Sunday, 12/04/2020, 22:01
8802 بینراوە
ئەم ئەپە، بەتایبەت سۆدبەخشە بو بەکارهێنانی پرۆگرامی مۆبایلی ئەندرووید.
ئەپ بلۆک یارمەتیدەرە بو بلۆک کردنی بەرنامەو و ئەپ و مالپەر و تۆڕە کۆمەلایتیەکانی سەر مۆبایەلەکەت (تەلەفۆنی دەستی) کە سەرنجت بە لارێدا دەبن، مێشکت سەرقال دەکەن و رێگرن لە ئەنجامدانی کارە گرنگەکانت. ئەم ئەپە یارمەتیدەرە بو گرنگی دان و سەرنجدان لە سەر کارە گرنگەکانت کە پێویستە ئەنجام بیدەی رۆژانە. هەروەها، کاتێکی زیاترت پێت دەبەخشێت، چۆنکە دوورت دەخاتەوە لە تۆرەکانی ئینتەرنێت و مالپەرە بێسوودکان کە کاتەکی زۆرت بە فیروو دەدەن. ئەمە ئاسانترین ئەپە بو بە کار هێنان. وە ئەو مالپەرانەی کە سەردانی دەکەی لە سەر ئەپەکە نیشان نادرێن، واتە لە لایەن ئەپەکە ناپاڕێزرن، (خەزن ناکرێن). بەلام خۆت دەبێت کاتەکە دیاری بکەی کە کەی، وە لە کام مالپەر، یان تۆڕە کۆمەلایەتی دەتەوێت بلۆک بیکەی، بۆ ئەوەی کە سەرنجت بە لارێدا نەبرێت، سەرقالت نەکات، پێش ئەوەی کە دەست بە کارەکەت بیکەی ئەپەکە بلۆک یان سنۆردار بکە.
ئێمە هەموو دەزانین کە ئێمە دەستهەلات (کۆنترۆل) مان بە سەر خۆماندا نییە.
لەم سەردەمەدا کۆمپیۆتەرەکەت باشترین ئامێرە کە کارەکانت پێ ئەنجام بیدەی، بەلام لە هەمان کاتدا گەورەترین سەرچاوەیە بو بەلارێدا بردن و سەرقال کردن و مژیل کردن (مەشغۆل کردن) لە سەر کارە راستەقینەکانت و ئەنجام نەدانی لە کاتی پێویست و دیاریکراو دا. سێلف کۆنترۆل ئەپێکە بۆ کۆمپیۆتەری مەکبۆک، ئەپل، ماک ئۆ ئێس بە کار دێت. ئەم ئەپە رێگات پێت دەدات کە مالپەر (وێبسایت)، ئیمێیل، یان هەر شتێکیتر لە سەر ئەنتەرنێت بلۆک بیکەی. دەتوانی لیستەکی ئەو مالپەرانە درۆست بیکەی کە دەتەوێت بلۆکیان بیکەی. دەتوانی کاتەکەیان دیاری بیکەی کە تا کەی دەتەوێت بلۆکیان بیکەی. ئەو کاتەی کە دیاریت کردووە تا تەواو دەبێت. کاتێکی بە سوود و بەرهەمدارت دەبێت بو خۆت و بۆ کارەکانت. ئاگادار بە؛ ئەو کاتانەی کە دیاریت کردووە بۆ بلۆک کردن تا تەواو نەبێت ناتوانی سەردانی ئەو مالپەرانە بیکەی تا کاتەکە تەواو نەبێت، هەتاکو ئەپەکەش رەش بیکەیەوە، یان کۆپیۆتەرەکەتشت بیکۆژێنییەوە و رۆشن بیکەیەوە ناتوانی سەردانی مالپەرە بلۆک کراوەکان بیکەی تا کاتی بلۆک کرنەکە تەواو دەبێت.
لەم ئەپەدا ناوبری (پشۆی) بەرهەمدارو و سۆدبەخشی تێدایە.
وەکۆ زۆربەی ئەپەکانیتر (بەستەرەکان)، فۆکس می رێگات پێدەدات کە چەندین مالپەرو ئەپ و تۆڕی کۆمەلایتیەکان سنۆردار بیکەی یان بۆ هەتا هەتایی بلۆکیان بیکەی، ئەگەر دەتەوێت لێیان دوور بکەوییەوە بو ئەوەی ژیانت ئاسوودەتر و بەرهەمدارتر بێت. فۆکس می هەروەها لە بیرت دێنیتەوە کە زۆزوو پشوو وەربگری. ئەم ئەپە بو دایک و باوکانیش بە سوودە، چۆنکە دەتوانن کۆنترولی یارییەکانی منالەکایان بکەن، وەهەروەها دەتوانن مالپەرەکان سنۆردار بکەن کە چ مالپەرێک دەتوانن سەردان بکەن یان نەیکەن.
ئەم ئەپە بو مەک ئۆ ئێس یان ویندووز (کۆمپیوتەرەکان) مانگانە بە ٩ دوولارە. Get FocusMe for MacOS or Windows ($9/month)
ووتەیەک یان نوسینەکی هاندەر دەتباتە سەر رێگای راست.
هەندێک جار مرۆڤ کەمێک پێویستی بە هاندانە بو ئەوەی بەرهەمدار بێت. فۆکس ئەپێکە کە ئەو مالپەر و وێبسایاتانەی کە سەرنجت لادەدەن، یان رێگرن لە کارەکانتان و کاتت بە فیروو دەدەن، وەکو فەیسبووک، تویتەر، ئینسگرام، رێدیت و ئەوانەی تر، دەتوانی بلۆک یان سنورداریان بیکەی بو کاتێکی دیاریکراو کە خۆت دەتەوێت. بو نموونە، ئەگەر بتەوێت سەردانی ئەو مالپەرانە بیکەی، نووسینەکی هاندنت دێت سەر شاشەکەت و زیاتر پالت پێوە دەنێت کە کارەکانت ئەنجام بیدەی لە جیاتی سەردان کردنی ئەو مالپەرانە.
ئەم ئەپە بە پارەیە، بو مەک ئۆئێس بە ١٩.٩٩ دوولارە. (نۆزدە دوولار و نەوەدو نوه سەنت)
© 2019- Kurdistanpost