مرۆڤ پارەی دروست کردو خۆی کردە کۆیلەی پارە

Monday, 13/04/2020, 20:53

12928 بینراوە


پێش ئەوەی پارە بێتە کایەی ژیانی مرۆڤەوە، مرۆڤەکان لەگەڵ یەک ئاڵوگۆڕیان دەکرد، واتە ئەگەر کەسێک نانی بویستایە دەبو ٢ هێلکە بدات تا نانێک وەرگرێت، یان ئەگەر بیویستایە بزنێک بەدەست بهێنێت دەبوو ١٥ مریشک بداتە خاوەن بزنەکە، یان گەنم بە ترێ ..بەم شێوەیە ئاڵگۆڕدەکرا لە نێوان شارو دێهاتەکان و وڵاتەکاندا..

پاشان لە ساڵی ٧٧٠  پێش زایین یەکەم جار چینیەکان میتاڵیان یان کانزایان بەکار دەهێنا بۆ ئاڵگۆڕی بازرگانی، ئەوکات میتاڵەکە/کانزاکە دەتوێنرایەوە لە شێوەی چەقۆ یان فۆرمێک کە بەلایانەوە جوان بو بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەزن دەکرا واتە شێوەکەی گرنگ نەبو بەڵک و وەزنی میتاڵەکە/کانزاکە گرنگ بوو بۆ ئاڵو گۆڕ کردن.
دراوی چینی ٧٧٠ ساڵ پێش زایین

لە هیندستان  ٥٠٠  ساڵ پیش زایین دەستیان کرد بە دروست کردی پارەی لە شیوەی ئاسن و کانزاکانی تردا.. ١٠٠ ساڵ پێش زایین پارەی یۆنانی کە ئالێکساندەر مەسەدۆنی بردیە هیندستان، پاشان لە هیندستان پارەی یۆنانی بەکار دەهێنرا.
دراوی هیندی ٥٠٠ ساڵ پیش زایین


پاشان لە ساڵی ٧٠٠ دا لە لیدیا پارەیان دروست کرد بە هەمان شێوەی هیند بەڵام لە ئاڵتون..لیدیا دەکەوێتە ئەنادۆڵ ئێستای تورکیا، ئەوکات لیدیا تا (قوستەنتینۆ) ئیستانبوڵی ئیمڕۆ خاکی یۆنان بوەو لەوێ بەدواوە خاكی کورد بوە.
دراوی لیدیا ئاڵتونی

لە چین بۆ یەکەم جار پارەیان دروست کرد لە شێوەی پارچەیک پلێت و مامەڵەی بانکیان پێوە دەکرد، ئەمەش لە سەدەی حەوتەمدا بوو.

پارە لە شێوەی پارجە پلێتێکدا

یەکەمین جار پارەی کاغەز چاپ کرا لە چین بوو لە سەدەی ١٤ دا..
پارەی پلاستیک یان کرێدیت کارت بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٠ داهێنرا لە لایەن ڕالف شنایدەر.
لەوکاتەوە سەرکردەی وڵاتان پارەیان دروست دەکرد و بەکاریان دەهێنا بۆ توندوتۆڵ کردنی دەسەڵاتەکانیان و مانەوەیان لە دەسەڵاتدا.
یەکەمین بانک لە سەدەی ١٤ دەدا دروست کرا لە ئەوروپا لە ئیتاڵیا بو لە لایەن دوو بنەماڵەوە دروست کرا بە ناوی (Bardi en Peruzzi) .
سیستمی بانک یەکێک بو لە هەرە سیستمە زیرەکەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی مرۆڤایەتی و خۆ دەوڵەمەند کردن لەسەر حسابی خەڵکی..ئەو پارانەی لە بانکە هەموی پارە خەڵکە بەڵام بانک ئیشی پێوە دەکات و سەهمی پێ دەکڕێت و دەفرۆشێت، واتە بۆی هەیە ئەو پارەی تۆ کە لە بانک داتناوە ساڵانە هەزارەها یۆرۆ پەیدا بکات، سەرەڕای ئەوەش تۆ مانگانە دەبێت پارە بدەیتە بانک لەبەر ئەوەی ژمارەی حسابت هەیە.

کۆنترین بانکی جیهان

دروست کردنی بانک وەک فێڵیك بوو لە مرۆڤە پارەدارەکان، چۆن؟
بانک توانی لە رێگای بە ناشناڵ کردنی خۆی تەواوی پارەی سەرمایەداران لە لای خۆی کۆ بکاتەوە و بەم شیوەیەش دەتوانیت سەرمایەدار و چینی هەژار بە ئاسانی کۆنترۆڵ بکەیت. پاشان بانکەکان هاتنە کۆنترۆڵ کردنی ئاڵوگۆڕی ئابوری لە نیوان وڵاتاندا، زۆر جار فرۆشیار دەیەوێت پارەکەی لە رێگای بانکەوە بێت تا کاڵاکەی بفرۆشێت، ئەمەش هەر سودی هەیە بۆ خاوەن بانکەکان، لەبەر ئەوەی بانکەکان تەنها ژمارە دەگۆڕنەوە لە نیوان یەکتردا، لە راستیدا پارەکان مامەڵەی پێوە ناکرێت.

پارە و مرۆڤ

 

ئەوکەسانەی کە پارەیان نیە!

ئەوانەی خاوەنی بڕێکی زۆر پارە نین هەمیشە لە هەوڵی بەدەست هێنانی برێکی کەم پارەدان بۆ بژێوی ژیانیان و هەمیشە بە کەم رازین، ئەم خەڵکانە بە خەڵکی سروشت فەقیر ناودەبرێن واتە دەوڵەمەندانە بیر ناکەنەوەو هەرگیز نابن بە خاوەنی پارەی زۆر و هەمیشە لە خەون و خەیاڵدا دەژین..ئەگەر پارەم دەبو خانوم دەکڕی ، ئەگەر پارەم دەبو سەفەرم دەکرد، ئەگەر پارەم دەبو سەیارەم دەکڕی، ئەگەر یانسیبێکم دەبردەوە وەک پاشا دەژیام..هتد ئەمانە هەموی خەیاڵەوە لە ملیۆنێک کەسدا یەک کەس ئەم خەونانەی نایەتە دی.
زۆر جاریش فەقیرەکان حەز دەکەن هاوژینەکانیان بکەونە کار بۆ ئەوەی باری سەرشانیان کەمێک ئاسان بێت..
دوای ئەوەی کە هاوسەرەکانیان دەکەونە کار لە بری ئەوەی خۆشگوزەران تر بژین ئەوکات زیاتر لە جاران کێشەی کۆمەڵایەتیان دەبێت و من تۆیی باڵدەکێشێت بەسەر خێزانەکانیاندا، واتە ئەو بڕە پارەی کە لە ڕێگای هاوسەرەکەوە دێتە ناوەوە بۆیان دەبێتە هۆی شەڕو ناخۆشی لە ماڵدا. (مەرج نیە ئەم یاسایە بۆ هەموو خێزانێک بێت).

ئەوکەسانەی کە پارەیان هەیە:

ئەو مرۆڤانەی کە خاوەنی بڕێک پارەن هەمیشە لە خەمی ئەوەدان پارەکانیان زۆرتر بکەن، زۆر جار بەها مرۆویەکان دەنێنە لاوە تا بتوانن پارە بەدەست بهێنن گرنگ نیە بە چی شێوازێک گرنگ ئەوەیە زۆر بەدەست بهێنێت، بۆی گرنگ نیە سەر دەکات بە کۆشی کام کەسی ناحەزدا گرنگ ئەوەیە مەرامەکەی بێتە دی.

ئەوکەسانەی کە پارەداری زەبەلاحن:

ئەم جۆرە مرۆڤە هەموو کایەکانی ژیانی لا بێ تام دەبێت و هیچ چێژ لە ژیان نابینیت، هەمیشە مێشکی جەنجاڵە بە کۆمەڵیک ژمارەی گەورەوە کە هەرگیز بە چاوی خۆی ئەم پارانە نابینێت.پارەکانی لەسەر حسابی بانکە یان لە ئیشدایە یان موڵکە، بەڵام تەنها بە ژمارە دەیانبینێت وخولیای ئەوەی هەیە کە ئەم ژمارانە زیاد بکات..
پاشان ژمارەکان هێندە زیاد دەبن ئیتر چێژ لە ژمارەکانیش نابینێت وئینجا خولیای شەڕەنگێزی بۆ دروست دەبێت، وەک ئەوەی لە بابەتی پێشودا باسم کرد کە دەوڵەمەندەکان هیچ کایەکەی سیاسیان نەماوە پەیڕەوەی بکەن ئیستا دەیانەوێت ژمارەی مرۆڤەکان لەسەر زەوی کەم بکەنەوە. واتە خولیای پارەداری دەگۆرێت بۆ خولیایەکی شەڕەنگێزی نامرۆیی.
 

ئەوکەسانەی ساماندارن:

جۆرێک مۆرڤیش هەیە ساماندارە، واتە پارەی باشی هەیە و بە خۆشی دەژی، چێژ لە هەموو هەناسەیەک وەردەگرێت و ژیانێکی ئاسودە بەسەر دەبات لەگەڵ خێزانیدا..واتە خولیای زیادکردنی هەتاهەتایی نیە خولیای خۆشگوزەورانی ژیانی هەیە..

هەندێک مرۆڤیش هەیە کەپارە بۆی دەبێتە بەڵا:

ئەو مرۆڤانەی بە بۆنەی پارەی زۆرە دەکوژرێن و ژیانیان لەدەست دەدەن یان هاوسەرەکانیان لێیان جودا دەبنەوە، ئەم جۆرە مۆرڤە نە خۆیان نە چواردەوریان خۆشی لە پارەکانی نابینن، یان ئەوانەی کە بۆ پارەیەکی زۆر کەسێک دەکوژێت، پاشان تەواوی ژیانیان لە زیندان بەسەر دەبەن بێ ئەوەی چێژ لە پارەکە وەرگرێت، چێژو خۆشیەکانی ژیانیش لەدەست دەدات.

هەندێک مرۆڤیش هەیە کە پارە دەکاتە ئامێرێک بۆگەیشتن بە دەسەڵات و مانەوە لە دەسەڵاتدا:

ئەوانەی وەک دیکتاتۆرەکان پارە کۆدەکەنەوە بێ ئەوەی چێژی لێ وەرگرن ، ئەو کەسانەی لە چواردەوریان کۆدەبنەوە بۆ هەموو خەندەیەک کۆمەڵێک پارەیان دەوێت، ئەم کەسانە ناتوانن یەک شەو بە ئارامی بخەون و متمانەیان بە کوڕو ژن و برای خۆیان نیە و هەمیشە لە دڵە راوکێدا دەژین، واتە ئەمانیش بە هیچ شیوەیەک خۆشی لە پارەکانیان نابینن. پارەکانیان وەک پارچە گۆشت هەڵدەدەن بۆ سەگەکانی چواردەوریان کە پاسەوانیان دەکەن تا بتوانن بێ ترس نانێک بخۆن. نمونەی ئەم پارەدارانە " سەدام حسێن، قەزافی، شای ئێران، حسنی موبارەک" هتد..
پارە دروست کراوی مرۆڤە و کانزاکان مرۆڤەکان دەیاندۆزنەوە لە سروشتدا لە کۆتاییدا پارەو کانزاکان بونەتە ژیلەمۆی ژیان بۆ زۆرێک لە مرۆڤەکان و مرۆڤ ئالودە بوە پیانەوە. مرۆڤ هیچ کاتێکی نەماوە کە خۆشی لە ژیان و جوانیەکانی ئەم گەردونە بینێت، هەمو کاتەکانی تەرخان کردوە بۆ بەدەستهینانی پارە و کاتێک بە خۆی دەزانێت تەمەنی هاتۆتە کۆتایی.
کاتێک پارە نەبو مرۆڤ زۆر دڵخۆشتر بوو، دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندی دانەوێڵەو چەند سەر ئاژەڵێک بوون، تاوانەکان دژی مرۆڤایەتی کەمتر بون...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە