سڵاو وەك ئاگادارییەك بۆ خۆشەویستانم

Monday, 13/04/2020, 20:02

3667 بینراوە


زۆربەتان ئاگادارن کەوا زۆر نەخۆش بووم ماوەی دوو حەفتە دەبێ بۆیە بەپێوویستم زانی خۆشەویستان ئاگادار بکەمەوە کەوا چۆن توانیم بەرەنگاری ئەم نەخۆشیەم ببمەوە .
لە بیست وهەشتی مانگی مارس 28-03-2020 هەستم بەبێزاریەك دەکرد کە لەشم کەم کەمە هیلاك دەبووم ئاگاداری شوێنی کارەکەم کردەوە، کەوا ناتوانم ئیش بکەم تەندروستیم باش نییە، ڕۆژی دوایی چوومە دەرەوە پیاسە بکەم، دیاربوو زۆر بێتاقەت بووم، هەر زوو گەڕامەوە ماڵێ،  پاشان تووشی سەر ئێشەیەکی زۆر بووم و کەمێك تام گرت، هەستم بەبێزارییەکی زۆر زیاتر کرد، لە جێگادا کەوتم تا ڕۆژی سێیەم بۆدابەزینی گەرمی لەشم حەبێکم خوارد، باشتر بووم، چەند کاتژمێرێک دیسان سەرم ئێشەکەم بۆ هاتەوە و تووشی سگچوونێکی زۆر بووم و قورگم وشك دەبوو، ئیتر تەلەفۆنی بەشی فریاکەوتنم کرد، باسی حاڵی خۆمم کرد، گووتیان ئاو زۆر بخۆوە و حەبی سەرئێشە alvidon بەکار بێنە بۆ ئەوەی گەرمییەکەی لەشت دابەزێ.
 ڕۆژی شەشەم تەواو هیلاك بووم کار لە کار ترازا، هەستم بەترسی ئەوە کرد،  کە ئیتر ناتوانم هەناسە هەلمژم و دەری بکەمەوە، دیسان تەلەفۆنم بۆیان کردەوە، ئەوجارە ئەوانیش زیاتر گرنگیان پێدام، بە تایبەتی زانیان و گویان لە دەنگی هەناسە هەڵکێشانم بوو،،  گووتیان بڕۆ ئاو بخۆوە و ئەگەر پەمپی کەپووت هەیە بەکاری بهێنە،  باش بوو هەبوو لە ماڵەوە (nässprai) واتە ئەم (سپرایە کاتی هەڵامەت بەکاردێ،  ئاوێکی شیلتێن و ئەم پەمپەم بەکار هێنا، کەمێك باشتر بووم، کەپووم دەستی کردەوە ئیش بەڵام قورگم هەر ووشك بوو پاشان خوێواوکم لە قوڕگم کرد و ناو دەمم و هەستم بە خۆشییەک کرد و هەناسەم خۆشتر بوو، بەڵام گەرمی لەشەم و ژانی پشتم زۆر زۆر بوو، بەردەوامیش سکچوونم هەبوو.
 شەوانە لە بەر ووشکایی قورگم بەخەبەر دەهاتم زۆر جار نەمدەوێرا بنووم، نەوەک هەناسەم ببڕێ ، بەڵام بە ڕۆژ باشتر بووم، تا ئەوڕۆش کەوا سێزدەی مانگی چوارە 13-04-2020 هێشتا سەرئێشەی کەمم  هەیە و دێت و دەڕوات.
 لەم نووسینە تەنها ئەوە بوو، وەکوو ئاگادارییەك بۆ خۆشەویستانم، دەڵێم خوێواوك و خواردنەوەی ئاوێکی زۆر و هەوڵدەی بەزۆریش بێت خواردن بخۆی تاوەکوو سوڕانی خوێن ئیشی خۆی بکات.
هیوادارم هەمووتان دووربن لە هەموو نەخۆشییەك بە زووترین کات ڕزگارمان بێت لەم ڤایرۆسە و هەموو ڤایرۆسەکانی تر، بگەڕێینەوە سەر ژیانێکی ئاسایی خۆمان و  ڕێزو خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەکتان و چاوی یەکە یەکەتان ماچ دەکەم.
هەمووتانم خۆش دەوێ و بیرتان دەکەم 🌹🌹🌹🌹

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە