Monday, 13/04/2020, 20:53
12934 بینراوە
دراوی چینی ٧٧٠ ساڵ پێش زایین |
دراوی هیندی ٥٠٠ ساڵ پیش زایین |
دراوی لیدیا ئاڵتونی |
پارە لە شێوەی پارجە پلێتێکدا |
کۆنترین بانکی جیهان |
ئەو مرۆڤانەی کە خاوەنی بڕێک پارەن هەمیشە لە خەمی ئەوەدان پارەکانیان زۆرتر بکەن، زۆر جار بەها مرۆویەکان دەنێنە لاوە تا بتوانن پارە بەدەست بهێنن گرنگ نیە بە چی شێوازێک گرنگ ئەوەیە زۆر بەدەست بهێنێت، بۆی گرنگ نیە سەر دەکات بە کۆشی کام کەسی ناحەزدا گرنگ ئەوەیە مەرامەکەی بێتە دی.
ئەم جۆرە مرۆڤە هەموو کایەکانی ژیانی لا بێ تام دەبێت و هیچ چێژ لە ژیان نابینیت، هەمیشە مێشکی جەنجاڵە بە کۆمەڵیک ژمارەی گەورەوە کە هەرگیز بە چاوی خۆی ئەم پارانە نابینێت.پارەکانی لەسەر حسابی بانکە یان لە ئیشدایە یان موڵکە، بەڵام تەنها بە ژمارە دەیانبینێت وخولیای ئەوەی هەیە کە ئەم ژمارانە زیاد بکات..
جۆرێک مۆرڤیش هەیە ساماندارە، واتە پارەی باشی هەیە و بە خۆشی دەژی، چێژ لە هەموو هەناسەیەک وەردەگرێت و ژیانێکی ئاسودە بەسەر دەبات لەگەڵ خێزانیدا..واتە خولیای زیادکردنی هەتاهەتایی نیە خولیای خۆشگوزەورانی ژیانی هەیە..
ئەو مرۆڤانەی بە بۆنەی پارەی زۆرە دەکوژرێن و ژیانیان لەدەست دەدەن یان هاوسەرەکانیان لێیان جودا دەبنەوە، ئەم جۆرە مۆرڤە نە خۆیان نە چواردەوریان خۆشی لە پارەکانی نابینن، یان ئەوانەی کە بۆ پارەیەکی زۆر کەسێک دەکوژێت، پاشان تەواوی ژیانیان لە زیندان بەسەر دەبەن بێ ئەوەی چێژ لە پارەکە وەرگرێت، چێژو خۆشیەکانی ژیانیش لەدەست دەدات.
ئەوانەی وەک دیکتاتۆرەکان پارە کۆدەکەنەوە بێ ئەوەی چێژی لێ وەرگرن ، ئەو کەسانەی لە چواردەوریان کۆدەبنەوە بۆ هەموو خەندەیەک کۆمەڵێک پارەیان دەوێت، ئەم کەسانە ناتوانن یەک شەو بە ئارامی بخەون و متمانەیان بە کوڕو ژن و برای خۆیان نیە و هەمیشە لە دڵە راوکێدا دەژین، واتە ئەمانیش بە هیچ شیوەیەک خۆشی لە پارەکانیان نابینن. پارەکانیان وەک پارچە گۆشت هەڵدەدەن بۆ سەگەکانی چواردەوریان کە پاسەوانیان دەکەن تا بتوانن بێ ترس نانێک بخۆن. نمونەی ئەم پارەدارانە " سەدام حسێن، قەزافی، شای ئێران، حسنی موبارەک" هتد..
© 2019- Kurdistanpost