میتی تورک پەیوەندیی و بازرگانی نێوان حکومەتی ھەرێم و داعش رێکدەخات

Saturday, 18/04/2020, 23:41

8108 بینراوە


دوای ئەوە داعش دەست بەسەر موسل دادەگرێت تێکڕای گەنمی ناو سایلۆی موسڵ بەتڕێلە ڕەوانەی سایلۆی هەولێر دەکرێن بەڵام لەلایەن کەسانێکی سەر بە میت ئەم کارە ڕێک دەخرێت سەرەتا  دەچن پسولەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران دەکرنەوە .
پسولەی وەرگرتنی گەنم ساڵانە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ دەدرێتە جوتیاران تیایدا نوسراوە کە ئەم جوتیارە ئەم ساڵ گەنمی چاند دووە بە ئاگاداری ئێمە .ئەم پسولەیە دەدرێتە هەموو جوتیاران بەبی ئەوە ئەوساڵە ئەم جوتیارە گەنمی چاندبێت یان نا چونکە پێش هاتنی داعشیش جوتیاران بازرگانیان بەم پسولەیە دەکر گەنمی کۆن و نەشیاویان بە گەندەڵی دەدایە سایلۆکان .
دوای ئەوەی پسولەیەکی زۆر لەلایەن میتەوە لە جوتیاران دەکڕدرێت لە ولاوە داعش گەنمەکەی خۆی دەنێرێتە هەولێر و بە پسولەی جوتیاران دەدرێتە سایلۆی هەولێر دواتریش ئەو بڕەی کە داعش بە پسولەی جوتیاران ڕادەستی سایلۆی هەولێر ی کردبوو هەرزوو چەکی پارە کانیان سەرف دەکرێت و پارەکە دەگاتەوە داعش هەر بەم پارەیەش داعش( پیکەب مەرزیە ) دەکرێت لە کۆمپانیای جیهان و شەڕی کوردی پێدەکات .
بۆ پشت ڕاستکردنەوە ی  ئەم بابەتە  چەند بەڵگەیەکی  زۆر گرنگە دەخەینە ڕوو یەکەم سایلۆی هەولێر زیاتر لە ١١٠ هەزار تۆن گەنمی زیادی وەرگرتووە کە لە ئێستادا  بەغدا بەهۆی ئەم بابەتەوە پارەی گەنمی جوتیارانی ڕاگرتووه داوای ڕونکردنەوە دەکات کە ئەم گەنمە زۆرە لەکێ وە هاتووە دووەم لێژنەیەک لە وەزارەت پێک هاتووە کە سەڵماندوویەتی چەکەکانی پارە پاش و پێشی پێکراوە بۆنمونە ژمارە ١ نەدراوە ژمارە ١٠٠ سەرف کراوە 
سێیەم هەموومان دەزانین ١٧ /٥ لەکوردستان بەتایبەتی هەولێر کەس ناتوانی گەنم دروێنە بکات کەچی سایلۆ گەنمی وەرگرتووە

کارمەندێکی راگەیاندن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە