ڕۆژی کۆچی دوایی هێمن چم دیت!

Thursday, 16/04/2020, 16:53

7192 بینراوە


٢٩ خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٥ هەتاوی / ١٩٨٦/ دڵە هێمنەکەی هێمنی کوردستانی مەزن لە کار کەوت.هێمن بە تەنیا جێی نەهێشتین،هەزاران ئەستێڕەی دە سنگدا بووکە ئەوانەشی دەگەڵ خۆی کووژانەوە.هێمنی روحسووک بە تەنیا ئازاریی لە دەست نەیارەکانی نەدیت،بەڵكوم دۆستەکانیشی کە هاوحیزبیی بون زۆریان دڵ شکاند.
هێـمن ئەوەندە مەزن بوو هیچکات گازەندەی لێوە نەهات،چون نادۆستەکانی چووک وسووک بون.کۆتایی خاکەلێوە بوو دەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆستانم لە چوارێیانی ئازادی لە شاری مهاباد راوەستابووین،لە پڕ براگەورەی ئەحمەد تۆفیق بەلاماندا ڕۆیی وگووتی: بە زەردە خەندەیەکەوە گووتی، هێمنیش چوو بۆ زەنجان / یانی مرد / ! بە مردنی هێمن شاد ببوو!
زۆرمان پێ سەیر بوو،باوەڕمان نەکرد.زۆریی نەخایاند کە جەنازەی پیرۆزی هێـمن گەیشتە چواڕییانی ئازادی وچەند کەسێک دارمەیتەکەیان لە سەر شآن بوو تا بەرەوە بوداق سوڵتان بینێژن.

من چم دیت؟

بەرەو دارمەیتی هێمن چوین تا شآنی وەبەردەین.لە ناکاو تاقمێک لۆمپەن وئۆخلۆکڕاتی لایەنگریی حیزبی نا دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان هیرشیان کردە جەنازەی ‌هێمن ودارەمەیت لە دەستمان بەربۆوە جەنازەی بێ گیانی شاعیری میللی دەمەوڕووکەتەسەرعەرز!
رووداوێکی دڵتەزێن بوو،ئەو لۆمپەنانەی حیزبیی دەیانگووت هێمن جاشە نابێ لە گۆڕستانی شاردا بنێژرێ!هەر چؤنێک بوو دوای دمەقاڵەیەکی کورت جەنازەی هێمنمان بردەوە ناو دارەمەیەتەکە وبەرەوگۆڕستان وەڕێ کەوتین.
هەرچەند ئەو ناشتنەی هێمن خاوەنی ئاپۆڕایەکی زۆریی جەماوەر نەبوو،بەڵام شێعروهەست وئەخلاقی هێمنانەی،هێمنی هەردەم زیندووهیچکات لە ناو دڵی خەڵكی وشیاردا ناکوژێتەوە.
ئەوکۆنە بەعسیانەی کە خۆیان بە دێمۆکڕات پێناسە کردبوو،ئێستێ یان نەماون ویان ئەگریش زیندوون ژیانێکی سەرشۆڕانەیان هەیە.
یادی بەرزو پیرۆز بێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە