گۆڕانكاریە‌كان تا ساڵی 2050

Sunday, 12/04/2020, 21:31

3702 بینراوە


2020: تا كۆتایی ئە‌م ساڵ ملیۆنەها كە‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دە‌بێت و بەھە‌زاران كە‌سیش دە‌كوژێت
2021 :ئامێرێك دروست دە‌كرێت كە‌ بتوانرێ مێشكی مرۆڤ بخوێنێتە‌وە‌، كە بۆ ڕێگە‌یە‌كی پاراستن بە‌كاری دە‌ھێنن نە‌ك ڕێگای خراپ، ھە‌ر لە‌ ھە‌مان ساڵیش ئامێرێكی دی بە‌رھە‌م دە‌ھێنریت كە‌بە‌ مێشك بتوانێت بنووسێت واتە‌
بە‌ بیركردنە‌وە‌ لە‌سە‌ر شوێنێك شت بنووسیت.

2022 :پێشبینی ناردنی مانگێكی دە‌ستكرد كرا بۆ دە‌رە‌ی زە‌وی لە‌لایە‌ن وڵاتی چینە‌وە‌ بە‌ڵام لە‌م كاتە‌دا ناتوانرێت، كە‌ ڕە‌نگبێ لە‌ساڵی 2023 ئە‌م كارە‌ بە‌ئە‌نجام بگە‌یە‌نن، ھە‌ر لە‌ ھامان ساڵیشدا پێشبینی دروستكردنی گە‌ورە‌ترین تە‌لیسكۆبی جیھان دە‌كرێت لە‌ وڵاتی تشیلی، ھە‌ر لە‌م ساڵدا
نانۆ تە‌كنە‌لۆژی لە‌ جل و بە‌رگە‌كاندا بە‌كاردە‌ھێنرێت بۆ نموونە بلوسێك دە‌توانم نانۆ تە‌كنە‌لۆجیە‌كی تێدا بە‌‌كاربھێنم كە‌ خۆی خۆی گە‌رم بكاتە‌وە پێویست بە‌ لە‌بە‌ركردنی جلی دیكە‌ نە‌كات ‌، یان خۆی خۆی پاك بكاتە‌وە‌و پێویست بە‌ شتن نە‌كات.

‏2023 :(Implant)دروست دە‌كرێت بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ ھیچیان بیر نە‌ماوە‌ تا بھێنرێتە‌وە‌ ناو مێشكیان، یان مێشكیان زیاتر وە‌ربگرێت وە‌ك لە‌ مێشكی ئاسایی خۆیان، ھە‌ر لە‌م ساڵدا پێشبینی لە‌ناوچوونی گۆریلاكان دە‌كە‌ن.

2024 :پێشبینی دروستكردنی (ھۆتێل)ێك دە‌كە‌ن لە‌ دە‌رە‌وە‌ی زە‌وی واتە‌ وە‌ك مانگە‌ دە‌ستكردە‌كان بە‌دە‌وری زە‌ویدا بسوڕێتە‌وە، لە‌ھە‌مان كاتدا لە‌گە‌ڵیدا مە‌سعە‌دێك دروست دە‌كرێت كە‌بۆ دە‌رە‌وە‌ی زە‌وی ھاتووچۆی پێبكرێت .

2025 :چە‌ند كە‌سانێك دە‌نێرنە‌ سە‌ر مە‌ریخ بە‌ مە‌بە‌ستی دروستكردنی ژیان، ھە‌ر لە‌م ساڵە‌دا
ئە‌و عە‌ینە‌كە‌ی كە‌ پێی دە‌وترێت (VR) واتە‌ (Virtual reality) كە‌ لە‌ ئێستایا ھە‌یە‌ وای لێدە‌كرێت كە‌ئە‌وە‌ی لە‌ مێشكتدایە‌ بھێنرێتە‌ بە‌ر چاوت واتە‌ بچیتە‌ جیھانی خە‌یاڵە‌وە‌.

2026 :لە‌ گە‌ردوون مادە‌ی ڕە‌ش دە‌ھێنرێت تاقیكردنە‌وە‌ی لە‌سە‌ر دە‌كرێت واتە‌ شیكردنە‌وە‌ لە‌سە‌ر (Black Mather) دە‌كرێت، لە‌ھە‌مان ساڵدا قۆڵی ئە‌لیكترۆنی دروستدە‌كرێت كە‌ بتوانێت ھە‌موو كارە‌كانی قۆڵی مرۆڤی ئاسایی بكات.

2027 :پێشبینی ٤ وڵات دە‌كرێت كە‌ داھاتیان زۆر زیاتر دە‌بێت لە‌وڵاتە‌ زلھێزە‌كانی ئێستا كە‌ ڕوسیا و چین و ھندستان و بە‌ڕازیلە‌، لە‌ھە‌مان ساڵدا
سە‌یارە‌ دروستدە‌كرێت كە‌ لە‌جیاتی ئە‌وە‌ی بە‌نزین و گاز سە‌رفبكات ھایدرۆجین سە‌‌رفە‌كا.

2028 :ئە‌و پارچانە‌ی كە‌لە‌ مرۆڤدا لێدە‌بێتە‌وە‌ یان دە‌بڕدرێتە‌وە‌ وە‌ك قۆڵ و دە‌ست و قاچ وھتد... وای لێدە‌كرێت دووبارە‌ دروستبێتە‌وە‌و بێتە‌وە‌ دە‌رە‌وە‌.

2029 :زیو كە‌م دە‌بێتە‌وە‌و لە‌ناودە‌چێت، ھە‌ر لە‌م ساڵدا پێشبینی دە‌كرێت نامە‌ لە‌زە‌ویە‌كی ترە‌وە‌‌ بگاتە‌ زە‌ویە‌كە‌ی ئێمە‌ بە‌ناوی (Gliese 581) كە‌ نیشانە‌ی ژیانی تیابێت.

2030 :ئە‌مریكا ئە‌و زلھێزییە‌ی ئێستا ھە‌یە‌تی وردە‌ وردە‌ نامێنێت، ھە‌ر لە‌ھە‌مان ساڵدا ئە‌و فڕۆكە‌ گە‌شتیارێە‌كان دە‌كرێت بە‌فڕۆكە‌ی(‌بێ فڕۆكە‌وان).

2031 :لە‌ ئینتە‌رنێت گۆڕانكاریە‌كی زۆر گە‌ورە‌ ڕوودە‌دات یە‌كێك لە‌و گۆڕانكاریانە‌ ئیتر بە‌ (تێرابایت‏ terabyte) ئینتە‌رنێتمان دە‌بێت كە‌ ئێستا ئێمە‌ (مێگابیت Megabit)مان ھە‌یە‌ نە‌ك (مێگابایت megabyte)یش.

2032 :(قاوە‌) زۆر گران دە‌بێت واتە‌ تە‌نھا دە‌وڵە‌مە‌ندە‌كان دە‌توانن بیكڕن، ھە‌ر لە‌م ساڵدا (nuclear generation)ە‌كان شتێك دروستدەكە‌ن كە‌ ئاڵوگۆڕی وزە‌ بكاتە‌وە‌ بە‌واتای ھیچ وزە‌یە‌ك بە‌فیڕۆ نە‌ڕوات و ئە‌وانە‌ی ئێمە‌ ئێستا بە‌كاری دە‌ھێنین دووبارە‌ بكرێتە‌وە‌ بە‌وزە‌.

2033 :تیڤی (Hologram) جێی تیڤیە‌كانی خۆمان دە‌گرێتە‌وە‌، كە‌ئیتر پێویست بە‌ تیڤیە‌كی گە‌ورە‌ ناكات دایبنێین بە‌ڵكو ئامێرێكی بچووك دادە‌نێین و دە‌بێت بە‌ تیڤی بۆمان، وە‌لە‌م ساڵدا ماددە‌ لە‌ دە‌رە‌وە‌ی زە‌وی دە‌ھێنرێتە‌ ناو زە‌وە‌ی.

2034 :لە‌ جیاتی نە‌‌وت ماددە‌یە‌كی دیكە‌ دێت كە‌وا لە‌ ڕۆژھە‌ڵاتی ناوە‌ڕاست واتە‌ ئە‌م ناوچانە‌ی خۆمان دە‌كات لە‌ڕووی ئابووریە‌وە‌ داكە‌وێت.

2035 :پێشبینی ئە‌وە‌ دە‌كرێت لە‌جە‌مسە‌ری باكوورو باشووردا بە‌فری لێنە‌مێنێت، لە‌ھە‌مان ساڵ ئیتر گۆشت لە‌ موختە‌بە‌رە‌كاندا دروستدە‌كرێت واتە‌ ماددە‌ پێكھێنە‌رە‌كانی گۆشت لە‌ تاقیگە‌كاندا بە‌كاردە‌ھێنرێ و دە‌كرێت بە‌ گۆشت و دە‌فرۆشرێت.

2036 :چارە‌سە‌ری نە‌خۆشی
(زە‌ھایمە‌ر Alzheimer) دە‌كرێت كە‌ نە‌خۆشیە‌كە‌ لە‌ بە‌تە‌مە‌نە‌كاندا دە‌ردە‌كە‌وێت كە‌دە‌بێتە‌ ھۆی بیرچوونە‌وە‌.

2037 :وا لە‌ فڕۆكە‌ دە‌كرێت ترسی ھیچ مە‌ترسیە‌كی نە‌بێت وە‌ك كە‌وتنە‌خوارە‌وە‌، ھە‌ر لە‌م ساڵدا لە‌ڕێگە‌ی ئۆتۆبانە‌كانە‌وە‌
(ماجارە‌ گە‌ورە‌كان)ە‌وە‌ ئۆتۆمبێل (بێ شۆفێر) دروستدە‌كرێت كە‌ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌مبوونە‌وە‌ی ڕوداوە‌ ھاتووچۆكان.

2038 :ئامێری (تە‌لە‌پۆڕت Teleport) دروستدە‌كرێت كە‌ ئامێرێكە‌ بۆ نموونە‌ لە‌ شوێنێكدا بیت بە‌خێرایی ڕووناكی بچێتە‌ شوێنێكی تر.

2039 :ئە‌و ععە‌ینە‌كە‌ی كە‌لە‌ پێشترا ئاماژە‌م پێكرد (VR) دە‌توانێت بە‌تە‌واوی دە‌چێتە‌ نا‌و ژیانمانە‌وە‌و كۆنتڕۆڵی دە‌كات.

2040 :پلە‌ی گە‌رمی ئاسایی دوو پلە‌ زیاتردە‌كات وە‌ك لە‌ پلە‌ی گە‌رمی ئێستا، ھە‌ر لە‌م ساڵ ئە‌و مانگە‌ دە‌ستكردانە‌ی كە‌بە‌ دە‌وری زە‌ویدا دە‌خولێتە‌وە‌ دە‌توانن لە‌ڕێگە‌ی ڕووناكی خۆرە‌وە‌ وزە‌مان بۆ بھێننە‌ سە‌ر زە‌وی یان وزە‌مان بۆ
دروست بكە‌ن.

2041 :ڕێژە‌ی سپی پێست لە‌ ئە‌مریكا كە‌مە‌‌بێتە‌وە‌.

2042 :ئە‌و سە‌ربازە‌ی كە‌بە‌شداری جە‌نگی جیھانی دووە‌می كرد دە‌مرێت و ھیچ شایە‌ت حالێك نامێنێتە‌وە‌ بۆ جە‌نگی جیھانی دووە‌م.

2043 :ڕێگای ھاتووچۆ زۆر ئاسان دە‌بێت لە‌ وڵاتێكە‌وە‌ بۆ وڵاتێكی تر واتە‌ جادە‌ی ئۆتۆبان و شە‌مە‌ندە‌فە‌ر دروستدە‌كرێت لە‌ وڵاتێكە‌وە‌ بۆ وڵاتێكی تر بە‌ڕێگە‌یە‌كی زۆر ئاسان.

2044 :تە‌مە‌نی دیاریكراوی مردن بە‌گشتی دە‌بێت بە‌ 82ساڵ، ھە‌ر لە‌ ھە‌مان ساڵ مرۆڤە‌كان و ڕۆبۆتە‌كان تێكە‌ڵ دە‌بن واتە‌ دە‌توانیت قۆڵت یان سە‌رت یان ھە‌ر پارچە‌یە‌كی جە‌ستە‌ت بكە‌ی بە‌ ڕۆبۆت واتە‌ تێكە‌ڵ بوونی مرۆڤ و ڕۆبۆت.

2045 :دە‌توانرێت وا لە‌ مرۆڤە‌كان بكرێت لە‌ڕێگای بیركردنە‌وە‌ گفتوگۆ لە‌گە‌ڵ یە‌كتری بكە‌ن، واتە‌ كاتێك سە‌یری دە‌كە‌یت بتوانیت قسە‌ی لە‌گە‌ڵ بكە‌ی بە‌بێ جوڵاندنی دە‌م.

2046 :ماددە‌یە‌ك دروستدە‌كرێت بە‌ناوی (كڵایترۆنیك Claytronic) كە‌ دە‌توانیت بیكە‌یت
بە‌ھە‌ر شتێك كە‌ بتە‌وێت.

2047 :ساڕوخێكی بی شۆفێر دە‌گاتە‌ زە‌وی كایرۆ.

2048 :ئە‌سترۆیدێكی 130 مە‌تری ھێندە‌ لە‌ زە‌وی نزیك دە‌بێتە‌وە‌ وادە‌زانیت بە‌ریدە‌كە‌وێت، ھە‌ر لە‌ ھە‌مان ساڵ دە‌توانرێت جە‌ستە‌ی مرۆڤ ھە‌ڵبگیرێت بە‌ھۆی وە‌ستاندنی مێتابۆڵیزم و خانە‌كانی جە‌ستە‌ی و بھێڵدرێتە‌وە‌ ‌بێ ئە‌وە‌ی ھیچ گۆڕانكاریە‌ك لە‌ جە‌ستە‌یا ڕووبدات.

2049 :ڕۆبۆتە‌كان ئە‌وە‌ندە‌ بە‌كاردە‌بن كە‌ لە‌ ماڵە‌كانمان و شوێنی ئیشە‌كانیشماندا بە‌كاریدە‌ھێنین.

2050 :وا لە‌ مرۆڤ دە‌كرێت خۆی خۆی دروست بكاتە‌وە‌ (ئێسقان، خوێن...ھتد)‌ واتە‌ ئە‌گە‌ر لێشبكرێتە‌وە‌ دە‌توانیت دووبارە‌ دروستی بكاتە‌وە‌.

"ئە‌مانە‌ پێشبینیە‌كان بوون تا ساڵی 2050 بە‌ڵام بە‌پێی ووتە‌ی زاناكان یە‌كێك لە‌و زانایانە
‌(ستیڤن ھۆكینگ Stephen Hawking) كە‌ دە‌ڵێت بە‌ھۆی تە‌كنە‌لۆژیاو ڕۆبۆتە‌كان مرۆڤایە‌تی لە‌ناودە‌چێت.
بە‌ڵام دڵنیابە‌ مرۆڤایە‌تیش لە‌گە‌ڵیدا پێش دە‌كە‌وێت و تێكە‌ڵبوونێك لە‌نێوان تە‌كنە‌لۆژیاو مرۆڤایە‌تیدا ڕوودە‌دات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە