کۆسرەت رەسوڵ وەکو پیاوکوژ و تاوانبارێک

Sunday, 19/04/2020, 16:00

47443 بینراوە


کۆسرەت رەسول بۆچی و چۆن مامۆستا بايز مەولودی بەرپرسی دوەمی يەکیەتی لە هەولێر تێڕۆر کرد؟

ڕۆڵی کەسوکارەکەی محمد قادر لەو کوشتنە!

 مامۆستا بايز يەکێك بوو لە ڕابەرەکانی يەکيەتی نيشتيمانی لە شاری هەولێر. ناوبراو کەسێکی خۆبەگەورەزانبوو، ملی بۆ کەس ، بە تايبەتی بۆ کۆسرەت دانەئەنەواند. ناوبراو دوابەدوای هەوڵی کوشتنی پارێزگاری هەولێر لە لایەن یەکيەتيەوە، واتا لەساڵی ١٩٨٦ لەلایەن ئەمنی هەولێرەوە دەستگير کرا، دوای ماوەيەکی کورت بە برياری خودی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی هەولێر ئازادکرا.
دوای ئازادکردنی بەزویی خۆی گەیاندە یەکێك لە هاوڕێکانی بەناوی محمد قادری بەرپرسی سەرەکی هەولێر، پێی ڕاگەیاند کە ئەمن ناوی ئەوی داوا لێکردوە، بۆیە بە پێویستی زانيوە کە خۆی بەدەستەوە نەدا، بۆئەوەی دەيانکەس بەوبۆنەیەوە نەکەونە بەردەست ئەمنيەتی هەولێر، بۆ ئەم مەبەستە پێی ڕاگەياند کە خۆی دەربازبکا. بەلام محمد قادر لەبەر جوانی هاوسەرەکەی دڵینەهات جێیبهێڵێ و بيکاتە نێچيرێكی ڕاو بۆ کاربەدەستانی ئەمنی هەولێر، وەك نە بايديبێ و نە باران لە هەولێر مایەوە،دوای چەند ڕۆژێك کەوتە بەردەست دائيرەی أمن، لە ئەنجامدا ناوی سەرجەم بەرپرسەکانی یەکيەتی تەسلیم بەو دائيرەیە کرد. وا دياربوو کە بايز و محمد لە کاتی گلدانەوەيان بۆ ماوەیەکی درێژ لەو دائيرەيە چەندجار گازندەو گلەييان لە یەکتر کردوە، محمديش بە چەند کەسانێکی هاو زيندانيخۆی ڕاگەياندوە ئەم ڕاستیە بگەیەننە بەرگوێی کەسوکارەکەی
محمد قادر بە برياری دادگای سەربازی فەرمانی ئیعدام بەسەريدا سەپێندرا، بايزيش بە بيست ساڵ زيندانی، وا دياربو کە بايز بە گوێرەی لێبوردنی گشتی ئازادکرابێ
دوای هاتنی حيزبەکان و دەسەڵاتی ئەو حيزبانە بايز کەوتە بەر غەزەبی کۆسرەت رەسول و کەسوکارەکەی محمد قادر. بۆیە کۆسرەت کەوتبوە داڕشتنی پلان بۆ کوشتنی بايز.
کوشتنی بايز دۆست و هاوڕێکانی ناڕەحەتکرد، بەتايبەتی کە زانيان دەستی کۆسرەت لەمکارەدا دەستی باڵایە، کەسوکارەکەی محمد قادريش ئامێری جێبەجێکردنی ئەمکارە چەپەڵەن، بۆیە کەوتنە مقۆمقۆ لەناو خۆيان تەنانەت هەندێك لە خودی سياسیەکانی ناو یەکيەتی ئەمکارەيان وەك تێڕؤڕی سياسی پێناسە ئەکرد!
کاتێك دەنگۆی ئەو کۆمپڵۆتە بڵاوبوەوە، واتا خەڵك داڕێژەری پلانەکە کە کۆسرەتبو هەروەها جێبەجێکەری ئەو کارە تێڕۆڕيەی بڵاوکردەوە کۆسرەت داوای لە کەسوکارەکەی محمد قادرکرد کە پەیوەندی بە پارتیەوە بکەن بە بەڵگەی ئەوەی یەکێك لە دەستڕۆيشتوانی ناو یەکیەتی،واتا مامۆستا بايز هۆکاری کوشتنی محمد بوە.
بەم جۆرە کۆسرەت بوە داڕێژەری پلانی کوشتنی مامۆستا بايز مەولود و کەسوکارەکەی محمد قادريش ئامێری جێبەجێکردنی ئەو تێڕۆرە

ئە. حاجی هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە