پێویستیمان بە شەڕێکی تری ناوخۆی یەکلاکەرەوەیە ..

Sunday, 19/04/2020, 9:57

4153 بینراوە


شەڕی یەکەمی ململانێ و شەڕی براکوژی ساڵی ١٩٦٤ لە نێوان ئیبراھیم ئەحمەد و مەلا مستەفای بارزانی کە بە باپیرانی یەکەمی شەڕی براکوژی دادەنرێن دەستی پێ کرد و بەردەوامی پێدرا لە لایەن جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا و ئیدریس و مەسعود بارزانی و کوڕ و ئێستاش لە سەر دەستی نەوە شێخ زادەکانیان شێخ لاھور تاڵەبانی و شێخ مەسرور بارزانی لە دەستپێکی جەولەی دوایینی شەڕی براکوژی نێوخۆن . دوور نیە شەڕێکی یەک لاکەرەوەی یەکجارەکی بێ بەھۆی ڕاستەوخۆ دەست تێوەردانی دەوڵەتەکان لە پێشیانەوە تورکیا و ئێران، دواتر زیاتر تەیار بونی ئەو دوو ھێزە لە ڕووی چەکی پێشکەوتو مەرگ ھێنی بە کۆمەڵ، کە جیایە لە شەڕی زووی بن کەپکە شاخ و بڕنەو، سەمینۆف و کلاشینکۆف .
مێژووی دونیا یێ ھیچ کاتێک پێش وەچونی بەخۆی نەبینی، ئەگەر لە دوای ملململانێیە بەرژەوەندیەکانیان پەنایان نەبردبێتە بەر شەڕێکی یەک لاکەرەوە .
لێرە لە دوای ئەو ململانێ یە خوێناویەی مەلایی و جەلالی دەرھاویشتەی زۆر بوە نەتوانراوە جیاکاریان تێدا بکرێ بە شێوەیەک تاوانبارن کە لە مێژوی میللەتەکەمان و نەتەوەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەند وێنەیان نەبوە .
ئەگەرچی لەو ھەموو دەرفەتەی شەست ساڵی ڕابردو ئەو ھێزە ناکۆکانەی ئێرە نەیانتوانی وەشەڕێکی یەک لاکەرەوە بکەن . کە دوژمنی وڵاتە داگیرکەرەکان ھەمویان کۆک بونە و نەیان ویستوە کۆتایی پێ بێ ، هەمیشە و ھەردەم پەنایان بردۆتە بەر دانوستانی درۆیینە بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی پێویست بیان کەنەوە بە گژ یەکدا .
لە کۆنگۆی ئەفەریقای نێوەڕاست لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٥ زیاتر لە یەک ملیۆن و شەش سەد ھەزار کەس لە نێوان ھەر دوو خێڵی ھۆتۆ و توتسی کوژران کە بە تەنیا لە ساڵی ٢٠١٥ حەوت سەد ھەزار کەسیان لەو ساڵە کوژرا .
دواتر بینیمان ئەو وڵاتە گەشەسەندنێکی زۆری بەخۆیەوە بینی بە تایبەت لە رووی خوێندەواری و ڕەوشەنبیری کە بە کۆڵەکەی پێشکەوتنی کۆمەڵگا دادەنرێت .
بۆیە لە ئێستا دا زیاتر لە ھەمو کات پێویستیمان بە شەڕێکی تر و فوکردنی ئەو تەڵزمە ئاگرینە خۆڵە مێشەیە بۆ سوتاندنی نەوەی سێیەمی لایەنگیری سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی . تا نەوەی چوارەمی ئێستامان بتوانن بە ئاسودەیی بژین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە