Monday, 13/04/2020, 14:02
4105 بینراوە
وه‌ک ئاگادارن، که کوردستان و هەموو جیهان به دۆخێکی زۆر هه‌ستیار و نائاساییدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێپه‌ڕده‌بێت. بەداخەوە سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕه‌وشه درماوییە، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان - باشوور و ده‌زگا ئەمنیەکانی نه‌ک هه‌ر به‌رده‌وامن له سه‌رکوتی رۆژنامەوانان، ده‌نگه ئازاد و ڕه‌خنه‌گره‌کان، به‌ڵکو هه‌ست دەکرێ خه‌ریکه فۆبیای ترس و تۆقاندن و پۆلیسیی لە بەرامبەریاندا پیاده ده‌کرێت، که ئه‌مه‌ش نه لەبەرژەوەندیی هاوڵاتییانه و نه به‌ده‌سته‌ڵاتی خۆماڵیی کوردیشە له باشوور. له ئێستادا له هه‌مووکات کوردستان زیاتر پێویستیی بەیهکێتی، ته‌بایی، ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی، هێمنی و ئاسایش هه‌یه.
© 2019- Kurdistanpost