بۆ ئەوەی لە کوردستاندا بمێنیتەوە، دەبێت وەکو ئەوان بیت!

Wednesday, 15/04/2020, 22:59

1098 بینراوە


پارتیی و یەکێتیی خیانەتیشیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردووە، لە سەردەمی شاخدا، کە بەناوی شۆڕشەوە خیانەتیان لەگەڵ خۆیاندا هێنا، کاری حیزابەتیی و کۆمەڵگایان پی فاسید کرد، ئەمڕۆش بەهۆی ئەو دەسەڵاتەوە کە دوژمانی کورد لە باشوور پێیان داون، خیانەتەکان هێندە زۆربوون، بەشی هەموومانیان پێیە، بۆیە خەڵکی شەرم لە دڵسۆزیی و لە نیشتیمانپەروەریی خۆی دەکات.
ئەوەی موچەی نییە، نانی شەو و رۆژی نییە،شوێنێکی نییە پشوویەکی تیا بدات، ئەوانەن کە هێشتا پریشکی خیانەت نەیان گەیشتۆتێ ، چونکە هەموو کەسێک دەتوانێت بە کارێکی سیخوڕی و بە کردارێکی ناپیاوانەیە بیکات بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسودە لە ژێر چەتری دەسەڵاتدا بژیی، هەرچی ناشرینیەبیکات و ئەنجامی بدات لای ئەوان خۆی دەوڵەمەنەد بکات، تەنانەت لە بری هەلی کار و دروستکرنی کارگە و خزمەیگوزاری تر، زۆر لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتان هێناوە دەتوانیت پەیوەندیی بە یەکێکیانەوە بکەیت و کارت لە لایان دەست بکەوێت زۆر، ئەگەر خانمیێکی شۆخ و شەنگیش بیت، ئەوا نانت لە کەوتۆتە رۆنەوە، وەک ئەو هەموو نووسەر و رۆژنامەنووس و پێشکەشکاری بەرنامانەی کەناڵەکان، دەتوانیت های لایڤ بژیت و ببیتە چالاکوانێکی خیانەتکار و ریکلام بۆ خۆت بکەیت و عەقڵی خەڵکی بە خیانەت قورمیش بکەیت، بەڵام کەمێک بێشەرمی دەوێت، لەوە زیاتر دەتوانیت بە ناوی ئاینەوە ببیتە خەڵکی ساویلکە لە خشتەبەریت، پەرداخێک لە میزی خۆت کە دەتوانیت بڵێیت لە سعودییەوە بۆم هاتووە، یان تۆپەڵیک تف لە نێوچاوی هەر بەدبەختێکدا بکەیت بەمەش دەستکەوتێکی باشت دەبێت،،، هەموو ئەمانە رێگاپیدراون، چونکە ئاینیش بۆتە کۆکتێلی خیانەت، بە چەفتە و عەگالی عەرەبییەوە، زیاتر خیانەتەکانی سپی دەبێتەوە. خەڵک دڵپاک و ساویلەکان زیاتر دەست بە سنگیانەوە دەگرن بۆیان.
خاینەت و ناپاکی لەلای ئێمە مەدالیای شەرەفە، بەڵام لە وڵاتانی دیکە، شەرمەزاریی و بێشەرەفییە، لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، هەر کەسێک هاریکاری نازییەکانی کردبوو، هەموو مافێکی هاوڵاتییبوونی لێدەسەندرایەوە، تەنانەت لە زۆر وڵاتی وەکو بەلژیک بۆشیان نەبوو مەترێک زەوی لە خاکی نیشتیمان بکڕن و خانوویەکی تێدا دروست بکەن، چونکە دەیان وت کەسی وڵاتفرۆش بۆی نییە خاوەنی مستێک لە خۆڵی نیشتیمان بێت، لە لە فینلەند، ئەو خائینانەی کە دەمردن لەسەر سنور دەیان ناشتن، لە ڤێتنام لاشەکانیا دەختنە نێو دەریاکانەوە، تا تیمساح و ماسیەکان بیانخوان، نەیاندەهێشت لاشەی پیسیان تێکەڵ بە خاکی پیرۆزیان بێت، لای ئێمەش لەسەر گرد و لە شوێنە بەرزەکان دەنێژرێن و پیرۆز رادەگیرێن.
لە باشووری کوردستان ئەمڕۆ خائینەکان خاوەنی خاک و نیشتیمانن، نیشتیمانپەروەر و خەمخۆرەکانی ئەو نیشتیمانە دەربەدەر، یان لە ناوەوە کرێچیی و دەستی ئەنفالچی و قاچاخچی، دز و پیاوێکی دەسەڵاتن، خاوەنی مەترێک چوارگۆشەی ئەو نیشتیمانە نیین.
نە نیشتیمان ئەو خۆشییەی ماوە، نە دڵسۆزیی و نیشتیمانپەروەری تامی ماوە، رۆژ رۆژی خیانەت، وڵاتفرۆشی و لەشفرۆشییە، دەبێت کچ و ژن و مێینەکان لچ و مەمک و لوتیان بە دڵی بەرپرسێک نەشتەرگەری بکەن، تا بە دڵیاندا بچێت و بازاڕی گەرم بکات، دەنا کەس ناتوانێت لەو نیشتیمانە لاقەکراوەدا بژی.. ئەوەی دەیەوێت بژی، دەبێت بێشەرمیش بێت ئاوڕ لە دوای خۆشی نەداتەوە، بەردەمی خۆی نەبینیت، بیر لە پاسەڕۆژ نەکاتەوە، وەکو ئاژەڵ ئەرکی خواردن و زاوزێ لەسەرە، زاوزێ بکات تا دوای خۆی نەوەیک بخاتەوە، بیکاتە خزمەتکاری کوڕەکانی مەسرور و مەنسور و پاڤێل و کوڕانی شێخ جەنگی، ئەوان لە ئیستاوە داوای خزمەتکار و کارەکەر دەکەن بۆ نەوەکانی خۆیان، نایانەوێت کارخانەی خیانەت لە کار بکەوێت، تا کارخانەی خیانەت لە گەڕدا بێت، ئەوان سەروەر و سەرکردە و سەرۆکمانن، تا پارچەیەک لەم نیشتیمانە کوردێکی تێدا مابێت ئەمان هەر دەمێین.
ئەو نیشتیمانەی جوانەی جاران، کە ئەمڕۆ کاولیان کرد، لە زۆربوونی خیانەت و ناپاکیی کەڕووی کردووە وە بۆگەنی دێت، هێندەش بە خۆمان زۆرە هەناردەی لیبیای دەکەن. ئەم نیشتیمانە کە پڕە لە زێرابی جرجە خائینەکان، سنورەکانیان تەنیوە، هەر کەسێک لە شوێنێکی تروە، پێ بخاتە ئەم نیشتیمانە، جرجەکان دەیگەزن، سەگەکانی سەر سنور قەپیان پێدا دەکەن، هەر کەسێک وەکو خۆیان نەبێت، بە لەشێکی نامۆی دەزانن لە ناو ئەو نیشتیمانەدا.
کوردستان ئەمڕۆ نیشتیمانی دز و خائین و ناپاکەکانە.. نیشتیمانی مەسعود و جەلال و منداڵەکانیانە، ئەوەی لەسەرتە کە لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بیکەیت.. تەنیا ئەوەت بۆ ماوەتەوە، کە باس لە خیانەتەکانیان بکەیت.. لەوە زیاتر هیچی تر نەکەیت.. چونکە ئەوەیان لێت دەوێت، دەزانن سەرەنجام تۆش ماندوو دەبیت و کۆڵ دەدەیت..
یەکێتییەکان (لەشکری رۆژ)ی خیانەت بۆ لیبیا، لەگەڵ رەخنەکانیان بە پێشمەرگە ناویان دەبەن. تەسلیمکردنەوەی مستەفای سەلیمی بە ئێران، پارتیی ئیرەیی پێ دەکات، دەڵێت بۆچی نەهاتۆتە حاجی هۆمەران، تا ئێمە خۆمان تەسلیمان بکردایەتەوە. شەڕی ئەمانە، شەڕی خیانەتە، کێبڕکێیانە، کە کامیان زۆرتر و باشتر دەتوانن خزمەت بە داگیرکەر بکەن.ا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە