سەعدی ئەحمەد پیرە و مانگا!

Sunday, 12/04/2020, 0:07

10367 بینراوە


بخۆرەوە پیرەی کۆنە خۆفرۆش بە سڵامەتیی ئەو سیاسەتەی کە کورد رادەستی داگیرکاری وڵات دەکاتەوە، بخۆرەوە بۆ ئەوەی سەرت گەرم بێ تا زیاتر بتوانی خزمەتی دووژمن بکەی! 
بخۆرەوە سەرخۆش بە ئەوە نییە تازە مستەفای سەلیمیتان ئامادەی داری بێ داد کرد! مەستی و راستی هەر لە ئێوە دەوەشێتەوە. تۆی قوتابی جەلال تاڵەبانی، هەر ئەوەت لێ چاوەڕوان دەکرێ!
بخۆرەوە بە مەستیی سەرخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو کەسە بکە کە لە زیندانی دوژمن رایکرد و پەنای بۆ باوەشی ئێوە هێنا! ئاخر گووتیان کورد میواندارە و برای خۆی دەپارێزێ. 
تفف لە ویژدانی ئەو کوردانەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چەپڵە بۆ ئێوە لێدەدەن.
بخۆرەوە. بخۆرەوە.. تاکە لاکت دەکەوێ. وێنەکەت قسەی زۆری پێیە بۆ مرۆڤی وشیاری کورد، بەڵام چی بکەم... تەنیا ئەوەندەم لە دەست دێ لە دڵدا هۆڵ هۆڵ بگریم بۆ ئەو چارەنووسەی کە کورد لە باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان پێی کەوتووە.

وەک رۆژ لێم دیارە داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێستێی باشووری کوردستان خراپتری بە سەردێ. کاتێک دەسەڵاتی پادشاییان لە ئێڕان بۆ رووخاندین، حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەریان پێ نەبوو، جگە لە خۆ بە زلزانیی و قەبوڵ نەکردنی یەکتر. زۆری نەخایاند ئەوەی نەدەبوا بەسەریان بێ، هات. نێوئاخنی کەمپەکان کران و فێری سواڵ و سەدەقەیان کردن کە بارزانی و تاڵەبانی بە خێویان بکەن.
دوو حیزب بون، کە دەرکران، ئێستێ ٤و٥و٦و...! سەرەرای ئەوەش چاوی دیتنی یەکتریان نییە. مەبەستیی سەرەکی لەو قسانە بارودۆخی سیاسیی باشووری کوردستانە بە چەنگ دەسەڵاتێکەوە کە حورمەتی دوژمنی لە لا زیاترە تا دانیشتوانی باشووری کوردستان. لە ماوەی ٢٨ ساڵ دەسەڵاتدا ئەوەی کە سەددام لە دەستی نەهات و نەیتوانی بیکا ئەوانە کردیان. جگە لە ئەنفال و کیمیاباران کە ئەویش بێ هاوکاریی کورد نەکراوە، چی ماوە بەسەر باشووری کوردستانی بێنن؟
بێڕێزی بە خوێنی شەهیدان و خاکی وڵات تەنیا زیندان و ئەشکەنجە و ئازار و کوشتن نییە. رێکاریی قێزەونیتر هەیە کە زۆردەردهێنەرترە لەو بابەتانەی کە باسم کردن. کەس چاوەڕوانی هیچ دوژمنێک نا کاکە خۆی وەک فریشتە و رزگاریدەر نیشان بدا. بەڵام چاوەڕوانی لە دەسەڵاتیك خۆی بە شۆرشگێر و ئازادیخواز بزانێ چاوەڕوانیەکی رەوایە. ئەوەندی من بزانم قەرەچی بە کەسانێک دەڵێن، کە خۆیان بە خاوەنیی خاک و دەسەڵات نازانن و داییم وێنەی گەڕیدەیەک دەهاتووچوودان. ئەو کەسانە لەو دەسەڵاتەی باشوور بەنرخترن کە باسی رزگاریی و ئازادیخوازی دەکەن. دەسەڵاتێک کە خاکی نیشتمانی بۆ مانەوەی خۆی بەکار دێنێ و ڕووی لە داگیرکاریی کوردە و پشتی لە نەتەوەکەیەتی. پیاوەکانی دەسەڵاتی باشوری کوردستان وەک ئەسپێان لێهاتووە کە نەیاری کورد و پێشخۆی داون و ئەو شووێنەی کە پێی خۆشبێ دەیالەوەڕێنێ!

سەعدی پیرە و مانگا

کوا دووژمنی کورد بەو شێوەیە بێ رێزیی بە شەهید و خاکی کوردستان کردوە؟ بیشیکا بە مافی خۆی دەزانێ. ئەو بێ کەرامەتە لەو وێنەیەدا بە پێوە  ڕاوەستاوە وسەرمێزەکەشی پڕە لە چەند جۆر ئارەق و خواردنەوە!کاتێک ئەو وێنەیەم بینی یەکسەر بیرم لە مانگا کردوە. خاڵی هاوبەشیی مانگا و سەعدی پیرەم هێنایە بەرچاو، قازاجی مانگا و سەعدی پیرەم هەڵسەنگاند. نە خاڵی هاوبەشیان هەبوو نە قازانجی هاوبەش بۆ کورد و بۆ مرۆڤایەتیی.
بنەڕنە مانگایەک، لەو ماوەیەدا کە ژیان دەکا و لە لای خاوەنەکەیەتی، سەدان قازانجی بۆ مرۆڤ تیدایە، لە گۆشت، لە پێست. لە شیرکە دەیان شیرەمەنیی لێ سازدەبێ. کاتێک جووتیاریکەش بۆ کێڵانی زەوی و بەرهەم هێنانی کشتوکاڵ کەڵکی لێ وەردەگرێ بۆ بژیوی ژیان، خوڵقاندی ژیان بۆ مرۆڤ لە لایان مانگایەک بۆ جیهانی سەردەم داستانێکی دیکەیە کە هەزاران لاپەڕە دەنەخشێنێ. تەنانەت ئەو شیاکەی کە مانگا لە پاش خۆی بە جێی دێڵێ، بۆ گەرمکردنی تەنوور و دروستکردنی نان لە گووندەکان بۆتە سەرچاوەی ژیان و زیندوومانەوەی مرۆڤەکان.
ئایا ئەو تایبەتمەندیانەی لە مانگایەکدا بە دی دەکرێ، لە سەعدی پیرەیەک کە خۆی بە مرۆڤ و ئازادیخواز دادەنێ، هەیە؟ قازانجی سەعدی پیرە بۆ دۆزیی کورد چی بووە؟ بۆ مرۆڤایەتیی چی بووە؟ کام بەش لە جەستەی سەعدی پیرە بە کەڵکی مرۆڤایەتیی هاتووە؟ لەوەش بترازێ جەستەی ئەو دەسەڵاتەکە لە باشووری کوردستان کورد بەڕێوەی دەبا، کام قازانجی بۆ کورد و خاکی نیشتمان تێدابووە؟
ئەو وێنەیە سەعدی پیرە، لە هەزاران جنێو و قسەی سووک زبرترە بە بنەماڵەی شەهیدان وخاکی پیرۆزی کوردستان. نازانم ئەو نامەردە و ئەو نامرۆڤە چۆن لە ڕووی هەڵاتووە کە ئەو وێنەیە بڵاوکاتەوە و گەمە بە هەزاران دایک و باوکی دڵ برینداری کورد بکا. لە سەعدی پیرە بێ وسەعدی پیرەکان بێ ویژدانتر، ئامریکایی و ئورووپا یین کە ئەو دەسەڵاتەیان لە سەر کورد کردۆتە کەڵەگا و کوردکوژ.
مرۆڤ وای لێهاتووە وابیربکاتەوە کە هیچ بەرپرسێکی ئەو دەسەڵاتە وەک هیچ ئاژەڵێک نەشووپهێنێ، چون هیچ ئاژەڵێکی سەرئەو زەوەیە بێ قازانج نییە بۆ گۆی زەوی و بۆ مرۆڤەکانی دانیشتووی گۆی زەوی. بە قەولی مسڵمانان دەڵێن: خودارەحم بە رۆژهەڵاتی کوردستان بکا کە چاوەڕوانی داهاتوویەکی لێڵ وپڕ لە تڕاژیدیە و پڕ دەبێ لە سەعدی پیرەکان. سەعدی پیرەکانی باشووری کوردستان خۆیان وەک پەپوولە نیشان دەدەن، بەڵام لە بیریان چۆتەوە سەردەمانێک کرم بون. سەردەمانێک بوو تەنیا سەددامێک حوکمی باشووری کوردستانی دەکرد، ئیستێ دوای سەددام، ئەوە سەددامە کوردەکانن باشووری کوردستانیان بە زەبریی چەک و دزینی سامانی ئەو خەڵكە، داگیرکردوە!
سەعدی، بخۆرەوە بە سڵامەتیی ئەو کارە خۆفرۆشییەی کە دەرحەق بە مرۆڤی کورد کردتان رادەست کردنەوەی مستەفا سەلیمی خەڵكی شاری سەقز، بە کۆماری ئیسلامی لەو چەند رۆژەی رابوردوودا. ئەو کەسە ١٧ ساڵی زیندانیی کێشابوو! پەنای بۆ ئێوە هێنا وای دەزانێ ئێوە کوردن. ئەو کەسانەی چەکیان بۆ ئێووە دەشان کردوە لە ئێوە هیچ وپووچترن. مەودای خۆفرۆشی بەرتەسکە، نۆرەتان دەگا وەک قەززافیتان بە سەر بێنن.

سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە