لیبیا بەشێکە لەکوردستان و ناوچەی بارزان

Wednesday, 15/04/2020, 11:51

6527 بینراوە


لیبیا بەشێکە لە کوردستان کاتی خۆی پیا پەڕیونەتەوە چایەکمان تیا خواردۆتەوە ( وەک ئاوەکەی ئاراس ) ئێوەبیرتان نایات، پێویستە ئازاد کرێ داگیرکراوە لە لایەن وڵاتانی عەرەبی ،ڕۆژگارێکی سەختمان لە پێشە بۆ ڕوو بەڕوبونەوەی چەکدارەکانی لیبیا کە هەمویان عەرەبن ، پێویستە هەموو کوردێک پەیوەندی بکات بە سوپای ڕۆژەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکەمان تورکیا ڕووبەڕویان دەبینەو ، داواکارین لە پێشمەرگە قارەمانەکان و فەرمانبەران و مامۆستایان لێمان ببورن بەهۆی دواکەوتنی موچەوە چونکە پارەی ئێوەمان داوە بە کڕینی دۆشکەو کڵانشینکۆف چەکی میلان بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی دوژمن سوپاس بۆ خەم خۆریتان و ناردنی باڵانس بۆ سەر حسابی حکومەت تا دیفاع لە لیبیای پارێزگای پێنجەمی هەرێمی کوردستان بکەین بژی کورد بژی بارزانی سەرکەوتن هەر بۆ پارتیە

پارتی دیموکراتی کوردستان
وێنەیەک بۆ وەزارەتەکەی یەکێتی تکایە بە زوترین کات پەیوەندی بکەن بە هاوپەیمانەکەتان کۆماری ئیسلامی ئێران تا پاڵپشتیمان بکەن

وێنەیەک بۆ وەزارەتەکەی گۆڕان ، تکایە ئێوە هەر خەریکی بەدواداچونی دوگ و پێستە بن لەسەر سنورەکان تا دەگەنە ئامانج
وێنەیەک بۆ وەزارەتەکەی لایەنە کەمینەکان ، بەلایەنگرانو دڵسۆزانتان بلێ ئێمە هیچ نازانین پارتی دەزانێ
وێنەیەک بۆ هەموو کۆیللەکانی کوردستان ، ئەی کۆیللە دڵسۆزەکانمان لە ئێستادا گەورەترین ئەرکتان لەسەر شانە تکایە هەر بەردەوام بن لە پاڵ پشتی ئێمە چونکە ئێوە نەبن ئێمە ئەوهەموو کوردا یەتیەمان پێ ناکرێ !
وێنەیەک بۆ هەموو میدیا دیارو سێبەرەکان ، ڕۆڵێکی گرنگ بەر ئێوە کەوتوە ئەویش چەواشەکردنی میللەت ، و گەورەکردنی سەرکردەکانە نیشاندانی کاکە ن لە ڕیزی پێشەوەی سەنگەر
وێنەیەک بۆ هەموو دادوەرەکەن ، تێبینی هەرکەس وتی لیبیا پارێزگارێک نیە لە کوردستان لە وەکیلی ئێمە تۆمەتێکی بۆ دروست بکەن راپێچی زیندانی بکەن وەک هێمن مامەند
وێنەیەک بۆ وەزارەتی شەهیدان ، هەرپێشمەرگەیەک شەهید بوو لە سەر کێلەکەی بنوسن پێشمەرگەی قارەمان شەهید بوو لە کاتی ئازاد کردنی لیبیای کوردستان
وێنەیەک بۆ معارزەکانی کوردستان کۆمەڵ و یەکگرتوو ئێوە زۆر کوری باشوو خۆش باوەڕن ، لە ئێستادا وەک معارزی بن دیوار وان بێ دەنگی هەڵبژێرن تا خۆمان پێتان ئەڵێینەوە چی بکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە