کوردستانپۆست قوتابخانەیەک بۆ فێربوون، پەروەردەیەک بۆ یاخیبوون


فلیمێکی جیهانیی بۆ مستەفا سەلیمی پاڵەوان

Sunday, 04.12.2020, 12:30

3993 بینراوە


تا ئێستا زیاد لە ٢٥٠ کەسایەتی نارەزا و بەرهەڵستکاری رۆژهەڵات لە زۆنی سەوزدا بە رۆژی رووناك تیرۆرکراون و ئیتر یان ئەو تیرۆرە یەکێتی و پیاوکوژەکانی کردوویانە یان ئاسانکاری بۆ ئیتلاعات کراوە پێیان هەستێت، لەبەر ئەوە لەم نووسینەدا ئەو خاڵە جێ دەهێڵین و باسی ناکەین، لە لایەکی تریشەوە گەورەو بچووک ئەم راستییە دەزانن و پێویست بە بەڵگە هێنانەوە ناکات ، دواهەمینیشی فرۆشتنی کەرکوك بوو لە لایەن خێڵی لاهورو هێرۆ وە.
بەڵام ئەوەی لام گرنگە لێرەدا دەمەوێت باسی بکەم ئەوەیە کە بەڕاستی شەهید مستەفا سەلیمی پاڵەوانێکی واقیعی بوو کە لە زیندانی بە سێدارە مەحکوم کراو هەڵهات، تا ئەو سنوورەی دڵی بە برا کوردەکانی خۆش بوو و بەو خەیاڵەی لە باشوور وەکو مرۆڤێکی خاوەن ماف تەسلیمی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت و هیچ نەبێت وەك پەنابەرێك تەماشا دەکریت، بەڵام مەخابن ئەمجارەش غەدری سەرانی تاڵەبانی خۆیان بە لەعنەت کردەوەو تۆماری تاوانەکانیان قێزەونتر کرد، زۆر گرنگە ئەو پێشنیارە بکەم کە ژیان و مەرگی ئەو پاڵەوانە بکرێتە فلیم، بۆیە داوا لە دڵسۆزان دەکەم دەست بکەن بە نووسینەوەی ژیانی پێش زیندانیی کردنی و ژیانی ناو زیندانی و ئەشکەنجەدانی پێش لە سێدارەدانی وتا ئەو کاتەی پەتی سێدارە دەکرێتە ئەستۆی، پاشان بکرێتە ئەرشیف و پاشتر بکرێتە سیناریۆی فلمێکی دیکۆمینتاری و پێشکەش بە هۆڵیود بکرێت، چونکە مستەفا سەلیمی بەس پاڵەوانی ناو فیلمەکان نەبوو، بەڵکو ئەو پاڵەوانێکی جیهانییە و پێویستە هەموو نەوەکان و هەموو جیهان ئەو چیرۆك و داستانە بزانێت و ئەوانیش لەگەڵ هەموو تاکێکی کوردی دڵسۆزدا تف و نەفرین لە تەوێڵی خێڵی تاڵەبانی و بارزانی بکەن، ئەوانە هەر بە شیری خیانەت گۆشکراون و چاویان کردووەتەوە، ئەمە بەس خیانەت نەبوو لە مستەفا سەلیمی، بەڵکو خیانەت بوو لە کێشەی رەوای میللەتێك بە دەستی زۆڵە کوردەکان.
ئەمڕۆ کاتییەتی بە هێزو دبلۆماسییەتێکی هاوچەرخانەوە بێینە مەیدان و بە دوای دادپەروەریی و یەکسانی و ئازادییدا عەوداڵ بین، لە کاتێکدا لە هەموو جیهاندا کۆماری سێدارەی ئێران لە ژێر فشاردایەوەو هەموو ئاماژەکان گۆشەگیریی و لاوازی ئەو حوکمە زۆردارە دەردەخەن، کەواتە با ئەو هەلە بقۆزینەوەو سوودی لێوەربگرین لە پێناو هێنانەدی ئامانجەکانی خۆماندا، چونکە کێشەی مەزڵومییەتی شەهید مستەفا سەلیمی کێشەی تاکێك نییە ، بەڵکو کێشەی میللەتێکی چەوساوەیە لە رۆژهەلاتی کوردستانی داگیرکراودا کە لە ماوەی ٤١ ساڵی حوکمی دەوڵەتی کۆماری ئێرانی سێدارەدا بە جۆرەها شێوە سوکایەتی بە کورد کراوەو ستەمیان لێکراوەو مەحرومکراون لە هەموو مافێکی بوون و ژیان، ئیتر کاتییەتی شێوازی خەباتمان هاوچەرخانەتر بکەین و لە ڕێگای هونەرو ئەدەبیشەوە هەوڵ بدەین بچینە ناو هەموو ماڵ و دڵێکی خاوەن ویژدانەوە لە جیهاندا، تا بە زووترین کات میللەتێك رزگاری دەبێت لەو هەموو ئەشکەنجەیەی ٤١ ساڵە بە دەستییەوە دەناڵێنێت. تا هەموو ئەو جاشانەی بە ناوی خەباتەوە دەمانفرۆشن ملیان بکرێت بە پەتی عەدالەتدا و ببنە پەندی زەمانە.



(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 4.5/5)