نە پارتی شەڕی ناوخۆ دەکات نە یەکێتیش

Sunday, 19/04/2020, 15:47

3031 بینراوە


ڕێکەوتن نامەی 50بە 50 هەیە لە دابەش کردنی سەروەت و سامانی کوردستان ئەوەی لەمیدیاکانی هەردووحیز ڕوودەدات تەنها چەواشەکاریەو هیچی تر، میللەتێکی هەرگیز لەم شێوەیە لەدەست خۆیان نادەن ، قازانجی هەردووحیز لەوەدایە بەم شێوازە تێکدانی دەرونی خەڵک و شپرزەی بە بازاڕەکان و گەرم کردنی ڕاگەیاندنەکانیان و فەراغی ئەمنی یەلە ناوچە جێناکۆکەکان بۆئەوەی بڵێن مەترسی داعش هەیە و تائێستا ئەگەر ئێمە نەبین ئێوە پاریزارو نابن ،چۆن لە بردنی سەروەت و ساماندا هاوبەشن بەو شێوازەش لە دابەشکردنی خەڵکدا هاوبەشن ، لە خیانەتدا هاوبەشن ڕۆژنامە نوسێک لەهەولێر تیرۆر بکرێ یان دەستگیر بکرێت هەمان شێوە لە سلیمانیش دەکرێ ، دوێنێ یەکێتی مستەفای سەلیمی بەنهێنی تەسلیمی ئێرانی کردەوە ئەمڕۆش بە ئاشکرا پارتی فرۆکەکانی تورکیای هێنایە سەر بارەگاکانی پەکەکە

ئەوەی زەردمەندی یەکەمە تەنها میللەتە ،ئەویش لەفەراغی نا هۆشیاری نەبینینی راستیەکانە ، کۆمەڵگەیەکین هەر لەمێژە دابەشیان کردوین بەسەر مەلایی وجەلالیدا ،بەشێوازێک ڕقو کینەیان دروست کردوە ئاستەمە بەم شێوازە هۆشیاریە ئاسەواری بسڕێتەوە !

لە ئیستادا لە نەبونی معارزێکی چالاکدا یەکێتی و پارتی توانیوێتی بە ئاسانی گەمەی خۆیان بکەن ،شانۆگەری و سینارۆکانیان ڕۆژانە و هەفتانە نمایش بکەن لە هەولێر و سلیمانی ، کۆمەڵانێکیشیان داناوە لە نوخبەکانی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان سیناریۆکان باشتر بنوسنەوە و بازاڕەکانی ڕاگەیاندنیان پێ گەرم بکەن هاوڵاتی ناهۆشیاریش دەکەوێتە داوی عاتفی و نیشتیمان پەروەری لە زۆنەکانی خۆیان ! هەرلایەنەو ئەوی تر تاوان بار دەکات ، بەرپرسەباڵاکانیش شەوانە پێکەوە مەی دەنۆشنەوە تۆش ژەهری مەلایی و جەلالی دەنۆشی

ئاکام محمود

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە