نەخۆشی کرۆناش کۆتایی دێت، بەلام ئەم نەخۆشییە هەر کۆتایی نایەت

Sunday, 12/04/2020, 22:01

8763 بینراوە


سۆشیال مێدیا (تۆڕە کۆمەلایەتییەکان)  نەخۆشەییەکی کۆشەندەی سەردەم

ئامادە کردن و نووسین: دەروێش عۆبەید
------------------------------------
خەلکانێکی زۆر کاتێکی زۆر لە سەر تؤڕە کۆمەلایەتییەکان بە سەر دەبن، کە زەرەرو و زیانەکان زۆر زیاترن لە سۆدەکان. لەم بابەتدا دەمەوێت ئاماژە بە سۆدوو و زیانەکانی تؤڕە کۆمەلایەتیەکان (سۆشیال مێدیا) بکەم و هەروەها چوون دەتوانین تؤڕە کۆەملایەتیەکان کۆنترول بکەین، کە لەم سەردەمەدا تۆڕە کۆمەلایەتییەکان مرۆڤەکانی کۆنترول کردووە. ئەگەر مرۆڤ بتوانێت بە یەک جارەکی لە تۆڕە کومەلایەتییەکان دوور بکەوێتەوە ئەوا ژیانێکی ئاسوودەتر و باشتر و بەرهەمدارتری دەبێت. دەتوانیت زیاتر هزرو و تێکس بخەیتە سەر ژیانی رۆژانەی خۆت. هەروەها ئەگەر ناتوانی ئەمەش بیکەی رێگایتر هەیە کە بتوانی تؤڕە کۆمەلایتییەکانت سنۆردار بیکەی، کە چەند کات تەرخان بکەی بو بە کارهێنایان، یان لە چ کاتێکدا بە کاریان بێنی. ئەگەر بتەوێت دەتوانی بە ئێکجاری هەموو ئەپێک یان مالپەرێک ببەستی (بلۆک بکەی) کە بە هیج شێوەیەک لە سەر تەلەفونەکەت یان لە سەر کۆمپیەتەرەکەت نەکرێتەوە. یان بو نمونە دەتوانی سنورداری بکەی کە شەوانە بەس ئێک کاتژمێر بە کار بینی، یان هەر کاتێکی کە بو تو گۆنجاوە تۆڕە کۆمەلایەتیەکانت بلۆک بکەی و ئەو کاتەی کە تو دەتەوێت بە کاریان بێنی..
لە خوارەوە ئاماژە بە چەند ئەپێک (ئەپلیکەشن) ئێک، یان بەستەرەیێک دەکەم کە چوون دەتوانی کۆنترول بە سەر تورە کۆمەلایتیەکان یان هەر مالپەرێکتردا بیکەیت. ئەم ئەپانە سوودبەخشن بو خوێندکارەکان، دایک و باوکان کە دەیانەوێت کۆنترۆل یان ئاگایان لە منالاکانیان بێت کە چ مالپەرێک یان چ جورە تۆڕی کۆمەلایەتی بەکار دێنێت یان چەند دەمژمێر رێگەپێدروان بە کاریان بێنن، یان هەرکەسێکی تر کە بیەوێت سوود لە کاتەکانی وەربگرێت. من خۆم کە خوێندکار بووم لە وولاتی ئێرلەندا، ئێکێک لەم ئەپانەم بە کار دێنا، بە هیچ شێوەیەک نەمدەتوانی بچمە سەر فەیسبووک لە سەر تەلەفۆنەکەم و کۆمپیۆتەرەکەم. لە زانکؤش تؤڕە کۆمەلایەتیەکان هەموو بلۆک کرا بوون لە لایەن زانکووە، ئێستاش دوای چەندین سال گەیشتمە ئەم بروایە کە بەئێکجاری واز لە فەیسبوک بێنم. 
من هەرچەندە فیسبوک کەم بەکار دێنم، تەنها ئەم تۆڕە کۆمەلایەتییە کە بە کار دێنم، بەلام پێم سەیرە کەسانێک چەند فەیسبۆکێک و تویتەرو ئینستگرام و هەروەها شتیتر بە کار دێنن. رۆژانە چەندان پۆست بلاو دەکەنەوە و کۆمینت بە دوای کۆمێنت دەنووسن، ئەوانە چوون پێرا دەگەن. 
ئەم ئەپانەی خوارەوە، هەر مالپەرێک، یان تؤرە کۆمەلاتییەک دەتوانی بلۆک بیکەی، وەکو؛ فەیسبۆک، تویتەر، ئینستگرام، تیک توک، سناپ چەت و تا دوایی، هەروەها مالپەرە هەوالییەکان، مالپەرە بیرۆ باوەرە تۆندئاژوەکان، و مالپەرە رەگەزییەکان و سکسییەکان و تا دواتر دەتوانی بلۆک بیکەی.
لە رێگای مۆبایەلەوە دەتوانی تەماشای ئەپەکان بیکەی کە رۆژانە یان هەفتانە چەند کات بە فیروو دەدەی. بو نمۆنە، فێیسبۆک لە رێگای مۆبایلەوە، بە زمانی ئێنگلیزی برو سەر مێنیوو لە لای دەستە راست سەرەوە، دواتر برو سەر سێتینگ ئەند پرایڤێسی، دواتر سێ دێر لە خوارەوە کرتە لە سەر یور تایم ئۆن فێیسبۆک بیکە، لە وێدا بوت دەردەکەوێت کە رۆژانە چەند کات بە فیروو دەدەی لە سەر فێیسبۆکەکەت. هەموو رۆژەکانی هەفتە نیشان دەدات کە جەند بە کارت هێناوە، لە وێدا بەشەک هەیە دەتوانی کاتێک دیاری بکەی کە رۆژانە چەند فێیسبۆک بە کار بێنی، بە نمۆنە ١ کاتژمێر رۆژانە، کە کاتژمێرەکە تەواو بوو لە رۆژەکەدا، نامەیەکی ئاگادار کردنەوە دێتە سەر شاشەکەت پێت دەلێت کە کاتەکەت تەواو بووە. بەلام ئەمە بەس ئاگادار کردنەوەیە، ئەتوانی بە پەنجەیەک لای بەی و بەردەوام بی بە کار هێنانی. ناتوانی بلۆک بیکەی. کەواتە سۆدێکی ئەوهای نییە. باشترە یێکێک لەم ئەپانای خوارە دابگرییە سەر ئامێرەکەت بو بلۆک کردنی تۆڕەکانی کۆمەلایتییەکان.
تێبینی، هەندێک لەم ئەپانەی کە زۆر ناسراون لێرەدا دادەنێم، هەندێکیان بە پارە  چالاک دەکرێن و هندێک یان بەلاشن. ئەو ئەپەی کە پێت باشە دەبێت دابگرییە سەر  تەلەفۆن یان کۆمپیوتەرەکەت. شەش دانەی یەکەم بەلاشن، وە شەش دانی کۆتاین بە  پارەن.
-١Anti-Socialئەنتی سۆشیال :
ئەنتی سۆشیال، یێکێکە لە ئەپە بە ناو بانگەکان، ئەگەر دەتەوێت فەیسبۆکەکەت، یان  هەر تۆڕێکیتر کۆمەلایەتی، یان مالپەرێک بلۆک بکەی لە سەر تەلەفۆن یان  کۆمپیۆتەرەکەت، زۆر کاریگەر و بە سوودەو و بەکارهێنانی زۆر ئاسانە. هەروەها ئەم  ئەپە بەلاشە.
بو زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە:
http://antisocial.io/

٢-Moment: مۆمێنت

   https://apps.apple.com/us/app
بو ئای ئو ئێس بەلاشە، Get moment for iOS (Free)
ئەم ئەپەش پێت دەلێت کە چەند تەلەفۆنەکەت، یان تەبلێتەکەت، یان کۆمپیۆتەرەکەت  بە کارت هێناوە، ئەنجامەکەت بوت سەرسۆرهێنەر دەبێت. کە بوت دەرکەوت کە کامە ئەپ  یان کامە تۆڕەکۆمەلایتیت زۆر بە کار دێنی، کە کاتەکەت بە فیروت دەدات، دەتوانی  کاتەکەت سنۆردار بکەی، هەر کاتێک کە کاتەکەت تێ پەرانت نامەی ئاگادار کردنەوە،  نامە لە دوای نامە دێتە سەر شاشەی تەلەفۆنەکەت کە کاتەکەت تێپەراندووە، پێت  دەلێت دەست هەلبگرە لە تەلەفۆنەکەت یان کۆمپیوتەرەکەت. لەوانەیە کەمێک بێزارکەر  بێت بەلام یارمەتیدەرە کە دەست هەلبگری لە ئامێراکانت. هەروەها، هەلبژاردەی  کاتی خیزانی لەم ئەپە دا هەیە کە رێگات دەداتێ کە بیزانی دەربارەی چەند بەکار  هێنانی کات لە گەل مال و خێزانەکەت، چەند کاتت بو خێزان و خانەوادەکەت تەرخان  کردووە، هەتاکو دەتوانی کات سنوردار بکەی لە کاتی خواردن دروست کردن و خواردن  یان کاتی تەمرین و دەرس خوێندن.


-٣Flipdفلیپد :

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.flipd.app
ئەم ئەپە بەلاشە؛ Get Flipd for iOS and Android (Free)
هەر کاتێک قۆفلت کرد، تەواو.
بۆ ئەو کەسانەی کە ئالۆدە بوونە، ناتوانن لە شاشەکانیان دوور بکەونەوە، ئەمەیان  باشترین ئەپە. هەر کاتێک کە تو مالپەرێک، ئەپێک، یان تۆڕەکۆمەلاتییەکت داخست  (بلۆکت کرد) بو کاتێکی دیاریکراو، ناتوانی بیکەیەوە تا کاتەکە تەواو نەبێت.  لەوانەیە بتوانی ئەپەکانی تر ناچالاک بکەی کە تەلەفۆنەکەت بیکۆژێنییەوەو و  رۆشەن بیکەیەوە، بەلام ناتوانی ئەپی فلیپد ناچالاک بکەی. فلیپد بە تەواوەتی  ناهێلێت مێشک و هزرت بە ئەپەکان و تۆڕەکانی ترەوە سەرقال ببێت و رێگریت لێت  دەکات کە سەردانیان بکەی. لەوانەیە، بۆت سەخت بێت سەرەتا دوورکەتنەوە لە  تۆڕەکان، بەلام کە کارەکانت تەواو کرد بە بێ ئەوەی کە تۆڕەکۆمەلایتییەکان  سەرقالت بکەن، ئەم کاتی نرخی ئەم ئەپە دەزانی کە چەند سۆد بەخش و بەرهەمدارەو و  سۆد لە کاتەکانت وەردەگری.

-٤AppBlockئەپ بلۆک:

 ئەم ئەپە، بەتایبەت سۆدبەخشە بو بەکارهێنانی پرۆگرامی مۆبایلی ئەندرووید.
ئەپ بلۆک یارمەتیدەرە بو بلۆک کردنی بەرنامەو و ئەپ و مالپەر و تۆڕە  کۆمەلایتیەکانی سەر مۆبایەلەکەت (تەلەفۆنی دەستی) کە سەرنجت بە لارێدا دەبن،  مێشکت سەرقال دەکەن و رێگرن لە ئەنجامدانی کارە گرنگەکانت. ئەم ئەپە  یارمەتیدەرە بو گرنگی دان و سەرنجدان لە سەر کارە گرنگەکانت کە پێویستە ئەنجام  بیدەی رۆژانە. هەروەها، کاتێکی زیاترت پێت دەبەخشێت، چۆنکە دوورت دەخاتەوە لە  تۆرەکانی ئینتەرنێت و مالپەرە بێسوودکان کە کاتەکی زۆرت بە فیروو دەدەن. ئەمە  ئاسانترین ئەپە بو بە کار هێنان. وە ئەو مالپەرانەی کە سەردانی دەکەی لە سەر  ئەپەکە نیشان نادرێن، واتە لە لایەن ئەپەکە ناپاڕێزرن، (خەزن ناکرێن). بەلام  خۆت دەبێت کاتەکە دیاری بکەی کە کەی، وە لە کام مالپەر، یان تۆڕە کۆمەلایەتی  دەتەوێت بلۆک بیکەی، بۆ ئەوەی کە سەرنجت بە لارێدا نەبرێت، سەرقالت نەکات، پێش  ئەوەی کە دەست بە کارەکەت بیکەی ئەپەکە بلۆک یان سنۆردار بکە. 

ئەم ئەپە بەلاشە. AppBlock for Android (Free)
https://go.redirectingat.com

٥-SelfControl: سێلف کۆنترۆل

 ئێمە هەموو دەزانین کە ئێمە دەستهەلات (کۆنترۆل) مان بە سەر خۆماندا نییە.
لەم سەردەمەدا کۆمپیۆتەرەکەت باشترین ئامێرە کە کارەکانت پێ ئەنجام بیدەی،  بەلام لە هەمان کاتدا گەورەترین سەرچاوەیە بو بەلارێدا بردن و سەرقال کردن و  مژیل کردن (مەشغۆل کردن) لە سەر کارە راستەقینەکانت و ئەنجام نەدانی لە کاتی  پێویست و دیاریکراو دا. سێلف کۆنترۆل ئەپێکە بۆ کۆمپیۆتەری مەکبۆک، ئەپل، ماک  ئۆ ئێس بە کار دێت. ئەم ئەپە رێگات پێت دەدات کە مالپەر (وێبسایت)، ئیمێیل، یان  هەر شتێکیتر لە سەر ئەنتەرنێت بلۆک بیکەی. دەتوانی لیستەکی ئەو مالپەرانە درۆست  بیکەی کە دەتەوێت بلۆکیان بیکەی. دەتوانی کاتەکەیان دیاری بیکەی کە تا کەی  دەتەوێت بلۆکیان بیکەی. ئەو کاتەی کە دیاریت کردووە تا تەواو دەبێت. کاتێکی بە  سوود و بەرهەمدارت دەبێت بو خۆت و بۆ کارەکانت. ئاگادار بە؛ ئەو کاتانەی کە  دیاریت کردووە بۆ بلۆک کردن تا تەواو نەبێت ناتوانی سەردانی ئەو مالپەرانە  بیکەی تا کاتەکە تەواو نەبێت، هەتاکو ئەپەکەش رەش بیکەیەوە، یان کۆپیۆتەرەکەتشت  بیکۆژێنییەوە و رۆشن بیکەیەوە ناتوانی سەردانی مالپەرە بلۆک کراوەکان بیکەی تا  کاتی بلۆک کرنەکە تەواو دەبێت.

ئەم ئەپە بەلاشە:

 http://selfcontrolapp.com)

-٦ WriteRoomرایت رووم : 

شوێنی کۆتایی بۆ نووسین. 
نووسەرەکان دلخۆش دەبن! بو ئێمەمانان لە ئینتەرنێت زۆر هەلبژاردە لە  بەرداستماندا هەیە کە سەرقالمان دەکات، و سەرنجمان لە سەر کارە راستقینەکانمان  لادەبات، ئەپی رایترووم لەوانیە باشترین بەدیلە بو بەرنامەی پەراوی نۆسین (وۆرد  دێکۆمێنت). ئەپەکە رەخساندنی هەلێکی نوسسینی پر بە شاشەکەت درۆست کردووە، بو  ئەوەی کە زیاتر بتوانی هزرو و بیرەکەت بیخەیە سەر نوسینەکەت و نۆسینەکەت ئەنجام  بیدەی. هەروەها چەندین بەش و بابەتی تری جیاوازت لەبەردستدایە لە ئەپەکەدا کە  دەتوانی هەلیانبژێری بو ئەوەی کە بنکەیەک یان بەشێکی دیاریکراو کە بۆت گۆنجاو  بو نۆسینەکانت درووست بیکەی لە ئەپەکەدا.
ئەم ئەپە بەلاشە بو مەک ئو ئێس، ئەپل. Get WriteRoom for MacOS (Free) 
http://www.hogbaysoftware.com


٧-Famisafe: فیمی سێیف

https://famisafe.wondershare.com/
   ئەم مالپەرە، دەتوانی بەکار بێنی بو سنۆردارکردنی تۆڕە کۆمەلایتیەکانی  مندالەکانت. هەرەها دەتوانی لە رێگای جی پی ئێسەوە شوێنی مندالەکانت دیاری بکەی  کە لە چ شوێنێکن. نرخی مانگانە؛ ١٠ دۆلارە. 

٨-Offtime: ئۆف تایم 

https://play.google.com/store/apps
Offtime، ($2.99) iOSبە بەلام بو ئەپل یان ئای ئو ئێس Android بو (بەلاشە)
ئەم ئەپە دەتوانی بە کار بێنی بو بلۆک کردن یان سنۆردارکردنی ئەو مالپەر و تۆڕە  کۆمەلایتییەکان و یارییەکان وە هەروەها نامە ناردن و گۆرینەوە کە زۆر لە  کاتەکانت بە فیروو دەدەن و رێگرن لە ئەنجام دانی کارە راستقینەکانت. دەتوانی  بەم رێگایە دەست بە سەر تۆڕەکۆمەلایتیەکانت دا بگری کە کام مالپەر سەردان بکەی  یان کامەیان بلۆک بکەی، یان دەتوانی کات دیاری بکەی کە کەی بۆت هەی سەردانی ئەم  تۆرە کۆمەلایەتییە یان مالپەرە بکەی. هەروەها دەتوانی کاتەکانت دیاری بکەی و  دابەش بکەی، کە کەی کاتی کار کردن، یان پەیوەندی بە کەسووکارەوە، یان کات  تەرخان کردن بو خۆت، وەکو وەرزش کردن، پەرتۆک خوێندنەوە و هەتا دوایی. ئەم ئەپە  هەروەها پێت دەلێت کە رۆژانە چەند تەلەفۆنەکەت بە کار هێناوە، یان چەند کاتت بە  سەر بردووە لە سەر ئەپێک. لەوانەیە ئەمە ببێتە ووشیار کردنەوەیەک کە چەند کات  بە فیروو دەدەی لە سەر هێلی ئێنتەرنێت.

-٩Freedomفریدۆم

https://play.google.com/store/apps
فریدۆم بە پارەیە، مانگانە٦.٩٩ دۆلار. Get Freedom for iOS or MacOS  ($6.99/month)
ئەمە سایتێکی (ڤی پی ئێنە) ''تۆری تایبەتی ئەلکترۆنی راستەقینە''، کە دەتوانی  زانیاری و دێیتایەکانت ئالۆگۆر بکەی لە بەینی تۆر و ‌هێلە گشتییەکاندا بە بێ  ئەوەی کە سەرچاوەی ئامێری بەکارهێنەر و زانیارییەکانت دیاری بکرێن، وا نیشان  دەدرێت هەروەکو لە سەر ‌هێلێکی ئێنتەرنێتی تایبەتی کەسی کار بکەی. 
ئەمە ئەپە، دەتوانی دابگری لە سەر تەلەفۆنەکەت، تەبلێتەکەت، مۆبایێلی تەلەفۆن.  مالپەرێک، ئەپێک، یان هەر تۆڕێکی کۆمەلایێتی، هەتاکو ئیمێلەکانت کە هەست دەکەی  مژیل و سەرقالت دەکەن و کاتێکی زۆرت لێت داگیر دەکەن، دەتوانی بلۆکیان بکەی.  ئەپی فریدۆم ڤی پی ئێن بە کار دێنێت بو ئەوەی کە رێگری بکەت لە ئەپەکان بە  ناردنی بابەت و ئاگادار کردنەوەی نوێ. ڤی پی ئێن هەرگیز بە سێرڤێرەکەتەوە یانی  بە ئامێری بە کار هێنەرەکەوە نەبسترایتەوە. بە دوا گەرانی زانیاری و سەردانی  مالپەرەکان لە ئامێری بەکاربەرەکەوە دەرناچن، یانی زانیارییەکانت نهێنی و  پارێزراو دەبن. 

-١٠Cold Turkey کۆلد تۆرکی :

واز بێنە لە خووگرتن بە توورە کۆمەلایتییەکانەوە بە رێگای ئەم ئەپە.
وەکۆ کەس، ئەمە باشترین رێگایە بو واز هێنان لەم خۆیە خرابە بە رێگای ئەپی کۆلد  تۆرکی. لە بەر ئەمە کۆلد تۆرکی باشترین هەلبژاردەیە کە وەکو وێبگەر دابنێی بو  بلۆک کردنی مالپەرەکان. چۆنکە کاتی دیاریکراوت دەداتێ کە مالپەرەکان سنۆردار  یان بلۆکیان بیکەی. دەتوانی ئینتەرنێت بە تەواوی، یان کۆمپیۆتەرەکەت بە تەواوی  بلۆک بیکەی. هەرەوەها بەشی نۆسینی هەیە کە رێگات نادات هیچ بەشێکی تر بە کار  بێنی، بێچگە لە بەشی نۆسین تا نۆسینەکەت تەواو دەکەی، واتە زۆرت لێت دەکات کە  نۆسینەکەت تەواو بیکەی، ئەمە بە تایبەت بۆ خوێندکارەکان، نۆسەرەکان بە سوودە.
ئەم ئەپە بەلاشە بو ماک ئۆ ئێس، یان ویندووس (کۆمپییۆتەر و لاپتابەکان) بەلام  ٢٩ دۆلارە بو ئەپل، ماک پرۆ کۆمپییۆتەر و لاپتاپەکان. Get Cold Turkey for  MacOS or Windows (Free or $29 for Pro).
https://go.redirectingat.com


 

-١١FocusMe فۆکس می :

 لەم ئەپەدا ناوبری (پشۆی) بەرهەمدارو و سۆدبەخشی تێدایە. 
وەکۆ زۆربەی ئەپەکانیتر (بەستەرەکان)، فۆکس می رێگات پێدەدات کە چەندین مالپەرو  ئەپ و تۆڕی کۆمەلایتیەکان سنۆردار بیکەی یان بۆ هەتا هەتایی بلۆکیان بیکەی،  ئەگەر دەتەوێت لێیان دوور بکەوییەوە بو ئەوەی ژیانت ئاسوودەتر و بەرهەمدارتر  بێت. فۆکس می هەروەها لە بیرت دێنیتەوە کە زۆزوو پشوو وەربگری. ئەم ئەپە بو  دایک و باوکانیش بە سوودە، چۆنکە دەتوانن کۆنترولی یارییەکانی منالەکایان بکەن،  وەهەروەها دەتوانن مالپەرەکان سنۆردار بکەن کە چ مالپەرێک دەتوانن سەردان بکەن  یان نەیکەن. 
ئەم ئەپە بو مەک ئۆ ئێس یان ویندووز (کۆمپیوتەرەکان) مانگانە بە ٩ دوولارە. Get  FocusMe for MacOS or Windows ($9/month)

-١٢Focus فۆکس :

ووتەیەک یان نوسینەکی هاندەر دەتباتە سەر رێگای راست.
هەندێک جار مرۆڤ کەمێک پێویستی بە هاندانە بو ئەوەی بەرهەمدار بێت. فۆکس ئەپێکە  کە ئەو مالپەر و وێبسایاتانەی کە سەرنجت لادەدەن، یان رێگرن لە کارەکانتان و  کاتت بە فیروو دەدەن، وەکو فەیسبووک، تویتەر، ئینسگرام، رێدیت و ئەوانەی تر،  دەتوانی بلۆک یان سنورداریان بیکەی بو کاتێکی دیاریکراو کە خۆت دەتەوێت. بو  نموونە، ئەگەر بتەوێت سەردانی ئەو مالپەرانە بیکەی، نووسینەکی هاندنت دێت سەر  شاشەکەت و زیاتر پالت پێوە دەنێت کە کارەکانت ئەنجام بیدەی لە جیاتی سەردان  کردنی ئەو مالپەرانە.
ئەم ئەپە بە پارەیە، بو مەک ئۆئێس بە ١٩.٩٩ دوولارە. (نۆزدە دوولار و نەوەدو  نوه سەنت)

Get Focus for MacOS ($19.99)
https://go.redirectingat.com


ئەم ئەپانە هندێکیان بەلاشن و هەندێکیان بە پارەن، نرخەکانیان هەندێک سال  گۆرانکارییان بە سەردا دێت، نرخەکانیان کەم یان زیاد دکرێن. هەرچەندە هەولبدە  ئەوانەی بەلاشن بە کار بێنە، چۆنک هەمان کارت بوت ئەنجام دەدەن.
هەر کەسێک پێویستی بە هاوکاری بو کە چۆن یێکێک لەم ئەپانە چالاک بکەت، دەتوانی  پەیوەندی بەم ئیمەیلەوە بکەت. [email protected]
زۆرێک لە زانیارییەکان و وێنەکان وەرگیراون، لە مالپەری گاردییان، رڤییود.کۆم 
www.reviewed.com.
https://www.developgoodhabits.com/

 

سود و زیانە ئەرێنی و نەرێنییەکانی تۆڕە کۆمەلایتیەکان:

سوودە ئەرێنییەکانی تۆڕە کۆمەلایتیەکان-١ 
١-ئاسانکاری لە پەیوەندی کردن لە گەل خەلک دا.
٢-کەسی شەرمن و دوورەپەرێز لە رێگای تۆڕەکۆمەلایتیەکان ئاسانتر برادەر و دووست  پەیدا دەکەن و کات بە سەر دەبەن.
٣-پەیوەندی کردنی خێرا و بەلاش.
٤-هەست بە تەنیایی بوون کەم دەکاتەوە.
٥-یارمەتیدەرە لە کاتی کێشە دا بو رزگار کردنی کەسانی کە ژیانیان لە مەترسی  دایە.
٦-هەستی بەرپرسیارێتی و بەزەییهاتن لە کەسانی لێقەواماودا لە کاتی  کارەساتەکاندا، هاندان و داوای یارمەتی دانیان لە رێگای سۆشیال مێدیاوە بوویان.
٧- ئاسانکاری لە داوا کردنی گۆرانی کۆمەلایەتی و سیاسی دا.
٨-یارمەتی دەرە بو ناسینی کەسانی هاوفکرو و هاوپیشەی خۆت.
٩-داوی یارمەتی کردن لە کاتی کێشەو و قەیرانەکان دا لە رێگای تۆڕەکانەوە.
١٠- یارمەتی پەیدا کردن بو ناساندنی بەهرەو و هۆنەرەکانت.
١١-لە بەر دەستدابوونی هەلی بەردەوامی فێربوون، وەکۆ پەیوەندی گرێدان لە گەل  مامۆستایان، توێژەران و کەسانی شارەزاو لە رێگای سۆشیال مێدیا.
١٢-هاندەرە بو بلاو کردنەوەی شارەزایی و توانیای خۆت و پوستەکانت هانی  خەلکیتریش دەدات کە بەهرەی خۆیان بدۆزنەوە و توانایی خۆشیان پێش بخەن.
١٣-کارتێکەریت لە سەر دەکات بو باشتر کردنی تەندرۆستی خۆت. بو نموونە، کە کەسێک  پۆستێکی خۆی وەرزشی بلاو دەکاتەوە هانت دەدات بو وەرزش کردن.
١٤-ئەو پەیوەنییانەی کە هەتە بە هێز دەکات، ئەو کەسانای کە لە دووری کەس و  کاریان دەژین بە ئاسانی دەتوانن پەیوەندی بە رەنگ دەنگ گرێ بدەن لەگەل یێکتر.
١٥- بلاو کردنەوەی گەشبینی و سەرکەوتنەکان.
١٦-یاری و کات بە سەر بردن، ئەگەر بە سنۆرداری بە کار بێنی.
١٧-رێکلام کردن بو کالاکانت و کارە بازرگانییەکانت

خالە نەرێنییەکانی بەکار هێنانی تۆڕەکۆمەلایتییەکان-٢
١-ئالوودەبوون، خۆپێوەگرتن بە تۆڕەکۆمەلایتیەکان. مرۆڤەکان کاتێکی  ئێجگار زۆر لە سەر ئینتەرنێت بە فیروو دەدەن، کە بو تەندرووستی دەروونی و روحی  و بەدەنی زەرەری زۆری هەیە.
٢- درووست کردنی نائارامی و پشێوی هەست و دەروون، زۆر وێنەو و ڤیدیووی  سەرنجراکێشی هاوڕێکانت دەبینی کە وا نیشان دەدرێت باشترین ژیانیان هەیە، وەکو  بازار کردن، سەفەر کردن، خۆشترین کات بە سەر بردن، باشترین نمرە و دەستکەوتوو و  سەرکەوتنەکنیان. لە هەمان کاتدا، زۆربەیان تەنها جوانی وێنە و ڤیدیووەکانن، لە  ژیانی رستیدا تەواو شتێکی جیاوازە. لەوانەیە ئەو هەستە بو کەسەکان دروست بکەت  کە بو ئەوان ئەوها دەژین بەس من جیاوازتر، واتە هەست کردن بە جیاوازی ئاستەکانی  ژیان کە جاری وا هەیە کاریگەری نەرێنی لە سەر کەسەکان دروست دەکات.
٣-ترسێکی زور لەوەی کە لە دەست بیدەی. وەکو زوو زوو سەردانی تۆڕەکۆمەلایتییەکان  بیکەی بو ئەوەی بیزانی کە خەلکەکە یان هاورێکانت چی دەکەن، کە بە بەردەوامی  دەتەوێت ئاگاداری کارو چالاکییەکانیان بیت. جاری وا هەیە کەسەکە لەوانەیە خوی  بەروارد بکەت لە گەل کەسانیتر کە بو ئەو ئەم دەستکەوتانەی هەیە ئەمن نیمە کە لە  هەندێک باردا لەوانیە ئەمە ببێتە نیگەرانی و گرفتێک بو کەسەکە.
٤-زۆر بە کار هێنانی تۆڕەکۆمەلایتیەکان تۆشی نە خۆشی دەروونی و ماندووبونت  دەکات. چۆنکە دوورت دەخاتەوە لە کەسەکان و دەورووبەر.
٥-لە کارەکانت دا دوات دەخات، بە تایبەتی کە ئالۆدە (مۆحتادبوون)ی  تۆرەکۆمەلایتییەکان ببیت.زیاتر ئەو کاتانەی کە بە خەبەری کاتەکانت لە سۆشیال  میدیا بە سەر دەبەی و کارەکانت فەرامۆش دەکەی.
٦-زانیاریت بە سەردا دەبارێنێت، هەر کاتێک کە سۆشیال میدیایەکەت دەکەیەوە،  زانیارییەکی زۆر بلاو دەکرێتەوە و دێتە بەردەستت کە زۆربەیان گرنگ نینەو و  پەیوەندی بە تووە نییە، و بێکەلکن. سەرقال دەبی بە خوێندنەوەو و زانیارییەکی  زوری بێ سوود کە سەرنجت بە لارێدا دەبرێت، بەم هۆیەوە، کار یان خوێندنەوە  گرنگەکانت فەرامۆش دەکەی.
٧-نهێنییەکانت دەکەونە ناو مەترسیدا. پێویستە هیچ کاتێک زانیارییە گرنگەکانت،  زانیارییە تایبەتی و کەسییەکانت لە سەر ئێنتەرنێت بلاو نەکەیتەوە. هەندێک جار  بە بێ ویستی خۆت و بە بێ ئاگادار کردنەوەی تو زانیاریەکانت، وێنەکانت لە لایەن  هاورێکانت بلاو دەکرێنەوە. یان هاکەرەکان (دزی ئێنتەرنێتی) زانیارییە  بانکییەکانت دەدزن و پۆلەکانت بوخایان رادەکێشن.
٨-هەندێک جار لایەنی دەروونی و رووحیت نیگەران و ئازار دەدات، بە تایبەتی  نەوجوانان زیاتر توشی گالتە بە یەک کردن و تۆندتیژی دەبن. هەندێک جار  بەتەمەنەکانیش هەول دەدەن کە سۆد لە سادەیی و کەم ئەزمۆنیان وەربگرن و هەولی  پەیوەندی دروست کردن و دەست درێژی کردنە سەریان (رەگەزی).
٩-کارتێکردنی نەرێنی لە سەر توێژەر و نوسەر و ئەکادیمیستەکان بە هۆی سەرقال  بوون بە تۆڕەکۆمەلایتیەکان. بەتایبەتی خوێندکارەکان خوێندنەکانیان فەرامۆش  دەکەن بە هۆی سەرقال بوون بە تۆڕەکانی ئێنتەرنێت و یاری کردن.
٩-دوورت دەخاتەوە لە پەیوەندی راستەوخوو لە گەل مرۆڤەکان. زۆر کەس هەیە کە  سەرۆی هەزار نەفەر زیاتر دووست و برادەری هەیە لە سەر تۆڕەکۆمەلایتییەکان بەلام  دوو هاورێی نییە لە ژیانی راستەقینەدا.
١٠-هەندێک جار وات لێدەکات کە شک بکەی لە بریارداندا و هەلسەنگاندنەکانتدا. لە  ڕێگای سۆشیال مێدیاوە زۆر زانیاری نادروست و هەلەت پێت دەگات. کە بۆت قۆرسە  بروا بە کامەیان بکەی کە راستە یان کامەیان نادروستە. زۆر دەنگۆباس و زانیاری  بێبنەما و نادرست لە ئینتەرنێت بلاو دەکرێنەوە.
١١-ژیانت کەم بەرهەمتر دەبێت. بە پێی هەندێک لێکۆلینەوە رۆژانە کەسەکان تێکرا  دوو کاتژمێر و نیو لە سەر تۆڕەکۆمەلایتییەکان بە سەر دەبن. ئەگەر ئالۆد بویت  ئەوە زیاتر، کە کارتێکردنی نەرێنی لە سەر ژیان و کار و خوێندن و مال مندالت  دۆرست دەبێت.
١٢-تۆشی تۆندوو تێژی دەبی، هەندێک جار تاوانبارەکان ڤیدیووی تاوان و  تۆندووتیژییەکان لە سەر هێلئ ئینتەرنێت بلاو دەکەنەوە و خەلکەکە شێر و بلاوی  دەکەنەوە و بەبێ ویستی خۆت، تۆش لەوانیەیە بیبینی لە سەر تۆڕەکان. ئەم  تۆندوتژییە بەدەنی و خوێناوییانە کارتێکرنێکی نەرێنی لە سەر کەسایەتییەکان  دروست دەکەت.
١٣-تۆشی نەخۆشی و کێش زیاد بوون دەبی. ئەم کەسانەی کە کاتێکی زۆر لە سەر  تۆڕەکانی ئینتەرنێت دەبەنە سەر زیاتر دادەنێشن و کەمجۆلەترن، لە بەر ئەمە زیاتر  تۆشی نەخۆشی پالەپەستۆی خوێن، شەکر، قەلەوی، نەخۆشییەکانی دل و کێشەکانی تری  تەندرۆستی دەبن و کەمتر دەژین. تۆشی سەر ئێشە دەبی، چاوەکانت کز و ماندوو دەبن،  پشتت تۆشی ژان و چەمانەوە دەبێت. خەوەکەت تێکدچێت، درەنگ دەخەوی و کەمتر  دەخەوی، کە ئەمە کێشەیەکی مەزن بو جەستەکەت دروست دەکات، وەکو نەخۆشی جۆراو جور  و نائارامی دەروون و ماندبوون و زۆربەی کات خەوالووبون.
١٤-لە دەستدانی کات و دەرفەتی بوون لە گەل مال و مندال و خێزان دا. بەتایبەتی  کە زۆربەی کاتەکانت کە بە خەبەری لە سەر تۆڕە ئێنتەرنتییەکان دەبەیە سەر و  دەرفەتی ئەوە لە دەست دەدەی کە لە گەل خێزانت دا بیبەیە سەر،. بە تایبەتی ئەمە  کێشەیەکی گەورەیە کە مال مندال هەبێت و لە ناو ئینتەرنێت دا نقۆم ببی و وون  ببی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە