خۆێندنەوە بۆ ھەرسێ ووتاری چۆمسکی و کیسنجەر و نۆح ھەراری .

Saturday, 11/04/2020, 23:22

4857 بینراوە


پێم وایە ھەرسێ ووتارەکەی کەیسنجەر و ھەراری و چۆمسکی،  دەرئەنجام و دەرھاویشتەکانی سیستەم بۆ پارچە بوون راڤە و شرۆڤەدەکەن.
لە دیدی کیسنجەر و ھەراری  ترس لە داروخانی سیستەمی سەرمایەداری زۆرە، بۆیە کیسنجەر داوا دەکات نۆلیبراڵیزم بپارێزرێت. لێرەوە  ھۆشیاری دەداتە سەرکردەکانی جیھان دۆخە زۆر ھەستیارە. 
ھەراری کەڵەکەبوونی بوونی کێشەکانی ھەژاری و برسێتی و تەندروست و ئابووری و ناکۆکیە قوڵەکانی سیاسەتی جیھانی  وەک  گریمانە بۆتێکچوونی سیستەمی سەرمایەداری دەبینێت. 
چۆمسکیش تاکە بژاردە بۆ جیھان و گەلان بۆ چارەسەری کێشەکان گەڕانەوە بۆ سیستەمی  دیموکراتی و  پاراستنی پایەکانی دیموکراتیڕۆژئاوایە دەڵێت بە دەست کەسانی گاڵتەچیەوە بەلاڕێدا دەبرێت.
شرۆڤە و پێش بینیەکان لە دوایی ڤایرۆسی کۆرۆنا سیستەمی جیھان جیاوازە، گۆڕانکاری  ڕیشەی دەبێت.  جیھان پێ دەنێتە قۆناخێکینوێ، ھەڵوێست و خۆیندنەوەیەکی مانادارە. چونکە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا کەڵەکە بوونی سەرمایە و چاوچنۆکی زێدە قازانجی کەپیتالیزم لەلوتکەدایە، ناوەندی سەرمایەداری لەناوخۆیدا تووشی ململانێیەکی  ڕاستەخۆ بۆتەوە و زلھێز و پاوانخوازەکان  شەڕی ھەیمانەی یەکتری  لەلووتکە سەرەوەدا بەڕێوەدەبن. دەرکەوتنی  ڤایرۆسی کۆرۆنا پەرەدی لەسەر ئەم شەڕە  لابرد و  ڕوونی ئاشکرا دیارە.
لەکاتێکدا ئەمریکا بۆ دەستبەسەراگرتنی ھەموو جیھان لە ژێر ھەژموونی یەکانەی کە ترامپ نوێنەرایەتی دەکات، ھەوڵدەدات پێوانەکانیسیستەمی جیھانی بەلاوە بنێت و جیھان ملکەچی خۆی بکات. بۆیە کیسنجەر و ھەراری،  بە ھێمای ئەمریکا ھێزی باڵایە دەست نیشاندەکەن، ڕێنمای دەکەن کە ئەو کۆدەنگەیەی لە جیھان ھەیە ئیدامە پێبدات! نەوەک تێکی بدات و بە ئەقڵێکی نەرم ھەڵسوکەوت بکات. پێیان وایەسەرکێشی  سیاسی و ئابووریەکانی  ترامپ ئەمریکا بەرەو ھەڵدێر و کاولکاری دەبات. 
گریمانەی تێکچوونی سیستەمی سەرمایەداری و  گلۆباڵیزم دەکەن. ئیشارەت بە گەڕانەوە بۆ جەمسەر بەندی دەکەن. پێیان وایە لێرەوە شەڕ وکاولکاری داروخانێکی ئابووری درێژکراوە بۆ نەوەکانی داھاتوو درێژە دەکێشێ. جیھان دابەشبوونێک گەورە بەخۆیە دەبینێ وسەرمایەداری جیھانی خاپوور دەبێت. لەم خاڵەدا کیسنجەر شەڕێکی دەروونی سەرکردایەتی جیھان و ئەمریکا دەکات بۆپاراستنی ئەم فۆرمو کۆتووبەندەی سیستەم سەرمایەداری.
ھەر ھەوڵ و لێگەڕینێک و نۆرمێکی نۆێ دەخاتە خانەیەکی ترسناک کە وێنەی بۆ کردووە کاولکاری داڕمانی ئابووری جیھانیە! 
پێم وایە ئەمە زێدەڕۆی و  ترساندنی خەڵک و شەڕێکی دەروونی مرۆڤایەتی، ھیچی تر لە خۆی ناگرێت، چونکە ئەم قۆناغە ترسناک وکارەساتبارانە دەرئەنجامی چاوچنۆکی سەرمایەداریە.
ھەراری دەڵێت پیوویستە ئەمریکا کێشەی ھەژاری و تەندروستی جیھان لەبەرچاو بگرێت و ھەوڵبدات چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە، مەبەستیھەراری ئەوەیە کە بتوانێت بە جدیی ئاوڕێک بداتەوە لە جیھانی ھەژاران کە خاوەن کەرتی تەندروستی باش نین، ھاوسەنگەیەکی جیھانیبوونیاد بنێت ئەو جیاواز و کەلێنەی لە نێوان ڕۆژئاوا و جیھانی ھەژاران ھەیە لە بوارەکاندا کەم بکاتەوە. 
لێرەوە پێشنیار دەکا ئەمریکا سیاسەتی خۆی بگۆڕێت و گەلانی ھەژار بەلای خۆیدا راکێشێ و لە دەوری خۆی کۆی بکاتەوە. تاکوو بتوانێکاریگەری بەھێزتر بێت. لەلایەکی تریش بۆ لاوازکردنی نەیارەکانیەتی ھەژموونی خۆی زیاتر بەرجەستە بکات.
ئەمڕۆ لە جیھاندا ئەمریکا  وەک ھێزی باڵا و ناوەندی بڕیاردەری جیھانی دەبینرێت. لەلایەکی تر بەسەرچاوەی خوڵقاندنی کێشەجیھانیەکان تۆمەتبار دەکرێت، چونکە ھەوڵەکانی  لەسەر بنەمایی بەرژەوەندی خۆی بونیاد ناوە و لە پێناویدا ھیچ بەھایەک ناناسێت.
بۆیە کیسنجەر لە خاڵێکیدا دەڵێت، پێوویستە جیھان خاوەن یەک ھەلوێست و پرۆژەبن و کێشەکان بەلاوە بنێن بۆ تێپەڕاندی ئەم قۆناغە. پێیوایە ھیچ لایەنێک ناتوانێت سەرکەوتوو بێت. کەوایە ترسیان لەوەیە کە جیھان بۆ دۆخ و قۆناغی لێکترازان ھەنگاو بنێ و ھەژموون ودەسەڵاتی کاریگەریان کۆتایی پێدێت. 
بەسەرنجدانیان  بۆ ئەو ھەوڵانەی ھەر ووڵاتێک خۆی ئەنجامی دەدات کێشە قوڵتر دەکاتەوە بۆ چەندین نەوە؟ ئەو ڕاستیە ڕاڤادەکاتلێکترازان لە ناوەندەی کەپیتاڵیزمدا خوڵقاوە و ھەر لایەنێک ھەوڵ دەدات جڵەوی سیستەم بگرێتە دەستی خۆی، یان ھەوڵدانێک بۆ مانەوەیدەسەڵاتی خۆی. کەوایە پرانسیپە جیھانیەکانی بێ کاریگەر بوون، جیھان ناتوانێت لەو فۆرمەی ئیمڕۆدا بەردەوام بێت. 
کەیسنجەر و ھەراری دیدێکی ھاوبەشیان لە خاڵێکدایە ، ئەویش پاراستنی ناوکی سیستەم سەرمایەداریە، کە ئایۆلۆژی و  مۆدێلی لیبراڵیزمە. ئەمریکا نوێنەرایەتی دەکات. وەک پرۆژە پێشنیاری دەکەن،  کە بتوانێت ھاوسەنگی تێکچوونی سیستەمی سەرمایەداری ڕابگرێت وخۆێندنەوەیەک بۆ ھاوبەشەکانی بکات و پرتۆکۆڵ و ڕێکەوتنێکی نوێ بکەن و پێداچوونەوە بە قۆناغی ئێستادا بکەن. 
کەیسنجەر خواستی بۆ مانەوەی لیبراڵیزم پێداگری دەکات. بەلام ھەراری بە شێوەیەک ئەمریکا دەخاتە ژێر بەرپرسیاریەتی و وەک ھێزی باڵاباوک نیشان دەدات، کە خۆێندنەوەیەکی بەرفراوون و قوڵ بۆ داڕشتنەوەی سیستەمی جیھانی بکا و ھاوسەنگی و بڵانسێک ڕابگرێت. تایبەتلە بواری کەرتی تەندروستی و  ھەژاری لە جیھاندا، کە بتوانێت قۆناخی نوێ چارەسەری ڕیشەی یان مامناوەند دەستەبەر بکات. تاکووھاوسەنگەیەک لەگەڵ جیھانی ڕۆژئاوادا دەستەبەربکات. 
پێم وایە گریمانەی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتێ ئەوروپا، ھەوڵی دەوڵەتان لە دژایەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزینەوەی ڤاکسینێک بە ئاڕاستەیخۆیان. نیشانەیە بۆ پەرتەوازەی سەرکردایەتی و سەرمایەداری جیھانی، ئەوەی بەدیار کەوت کۆدەنگی و ھەماھەنگیەکان تەنیا لەقسەداماونەتەوە، لە ڕووی پراتیکی گۆلۆباڵیزم بێ مانا بووە. چونکە ئەم ڤایرۆسە جیھانیە ناوەڕۆکی راستەقینەی قەیرانەکانی سیستەمیسەرمایەدار لە ھەموو جومگەکان دەرخست، لە تەندروستی، ئابووری، سیاسی،  موڕاڵی و کۆمەڵایەتی و ئیداری.......ھتد.کە مرۆڤایەتیتووشی شۆک کردووە و ھەموو زانست و کەرتی تایبەتەکانی تەندروستی تەکنەلۆژیە پێشکەوتۆکان بەھا و مانایی خۆی تائاستک لەدەستداوە. لە ڕوانگەی خەڵکەوە بێ ھیوایەک دروست بووە، ئەویش لەکاتێکدایە کە سەرکردایەتی جیھان دەگەڕێنەوە بۆ ھێزێک موڕاڵی. 
بۆیە چۆمسکی گرنگی کلتوور و سیاسەتی  دیموکراتی بۆ گەلانی جیھان وەک دەرچەیەکی ئەخلاقی و ژیانی بۆ بەھا مرۆڤایەتی و گەڕانەوە  بۆ  ژیانی موڕاڵی و سروشت وەک تێپەڕاندنی سەرمایەداری دەبینێت.
چۆمسکی لە خاڵێکی سەرنج ڕاکێشدا دەڵێت جیھان و دیموکراتی ڕۆژئاوا کەوتۆتە دەست کەسانی گەڵتەچی پێوویستە بنەماکانی دیموکراتیڕۆژئاوا زیاتر بەلاڕێدا نەبرێت و پرانسیپەکانی دیموکراتی بەھێز بکرێتەوە. وەک وەڵامێک بۆ قۆناخی ئێستا و تێپەڕاندی ئەم دۆخە دەگرێتەدەست، ترسەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بنەماکانی دیموکراتی بەلاوەنراون و شەڕە کاولکاریەکانی چەکی ناوکی بەرۆکی جیھان بگرێت، نۆرم وبەھاکانی لە سایەیی دیموکراتیدا گەشەیان کردووە لە ژێر ناوی پاراستنی دەوڵەت بچووک بکرێنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە