پێناسەی جاش بە دڵی جاش

Monday, 20/04/2020, 15:22

12253 بینراوە


ئەم ڤیدۆیەی کە ئیستا دەیبینیت، گوایە مێژووی جاشمان بۆ دەگێڕێتەوە و پێناسەی جاشمان بۆ دەکات  لە هێنانەوەی نمونەکاندا یەکسەر دەکەویتە گومانەوە.
ئەم جۆرە شێوازی باس و دۆکۆمێنتانەی کە ئیستا بووە بە باو لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و رۆژی چەندین لەو جۆرە ڤیدیۆیانە دەبینین،  زۆربەیان عەقڵێک و دەزگایەکی حیزبی لە پشتییەوەیەتی، بەتایبەتی دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور، بە پارەی زۆر و نووسەری بەکرێگیراو دەنووسرێت و ئامادەکاریی بۆ دەکرێت، چونکە دەزانن کەناڵی تەلەفیزیۆنەکانی خۆیان ئەو متمانە و رەواجەیان نەماوە و کاریگەرییان لای بینەر و هاوڵاتیان نەماوە، ئیستا خوویان داوەتە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە مودێلی راگەیاندە و بودجەیەکی زۆری بۆ دابین کراوە دەدرێت بەوانەی کاریان بۆ دەکەن، چ لە رووی  نووسین و تەکنیک و کرینی پرۆگرام (software) ی تایبەت و ئامێری پێویست بۆ کارەکانیان، چونکە  دڵیان بە پەیج و ئەکاوەنتی فەیس بووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاو ناخواتەوە، ئیستا ئەم رێگایەشیان هەڵبژاردووە، بۆیان دەرکەوتووە ئەم شێوە راگەیاندنە کاریگەرییان بۆ سەر خەڵکی تەمبەڵ و کەمخوێنەر و خراپ خوێنەر زۆرترە، بەم شێوەیە دەتوانن پرۆپاگەندە بکەن و ئەوەی دەیانەوێت وەکو زانیاریی هەڵە و گێڕانەوەی مێژووی چەواشەکاری بە ئاسانی خەڵکی رابکێشن و کاریگەرییان هەبێت.
هەڵبەت ئەوەی مەبەستیانە، لە گێڕانەوەی شێواندنی مێژوو، بۆ گۆڕینی عەقڵ و هزر و تێگەیشتنی خەڵکییشە، کە زیاتر لە خوێندنەوەی دێڕ و وشەکاندا خەڵکی تاقەتیان نەماوە، بەڵام بەم ڤیدیۆیانە و بەم شێوازە تەکنیکییە دادەنیشن و گوێی لێدەگرن.
 ئەو ڤیدیۆیەی کە دەیبینی، جێگای سەرنجە، چونکە لە پێناسەکردنی جاش دا، هەمووی داوە بەسەر یەکدا، لە نازانن بێت، یان بە مەبەست پێناسەیەکی تەواویی زانستیانەیان بۆ جاش و جاشایەتی نەکردووە،  بە دڵی سەرکردە و بەرپرسەکانی ئەو حیزبانە قسە دەکات، باسی کردووە و نمونەیان هێناوەتەوە، تا ئازار بە پەزی سەرکردە و حیزب و بەرپرسەکان نەگات. نەک تەنانەت پێناسەی جاش بە هەڵە و بەو شێوەیە دەکات، بەڵکو لە گێڕانەوەی باسەکە سەر لە بینەر و گوێگریش دەشێوێنن.  ئەوەی جێگای تێڕامانە دەڵێت:
پارتەکان (پارتیی و یەکێتی، دیموکرات... هتد.. ) ململانێی سیاسییان لەگەڵ یەکتردا هەیە، هئچ کاتێک لەمانە جاش نەبوون و نیین. واتا جگە لەوەی ئەمانەی کردووە بە حیزبی سیاسیی،  لە جاشایەتییش پوخت و خاوێنی کردوونەوە، ململانێکێکەشی کردووە بە کارێکی رەوای نێو حیزبایەتی، لەکاتێکدا مێژووی ئەو پارتانە هەمووی خیانەت و جاشایەتیی بووە و بە یارمەتی دوژمن و داگیرکەر دروستکراون، یان هاندراون.
ئەوەی ئەم رێپۆرتاژ و باسەی ئامادە کردووە، یان ئەوەی نووسیوێتی، بەرپرسێک لە پشتێوەی بووە، خاتری پارتەکانی باشووری زۆر گرتووە، نەک لە گێڕانەوەی نمونەکاندا پێناسەی سەقەت و شێواوی بۆ کردووە، بەڵکو مێژووەکەشی تێدا شێواندووە، وەک ئەوەی لە رێگای گێرانەوەی هەندێک مێژووی کۆن و تازەی جەلالی و مەلایی، یان شیوعی و دیموکراتدا،  دەیەوێت بەسەر راستیەکاندا باز بدات و پێناسەی جاشایەتیی بە مەبەست و بەو شێوە نابەجێیە بۆ کردووین، دەیەوێت بە زۆر ئەوەی پێناسەی جاش و مێژووەکانیان بە زۆر و بە دڵی دەسەڵات بئاخنێتە مێشکمانەوە.
لە نمونەنەکاندا کەسان و گروپێک دەهێنیەوە، یان وێنە و ڤیدیۆیان پیشان دەدات، دوورن لە پارتیی و یەکێتیی، گوایا ئەمانە خیانەتیان کردووە و بەپێی ئەو پێناسەیە، بەرپرسانی ناو پارتیی و یەکێتیی جاش نەبوون، تەنیا وەکو وتمان کێشە و ململانێی سیاسییان هەبووە، تەنانەت لەناو ئەو هەموو جاش قەڵەمانەی باشووردا، هاتووە قانعی فەردێکی رۆژهەڵاتی هەڵبژاردووە و  پێمان دەناسێنێت، ئەمە لە کاتێکدا بە دەیان کەسی تر لە هاوەڵاکانی خۆیان لە باشوور لە خیانەت و قەڵەمفرۆشیدا نمونەیان نییە، ناوی یەکێک، یان ڤیدیۆی یەکێکی پیشان نەداوە، ئەو قەڵمخۆفرۆشانەی، کە  قەڵەمەکانی خۆیان شەرمیان لێدەکەن، رۆژانە بە دەیان قەڵەم و پێنووس، بڕیاری وشکبوون  دەدەن زوو کۆتایی دەهێنن و فڕێ دەدرێن.
لە کۆتاییدا ماوە بڵێم، کۆمەڵگای کوردی بە دەمی ئەم نووسەرە مشکە تۆپیوانەی دەسەڵات گڵاو بووە، کاتی زۆری دەوێت، تا دەریای عیلم و مەعریفە لەمانە خاوێن بێتەوە.

ئەم ڤیدۆیەش ببینن  خۆتان قسەی زیاتری لەسەر بکەن:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە