نامەیەکی سەرئاواڵا بۆ بەڕێز مەزلوم کۆبانی

Thursday, 16/04/2020, 15:51

8090 بینراوە


وێڕای سڵاوورێز،

دەڵێن قەرز کۆن دەبێ،بەڵام نافەوتێ.من نامەیەکو پەیامێک بە بەرێزتان قەرزدار بوم.رەنگە تا رادەیەک کات بە سەر چووبێ.بەڵام پێویستیی رێگوزەریی زەمان وادەکا ئەو قسانە هیچکات کۆن نابن.چون تایبەتمەندیی قڕێژی بنەماڵەی بارزانی هەر ئەوەیە کە: رۆژانە خەیانەتەکانیان هەم دووپات دەکەنەوە،هەمیش تازەی دەکەنەوە.
برای مەزن و بەرێز مەزلوم عەبدی،ماوەیەک لەوەی پێش بای سیاسەت هەڵیداشتی تا مەسعود بارزانی ببینی.تۆ دەزانی سیاسەت وگرفتیی چارەسەری کورد لە لای کورد چەند دژوارە بەتایبەت مرۆڤ پەنا بەرێتە لای کەسێ کە سەراسەریی ژیانی لە خەیانەتوخۆفرۆشی گلابێ!،کۆمەڵگای ئاڵؤزوخاکی داگیرکراووزمانی برینداری کورد پێڤاژۆیەکی زۆر دژواریی خوڵقاندوە.دەزانی ئەوەی لای بنەماڵەی بارزانی گرینگ نییە کێشەی کوردە؟
بەڕێزتان ئازادن کە مرۆڤێکی وەک مەسعود بارزانیتان پێ ،بەڕێزبێ.بەڵام لێرەداباس،باسی دیرۆکە،ئەو دیرۆکەی کە بنەماڵەی بارزانی بۆ کوردیان تۆمار کردوە.مێژوویەک کە لە نەهامەتیی زیاتر هیچی بۆ نەتەوەی کورد بە دیاری نەهێناوە.
لە دوای سەددامیش ئاکارو کردوەکانی ئەو نابەڕێزە لە بەر چاوانە.
لێرەداناتوانم باسی ژیاننامەی ئەو بنەماڵەیەت یەک بە یەک بۆ بنووسمەوە. بۆخۆت باشی دەزانی.تەنیا باسی قیادەمووەقەتت بۆدەکەم کە چییان بە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وسەرهەڵدانی گەلی کورد لەم بەشە لە وڵات هێناوە !چۆن بە رۆژی رووناک دۆزیی رەوای کوردیان بە دەسەڵاتدارانی تاران فرۆشتەوە بۆ مانەوەی خۆیان!چۆن بوونە کەواسووری پێش لەشکری نەیاروبە شآنازیەوە باسیان لە ئاکارە دزێوەی خۆیان دەکرد.ئێستێ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان /جگە لە پژاک / لە کوێن؟
باشت لە بیرەکە بارزانی بەهاوکاریی ئەردۆغان دەیخواست رۆژئاوای کوردستان بە دەردیی باشوری کوردستان بەرێ،بە خۆشیەوە زەختوفشاری خەڵکی لە سەر بەرپرسانی خەباتکاریی رۆژئاوا کاریگەریی دەرخست ورێگانەدراچەتەکانی سەر بە بارزانی خۆیان بخزێننە رۆژئاوای کوردستان.
قسە زۆرەومنیش زیاتری لە سەری ناڕۆم.بەڵام دوایین رستەیەکی کە مەلامستەفای باوکی مەسعود بارزانی بە نەمر سلێمانی موعینی گووت ئەوەبوو: ببەن،ببەن،ئەو سەگبابە بکوژن!)چێشتی مجێور لە نووسینی هەژار.).
لە بەر چاوی خۆی موعینییان ترۆرکرد!جەنازەکەشیان رادەستیی ساواک وشآی ئێڕان کرد تا بێ ڕێزی بە نەتەوەی کورد بکەن.ئەوانە جێگای رێزن؟ پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی هیچ کامیان جێگای ڕیز نین ئەوە نییە هەمیسان دەخوازن بە فیتی ئەردۆغان شەڕێکی مەزنیی دیکەتان پێ بفرۆشنەوە! ژنەکانیشیان رێزدار نین چون پیاوسالاریی لە ناو عەشیرەی بارزانی رێگا نادا ژن حورمەتی لێ بگێرێ.هیوادارم چیدیکە هەستیی خەڵكی هوشیار بریندار نەکەی. کەسێک ریز لە ژن نەگەرێ کوا برای تۆیە کە بەڕێزتان وەک برا ناوتان لێ نا! ؟ لە کۆتاییدا دەمهەوێ گووتنێکی کەسێکی ناوداری ئامریکاییت وەبیر بێنمەوە ناوی مایکل ڕۆبێنە، کە دەڵێ: ئەوەی دۆستیی بنەماڵەی بارزانی بێ دووژمنی کوردە! ئاواتم ساغێوسڵامەتی بەڕێزتانە ،سەرکەوتووبی.لە بیرت نەچێ لەونامەیەدا بەشیکی کەمم لە ژیاننامەی پڕ لە خەیانەتیی بنەماڵەی بارزانی باس کردوە. لە
ترسی دووپشک،پەنا بۆ مار مەبەن.
برات:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە