منیش وەکو ئێوە ئەبم بە جاش

Sunday, 19/04/2020, 17:32

4221 بینراوە


ئەبم بەجاش نامەوێ چیتر لەم ژیانە ناخۆشەدا بژیم ، لەچاوەڕوانی سەرەی نەوت بەنزین غاز جۆزەهەڵدانەوە ڕۆژێک کرێکاری هەیە هەفتەیەک نیە هەموو مانگێگ باوکم چاوەڕوانی چارەکە موچەیەی خانەنشینی پێشمەرگایەتی بکات
ئیتر بێزار بوم لە بەیانیان دایکم بڵێ کوڕم هیچمان نیە بیخۆین
بێزار بوم لە بۆڵە بۆڵی باوکم لەژێر خۆیەوە تف لە خۆی دەکات ونەفرەت لەم ژیانە دەکات ، بێزار بوم لە گریانی خوشکەکەم تێر شیر نابێت بێزار بوم لە برا گەورەکەم هەموو ڕۆژ کە ئەچێ بۆ زانکۆ ئەڵێ جلم نیە لەبەری بکەم بێزاربوم زۆرر بێزار لەقەڵەمەکەم هەر رەخنەدەگرێ و پارە پەیدا ناکات ڕاستیدەنوسێ کەس باوەڕی پێ ناکات بێزار بوم لە کامێرەکەم دیمەنی جوانی سروش دەگرێ و کەس تەماشای ناکات بێزار بوم لە بێ رەحمی خزمانمان هیچی سەردانمان ناکەن بەهۆی نەبونیەوە ، بێزار بوم دڵۆپە بارانی سەربانەکەمان نیوە شەو لەقوڵای خەودا خەبەری دەکردمەوە تا بەیانی دادەنیشتم بێزار بوم لە بۆڵە بۆڵی دایکم بوکم هەمیشە دایکم بە باوکمی دەوت ئاها پیاوی خەڵکی چی بۆ ژنەکەی دەکڕێ سەیارەی و ئاڵتون و جلی جوانی لە دوبەیەوە بۆ دێنێتەوە ، بێزارم لە فڕە فڕی پەرەمێز نان کردنی دایکم بۆ ماڵان بێزارم لەوتەکانی باوکیشم هەمیشە پێم دەڵێ کەرە بە تۆ ئەڵێن ڕۆژنامەنوس؟ خەڵکی قەڵەمەکەی دوو دێڕ دەنوسێ دەفتەرێک پەیدا دەکات تۆش هەردەست لەمن پان دەکەیتەوە بۆ کڕینی قەڵەمێک !
لە دوای قسەکەی باوکم بڕیارمدا پەیوەندی بە بارەگایەکی حیزبی بکەم بارەگای بارزانی بێت یان مام بێت گرنگ ئەوەیە کێ پارەی باش بدات من بنوسم بۆی ئەبمە کۆیللەی و بەرگری لێ دەکەم لەسەر شاشەی تیڤی و ڕۆژنامەو گۆڤارەسێبەرەکان لەناو ریکخراوە بەناو بێ لایەنەکان ولە لق و کۆمیتەکان خەریکی ماستاو کردن دەبم بۆ سەرۆکەکان و بەرپرسی مەڵبەندەکان تا دەبمە کۆیللەی عەیارە 24
ئەو ڕۆژەی بڕیارم دا بم بەکۆیلە باوکم دەستخۆشی لێ کردم ئامۆژگاری زۆر باشیکردم وتی کوڕم هەرچیانـ پێ وتی بلێ بەسەرچاو پیاویان کوشت شەقیان وەشاند خیانەتیان لە گەل کرد دزیان کرد سوێند بخۆ بە گۆڕی شەهیدان حیزبی من کاری وا ناکات هەمیشە بەڵێ بکە نەخێر تەرک بکە
بەرپرسەکان حەزیان لە پیا هەڵدانە وشەکانت و فکرەکانت بە دێڕی نوێ لە وەسف و سەنای سەرۆکەکەتدا سەرف بکە
کوڕی خۆم ئەگەر ئەتەوێ زوو دەوڵەمەندبی سەردانی گۆڕەکانی باوکی سەرۆکەکانی ئیستا بکەو لەوێ سوێندیان پێ بخۆ ، بلێ باوکی نەتەوەی کورد فرمێسکیان بۆ بڕێژەبڵێ ئێمە هەڵە بوین چەند وەختە لە ڕێبازی ئێوە بێ بەش بوین
کوڕی خۆم هەمیشە سەر بۆ بەرپرسەکان بلەقێنە بلێ گەورەم راست دەکات هەرگیز لە پێش بەرپرسەکەتەوە هەنگاو مەنێ ، هەوڵبدە جامانەیەک لەملدا بێ زووتر متمانە بەدەستدێنی
لە کۆتایدا باوکم وتی کوڕم دڵنیام هەرگیز جەرگ سوتاویش نابم چونکە چیتر ڕەخنە ناگریت لەسەرۆکەکانیان تیرۆرت ناکەن وەک سەردەشت و کاوەو ویداد ئەوە گەورەترین سەروەتە بۆ من کە ڕۆڵەکەم لەبەر چاوی خۆم دارکاری ناکەن دایکیشت فرمێسکەکانی چاوی وشک دەبێتەوە لەخەمت کاتێک درەنگەئەگەیشتیتە ماڵ یان مۆبایلەکەت کە دادەخرا
باوکم وتی کورم شتێکی تریشتپێ بلێم ببە بە پارتی باشترەئەوان پارە زیاتر دەدەن ، خۆ نیوەی یەکێتیش بون بە پارتی ، ئامۆژگاریەکانی باوکمم بەهەند وەرگرت و بەگوێم کرد
هەر ئەوەندەی شەو پۆستێکم کرد نوسیم سەرۆکمان زێڕە بژی بارزانی و باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد برادەرانی ئەوانەی ڕۆژانێک جنێو هەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکردم دەست خۆشیان لێ دەکردم کۆمینتیان دەنوسی هەربژی کاکە ئاکام بەخێربیت بۆسەر ڕێبازی بارزانی نەمر ، لایک و کۆمێنتیان دەکرد پیرۆزبایەکان زیادی دەکرد ،کاتێکم زانی بارەگای بارزانی پەیوەندیان پێوەکردم پێیان ڕاگەیاندم سەرۆک دەیەوێ بت بینێ
سەرتان نەیەشێنم لەو ڕۆژەوەی سەرۆکم بینیوە موچەی شەش ملیۆن دینار ، سەیارەی سفر کیلۆ مەتر و موچەی بن دیوار بۆ دایک و باوکم وخانویەک لە گەڕەکی خەونەکان وەرگرتوە ، باوکم دیوەخانێکی داناوە خزمان و دۆستان پۆل پۆل دێن خەریکی سوڵح کاریە،دایکم ئیستا خزمەت کاری هەیە لەشی بە ئاڵتون داپۆشراوە برا گەورەکەم لە زانکۆی ئیشق دەخوێنی ، خوشکەکەشم لە باشترین دایەنگەیە بەڵێنیان پێ داوم لە کابینەی داهاتوو بمکەنەئەندام پەڕلەمان یان ڕاوێژکار، برا گەورەکەشم عاشقی کچێکی ماڵی بارزانی بوە ، خەریکی نامە گۆڕینەوەن ،ئێستا وەک مرۆڤ دەژین،کەس ناتوانێ دەستگیرم بکات یان تیرۆر وەک هێمن مامەند و کاوە گەرمیانی و سەردەشت ویداد سۆران ،باوکم زوو زوو بە سەر شانم دەکێشێ و پێم دەڵێ ئینجا بویبە پیاو چەند وەختە بۆ ناڵێیت سەرۆکمان زێڕە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە