سیاسەتی پاشماوە خۆریی بۆتە چەمکێکی ترسناک

Wednesday, 15/04/2020, 11:55

2762 بینراوە


مەبەستم لەم بابەتە، دەگەڕێتەوە بۆ دۆخێک کە لەبازنەی خولانەوەی بەردەوام ژاوەژاوچێتی وەک کلتورێک بەرۆکی باشووری گرتووە لەمساڵانەی دوایدا، بە قووڵای کێشەکان چەواشەکاری خوڵقاندووە.


 


ئەم چەمکە گرنگی ئەرک و بەرپرسیاری کردۆتە  ماڵی پارت و لایەن و دەسەڵات. خۆی بەرپرسیار نابینێت و بەکگراوەندێک تەعریفەیەی بۆخۆی نییە. ھیچ ھەڵوێستێکی  ڕوون و پرانسیپی نییە و دیدەگای تەنیا خوێندنەوەی بابەتە ھەڕاجی و بێ چارەسەریی لێدانەوەی قەوانەکانەیوورژاندن شەتەکە کردن و بێ باوەڕیی و بێ چارەسەرییە.


 


ئەم  چەمکە وەک کلتورێکی ترسناک دەرھاویشتەیەکی نەرێنی لەگەڵ خۆیدا ھێناوە، کەوتۆتە خزمەت دەسەلات و سیاسیە دۆڕاوەکان، بێکاریگەر کردنی ئیرادەی کۆمەڵگا، چاوەشەکاری ئەرکی کۆمەڵگا.


 


ئەم کەسایەتیانە زۆر بوون،  بوونەتە بەربەست و دیواری نێوان خەڵک و دەسەڵات و لایەنکانیش بۆ پاراستنیان، بۆئەوەی بازاڕی بەرژەوەندیھەرزانی خۆیانی  لەدەست نەدەن کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆیان دابین کراوە.


 


لە جەوھەردا ئەم چەمکە شتێکی خۆڕسک نییە، لە بێ ھیوایی و ڕوانگەی خەڵکەوە خوڵقابێت. بێگومان ئەم چەمک و کلتورە بەشێوەیەکی زۆرقوڵ و ئامادەکراو ڕێکخراو کاری بۆکراوە، تاکوو بتوانێت توانست و پارچەکرداری کۆمەڵگا چاوەشەو پارچە و  بێکاریگەر بکات. بۆ ئەوەیھێڵی گشتی کێشەکان و چارەسەرییەکان ڕوون نەبێت و بە ئاڵۆزی بمێنێتەوە ئەمەش بۆ دەسەڵات گرنگە. کە لەدەروەی دەسەڵات و حزبکۆمەڵە کەسانێک بەکرێ بگرێت بۆ ئەم مەبەستە.


زۆرن ڕۆشنبیر و سیاسی و چالاکی مەدەنی کە خۆیان خزانۆتە بەرەیەکی بێسەر و بەرەی ھەڵوەشاوی بێ مانە لەژێر ناوی سەربەخۆی وئەقڵمەند، ھەمیشە ئەقڵ دەبەخشنەوە. بە پێوەر و ڕیتمێک ھەڵکشان و داکشانێکی بێ زانیاری و تێنەگەشتن لە بابەتی پرسە سیاسی وکۆمەڵایەتی و نەتەوەیی ئابووری ئیداریەکان، ئاڵۆزی و چەواشەی بێ ھیوا زیاتر دەخوڵقێنن. بۆ گەشتن بە مەبەستکی بەرژەوەندی بچووکیکەسێتی خۆیان.


ئەم کەسایەتیانە بیرکردنەوەیان  لە گۆلاو چڵکاو پاشماوە و بەرماوە سیاسیەکان کە ڕژاوە ھەڵیدەگۆزن  و جارێکی تر دەرخواردی ئەقڵیخەڵکی دەدەنەوە و خۆیان وەک پاڵاوان نیشان دەدەن.  چونکە ئەمانە خاوەن ھیچ بەھایەکی فکری و مەعریفە و دونیا بینی نین، بێ کارێکتەرو  کاسە وەلێسن، زۆریان  قاچک ئاسا ھەڵتۆقیون  یان لە پاشخانە کۆنەوەکە دەرچوون و دەیانەوێت بەھامان ئەقڵ و ناوەخن بەردەوامن،تەنیا ڕووپۆشی دەرەوەی خۆیان گۆڕیوە. 


ئەو بابەتەنەی  ڕۆژانەی و ڕابووردون و  ھەموومان پێی ئاشناین سەدان شڕۆڤەی سیاسی و ئەتۆمی بۆ دەکەن  وەک گەردونیان کەشف کردبێت، ئەوەی ھەبووە گوزەرەی کردووە ئەمان زیندووی دەکەنەوە. چەندین ساڵە بابەتی پارە و غەریزە و ڕەفاھیەت و گەندەڵی دەساونەوە،دەسەڵات و لایەنەکانیان لە پەڕۆی بێنوێژ خراپتر لێ دەکەن، کە دەڕوانیت لە سیاستی پاشماوەخۆری جێگای خۆیان گرتووە. لە ڕێگاییدەزگاکانی شەڕی تایبەت کەناڵیزە کراون.


مەبەستم لەم نووسینە ئەوەیە بتوانین بە ھۆشیار و تێگەشتنەوە لەگەڵ بابەتەکان ھەڵسوکەوت بکەین و ھەوڵ بدەین خۆێندنەوەی ژیرانەوە وئەقڵانی بۆ ڕووداوەکان بکەین، بۆ کۆتایی ھێنان و شکاندی ئەم چەمکە کە ھێندەی دەسەڵات و لایەنکان لە شکاندی ئێرادە خەڵک، کاریگەرینەرێنیان دروست کردووە مەحوکم بکەین. 


مەحکومیەتی ئەم چەمکە لە کەسایەتیەکاندا گرنگە، بۆئەوەی  بتوانین لە زۆنگاوی خولانەوە ھەنگاو بنێن بۆ بیرکردنەوەی خوڵقاندن وچارەسەرگیری کێشەکان و بەلاوەنانی خولانەوەی بازنەیی، لێگەڕین بۆ داھاتوویەکی شایستە بۆ خۆمان و خەڵک و کۆمەڵگاکەمان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە