گوندی لوبنانی لە ھەولێرێ

Tuesday, 14/04/2020, 8:39

9582 بینراوە


تێکچونی شارەکانی باشوری کوردستان بە دەستی دەسەڵاتدار و بەرپرسە حیزبییەکان

سروشتی کۆمەڵایەتی ژیانی خەڵکی کوردستان بەگشتی بۆ بەشێکی گرنگی کوڵتوری جوانی کوردەواری دەگەڕێتەوە کە سەدان ساڵە پشتاوپشت بۆمان ماوەتەوە و بەشێکی تریشی لە یاساکانی حکومەتی عێراق بە حیزبی بەعسەوەش ! سەرچاوە دەگرێت کە سەد ساڵی ڕەبەقەخێزانی کوردی تیا پارێزراوە لە ھەڵوەشانەوە و لادان .
بە دڵنیاییەوە ئایینی موسڵمانان بەگشتی دیانەکان ( مەسیحی ) لە ئێستا و و زوو ھی جولەکەکان و ھەمو ئایینزاکانی تری وەک ئێزیدیبونەتە کۆڵەگەیەکی پتەوی پاراستنی ژیانی کۆمەڵایەتی ئابوری فەرھەنگی ژیانی خەڵکی کوردستان بە کورد و تورکمان و دیان .
لە دوای داڕمانی حکومەتی بەعس سەرتاپای ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان کەوتە بەر مەترسی ھەڵوەشانەوە و نەمانی یەکجارەکی وسڕینەوەی ھەر ھەمو جوانیەکانی ڕابردو . کە ئێستا جگە لە نەوە بێ ئاگا فریو دراوە سڕ کراوەکە ھەر ھەمومان خۆزگە بە جوانیە پڕشکۆیەکانی ڕابردومان دەخوازینەوە .

ئەو بەشەی باشور:- 

لێرە بە گشتی بە بەراورد بە پارچە داگیرکراوەکانی تر بۆ سەد ساڵی ڕەبەق دەچێ بەسەخاوەتەوە قوربانی بۆ ئازادی دەدا . لەسەد ساڵیڕابردو جگە لەو سی ساڵەی دوای ڕاپەڕین خەڵک بە ڕێز و تەقدیسەوە خویندن و ڕۆشنبیری و خەڵکی زانا و دانای لە بەر چاو گرتیە . 
خەڵک لێرە لەبەر دەوڵەمەندی وڵاتی عێراق بە داھاتی زەبەلاح بۆ دانیشتوانەکەی و بایەخی کشتوکاڵ و گەشتیاری و جوانی و پاکی و بەوەفایی خەڵکی کوردستان بە ژن و پیاوەوە جێ مایەی سەرنجی ھەمو عێراق و ھەتا گەشتیارانی کەنداویش بو لە زوەوە .
شارەکانی کوردستان بە کەرکوک و ھەولێر و سولەیمانی و بادینانیشەوە ، دەبینین ھرر یەکێکیان تێک ھەڵکێش بوە لەگەڵ سەرتۆپی بەشێکیدانیشتوانی شوێنە جیاجیاکانی تری کوردستان ، بۆ نمونە باس لە شاری ھەولێر دەکەم بەڵام سەد جاران بۆ شارەکانی تری وەک سلێمانیو قەزا و ناحیەکانش دروستە .
شاری ھەولێر بە پێکھاتە سروشتیەکەی خۆی کورد ( شارستانی ، دزەیی و ھەولێری و کرمانجی دەشتەکی دەشتی ھەولێرێ و خۆشناوەتیبناری سەفین ) بوو .
ئەوەی تری لە پێکھاتە گرنگەکانی کە چەقی شار و قەڵات و ھێندێک گەرەکی بازنەی دەورەی قەڵاتی پێکھێنابو ھەولێریەکان بون کە زۆربەیانبە زمانی تورکمانی بە تێکھەڵکێشی زاری کوردی ھەولێرێ دەدوان ، کە بەشێکی زۆری پێکھاتەی کاری بازرگانی پیشە جیاجیاکان بون .
ئەوەی تریان دیانەکانی عەنکاوە و گەڕەکی شۆڕش بون کە ھەرە زۆریان نمونەی باشترین مامۆستاکان و سستەرە ھەرە میھرەبەکانیخەستەخانەکان بوون .

جگە لە ھەموو ئەوانە

پێکھاتەیەکی زۆر گرنگتری شاری ھەولێرێ خێزانە زۆر دیار و مرۆڤە سەرکەوتوە بەڕەوشتەکانی شارەکانی سەر بە لیوا یان پارێزگایھەولێرێ بون کە کەسە بازرگان و پیشەیی و مامۆستا و سستەرەکانی شارەکانی کۆیە و شەقڵاوە و مەخمور و ھەتا ئاکرەییەکانی قەزایئاکرێی سەر بە پارێزگای موسڵێ و بیتوێن و پشدەریش ھەرچەندە سەر بە شاری سلێمانیش بون بەڵام بەشێکی ھەرە جوانیان لێرە لەھەولێرێ گیرسابونەوە و تێکھەڵکێشی ئازار و خۆشیەکانیان ببون .
بەشێکی زۆری سستەرەکان ھی ھەرمۆتەی کۆیە و بێترمەی شەقڵاوە بوون .
کۆییەکان و ئاکرەییەکان کە بەشێکیان کاری بەزازی و بەرگ درویی و سەعاتچی بون ، زۆر لە شاریەکانی ھەولێرێ ھەولێری تر و دڵسۆز تربون بۆ خەڵک و شار .

 تا ھاتنی حیزبەکان لە ئاوارەیی و شاخ بۆ ناو شار :-

سەرەتا کولتوری ڕق و یەکتر قبول نەکردن و دژایەتی و سوک کردنی یەکتریان بە بەرنامە بەسەر کۆی خەڵک گشتاند ، لە ڕێگای کۆیلە ووابەستە دەروێشە حیزبەکانی خۆیان و بەکار بردنی ئەو توێژە کەوتوە لە جاش و نۆکەرانی بەعس بۆ قایم کردنی پێگەی خۆیان لە شار .
جگە لەوەی لە دەرەنجامی شەڕی براکوژی سەدان ژن و پیاوی ( قەحپە و گەواد ) یان ئەوانەی ئامادە بون ھەمو دەمێ بە کەمترین نرخ وڵاتھەراج کەن .
سەدان داوێن پیس و زمان شڕ و دز و تەڵەکەباز و ئینسان کوژ بونە سەرمەشقی شار و دەیان گەڕەک پڕۆژەی بازرگانیان لەسەر حیسابیخەڵکە دڵسۆز و رەسەنەکەی شار ھەڵچنی ، ھەمو ئەو کەسە ڕیسوا و کەوتو لە بواری کۆمەڵایەت و دەست و پێ سپیانەی ڕۆژھەڵاتیان لە کچ وکوڕیان ھێنان و فریویان دان و سەرەتا ھێرشێکی کوشندەیان کردە سەر زمان و کوڵتور و ئایین و گۆرانی و مۆسیقا و شانۆ کە ڕۆژانێک لەپیرۆزیەکانی شار بون .
ھەر ئەوەندەش نا چەندان شاری تەواوی پارێزراو و پاڵپشت بە بە دەسەڵاتی کوردی شاری قەحپەخانەی وەک ( لوبنان سیتی ) سەر ڕێگایبەحرکەی ھەولێرێی لێ کەوتەوە کە نەک ھەر خێزانی کورد کە دوژمن نەیتوانی ھەڵیوەشێنتەوە ئەوان بە زیادەوە کردیان و تەفرو تونایان کرد وشوێنێکی ترسناکی بڵاو بونەوەی پەتا درمە بێ چارەکانی سەکسی تیا بڵاو دەبێتەوە بە وێنەی نەخۆشی سفلس و جگەری ڤایرەسی و ئایدز، کە ژمارەی پێوانەییان تۆمار کردوە لە ناوەندە تەندروستیەکانی تاقیگەی نەخۆشخانەکان و بانکەکانی خوێن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە