لەشکری (ڕۆژ)ی سەر بە تورکیا و پارتی شەرمەزارییە بەسەر گەلی کورد لە باشور

Wednesday, 15/04/2020, 14:45

5573 بینراوە


خەڵکی باش دەزانێت کە قەیرانی ئابوری لە هەرێمی کوردستان هەیە ، کێشەی موچەدان هەیە کە چەند مانگێکە دوا خراوە، بۆ نمونە (پێشمەرگە) و کارمەندانی ئاسایش لە مانگی ئایاردا موچەی مانگی یەک وەردەگرن، بەواتا دوای پێنج مانگ ، ئەمە لە کاتێکدا هێزێکی سەر بە سەرۆکی پارتی هەیە وەک مشەخۆرێک وان بەسەر سامان و ژەمەخواردنی خەڵکی باشوری کوردستان.
چۆن؟
با سەرژمێریەکی خێرایان بکەین.یەکێک لە پشتیوانانی پارتی بۆمی نوسیبووی بەناو لەشکری رۆژ بەواتا چەتەکانی رۆژئاڤا لەوەزارەتی پێشمەرگە ٣٠ هەزار کەس دەبن.
میدیاکانی پارتی بۆخۆیان باسیان لەوە کردووە کە ٧هەزار کەس دەبن ، سەرچاوەیەکیش پێیراگەیاندم کە کەمتر لە دووهەزار چەتەیەک دەبن.
کەواتە نزیکەی ٢٨ هەزار بندیواری چەتە لە لیستەکانی وەزارەتی بەناو پیشمەرگەی رۆژئاڤا هەیە.

با وادەبنێین (۷۰۰۰) حەوت هەزار چەتەیەک دەبن ، مووچەی ناڕەوای چەتەیەکی ئاسایی لەناو ئەم هێزەدا مانگانە (۷۰۰) حەوتسەد دۆلارە . بەدڵنیاییەوە فەرماندەکانیان موچەیەکی زیاتر لە چەتە ئاساییەکان وەردەگرن کە دەگاتە دوو ملیون و پێنج سەد هەزار دۆلار لە مانگێکدا.
۷۰۰×۷۰۰۰=٤٫۹۰۰٫۰۰۰ چوار ملیۆن و نۆسەد هەزار دۆلار لە مانگێکدا، ئەگەر ئەمەش بۆ ۱۲ دوانزە مانگ یەکسانەدەبێت = ٥۸٫۸۰۰٫۰۰۰بەواتا پەنجاو هەشت ملیۆن و هەشت سەد هەزار دۆلار دەکات لە ساڵێکدا.
هێشتا تێچوی ژەمە خواردن و جلوبەرگ و خەرجی ئالیات و ئۆتومبیل و منحەی دراسیەکانیان حیساب نەکردووە لەگەڵ ئەو حەوافیزانەی پێیان دەدرێت، کە نزیکەی ۱۰۰ ملیۆن دۆلاریان ساڵانە بۆ سەرف دەکرێ.
ئایا ئەو ۱۰۰ ملیون دۆلارە لە ناو میزانیەی سەرەکی حکومەتی هەرێمدا بونی هەیە و دیاری کراوە؟ و ئایا وەزیری دارایی و و بەناو وەزیری پێشمەرگە و پەرلەمانی تەزویر و حیزبەکانی تر ئاگاداری ئەم میزانیە گەورەیەن؟ ئەگەر حکومەتی تەزویری پارتی و پەرلەمانی تەزویر و حیزب و وەزیرەکان ئاگاداری ئەم تێچووە گەوەرەیە نین و پشت ڕاستی ناکەنەوە ، کەواتە کێ ئەرکی خەرج کردنی تێچوی ئەمانە لە ئەستۆ دەگرێت؟ و ئەم ۱۰۰ ملیۆن دولارەی بۆیان سەرف دەکرێت لە کوێیان بوو و چۆن ساڵانە بودجەیەکی ئاوا زەبەلاحیان بۆ سەرف دەکرێت؟!.
بەتایبەتی کە دەزانین تەمەنی دامەزراندنی ئەم هێزە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۲۰۱۲ ، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ماوەی هەشت ساڵە دامەزراون... کە کۆی خەرجیەکەیان دەکاتە ۸۰۰٫۰۰۰٫۰۰۰ هەشت سەد ملیون دۆلار. گوایە دەڵێن کە سەرۆکی پارتی لە گیرفانی خۆی خەرجی ئەو چەتانەی لە ئەستۆ گرتووە.. .. لە کاتێکدا لەخۆمان دەپرسین سەرۆکی پارتی ئەو هەموو ملیونها دۆلارەی لەکوێ بوو؟ ئایا ئەم پارەیە سەرچاوەکەی لە کوێیە یا هی کێیە و ئایا میراتی ماڵباتی سەرۆکی پارتیەو، بۆی بەجێ ماوە؟، یان لە پشک و بەشی گەلی هەژاری باشوری کوردستان بۆیان تەرخان دەکرێت؟!. .
ئەو پارەی کە بۆ ئەو چەتانە خەرج دەکرێت ،هی گەلە کە دەبوو بۆ ژێرخانی نەخۆشخانەکان و خوێندنگاکان سەرف بکرایە نەک بۆ کۆمەڵێ چەتەی تیرۆریست کە دەوڵەتی تورکیا وەک مورتزەقە بەکاریان دەهێنێت.
باشە بۆچی هەشت سەد ملیۆن دۆلار بۆ کەسانێک خەرج دەکرێت کە خەڵکی دەرەوەی باشوری کوردستانن و هیچ سودێکیشیان بۆ هەرێمی کوردستان نیە و تەنانەت حیزب و پەرلەمان و حکومەتی تەزویر لە هەرێم دانیان پێدا نەناون. خۆ گەل بەهیچ شێوەیەک ئەوانە ناناسێت و بەڵکو رقیشی لێیانە چونکە بوونەتە بار بەسەر خەڵکییەوە.
بۆیە لەسەر گەل و میدیای ئازادە ئەوە چیدیکە قەبوڵ نەکەن و، هۆشداری بدەنە ئەو پەرلەمان و حکومەتە تەزویرە بە پێداگریەوە پێیان بڵێن: چیدیکە پارەی ئێمە نەدرێتە ئەو چەتانە و سنورێک بۆ ئەم جۆرە کارانە دابنێن کە زیان بە ژیانی خەڵکی و بودجە و دارای گشتی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
وێنەکە :سەرچەتەیەکی لەشکر بەناو رۆژ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە