ئەم بانگەوازە سەر بە پارتییە و بە دەنگیەوە مەچن

Tuesday, 21/04/2020, 19:46

24892 بینراوە


ئەو کەسەی کە ئەمەی بڵاوکردۆتەوە داوای ناوی سیانی و تەلەفون و ئەدریس دەکات، یەکێک لە پیاوەکانی سەر بە پاراستنیش دەڵێت خاڵیکی تری بۆ زیاد بکە، داوای ناوی خێزان و ژمارەیان بکە، هەروەکو داواکارییەکانی دەزگای پاراستن لەسەر هاوڵاتیان، کە ئەمە کارێکی موخابەراتییە و بنەماڵەی بارزانی دەیەوێت لەو رێگایەوە کۆنترۆلی ئێوەی پێ بکات، بەتایبەتی لە ئەوروپا، وا لە رێگای ئەم کەسەوە، کە لە پڕ هەڵتۆقیوە، خۆشی کردۆتە سەرۆکی لاوانی سیاسیی کورد لە دەرەوەی کوردستان و بڕیاری هەموو شتێکی بۆ خۆی بەتایبەتی بەسەر ئەوانەدا کە لە دەوری کۆدەبنەوە.
سەرنجی هەموو لایەکەکان بدەن و لێکدانەوەیەکی تەواوی بۆ بکەن،،،، بۆیە ئێمەش لێرەوە هەموو لایەکی لێ ئاگادار دەکەینەوە، کە بە دەنگ بانگەوازەکەیەوە مەچن، چونکە ئەم کۆنگرەیە ئەگەر سەر بگرێت و واتا  بێ ئاگاییانە خەڵک زۆر بۆی بچێت، ئەوا هەموویان بە مەبەستی سیاسیی دەسەڵاتی پارتەکانی باشووری بە کۆمەڵێک چالاکی و ئازادیی خۆتانەوە دەبەسترێتەوە، دەیانەوێت ئێوە بە تەواوی  لە دەرەوەی کوردستان کۆنتڕۆل بکەن و هەموو زانیارییەک لەسەرتان کۆبکەنەوە...
لە خوارەوە ئەم بانگەشە قەشمەرجارییەی ئەو سەرۆکە سیاسییە قات و بۆیمباخ لەبەرەی دەسەڵات بخوێننەوە. تەماشای پەیجەکە و کۆمێنتارەکانیش بکە، کە چۆن پیاوانی بندیوار و مەڕپیاوەکانی ئاسایش و پاراستن و کەسانی سەر بەو حیزبانە بۆیان نووسیوە.
https://www.facebook.com/story.php
-------------------------------------

بڵاوکردنەوە و شێرکردنی ئەم پۆستە ئەرکێکی کوردانە و نیشتیمانیە ، ھیوادارم ھەموولایەک بڵاوی بکەنەوە ، پڕ بەدڵ سوپاستان دەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی.

کۆنگرێسی لاوانی کورد ، لە دەرەوەی ووڵات.
ھەنگاوی یەکەم :
ژمارەیەکی زۆر لە گەلی کورد چەندین ساڵە لە دەرەوەی ھەر چوار پارچەی کوردستان ژیاوە و دەژیت ، ئێمەی کورد تا ئێستا ھیچ ئامارێک یان داتایەکمان نیە لە دەرەوەی ووڵات بۆ ئەوەی بزانین ئەو کوردانە ژمارەیان چەندە و لە چ بوارێکەوە شارەزان و لە کام ووڵاتی جیھاندا دەژین ، بۆیە ھەنگاوی یەکەمی (کۆنگرێسی لاوانی کورد) لەدەرەوی ووڵات ئەوەیە کە ئەم ئامارە کۆبکاتەوە تا لەنزیکەوە نەتەوەی خۆمان لەدەرەوەی ووڵات بناسین و ئەوانیش ببنە پاڵپشت بۆ دۆزی گەلەکەیان ، بۆیە داوا لەسەرجەم کوردانی دەرەوەی ووڵات دەکەین وەڵامی ئەم پێنج زانیاریەمان بدەنەوە و بینێرن بۆ ئەو ژمارەی خوارەوە ، دڵنیاتان دەکەینەوە کۆنگرێس بەھیچ شێوەیەک لە کاتی ئێوەی ئازیز ناگرێت بەتەلەفۆن یان بەنامە ، تەنھا بەبڕوای ئێمە پێویستە کورد لە دەرەوە لە شوێنێکدا ناوی تۆمارکرابێت ، نابێت بێ ساحێب بێت!

١- ناوی سیانی :
٢- ئیمەیڵی تایبەتی ئەگەر ھەتبێت :
٣- ژمارەی تەلەفۆن یان مۆبایڵ :
٤- پیشە / چ کارێک دەکەیت / شارەزایت لە چی ھەیە :
٥- لە چ ووڵاتێک دەژیت :

تکایە ھیچ کەسێک (ئەدرێس / ناونیشان)ی خۆی بۆمان نەنێرێت ، ئێمە پێویستیمان بەم بەشە نیە ، ئەگەر وەکو کوردێک حەزتکرد لە کوردانی دەرەوە دانەبڕێیت و ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ڕێگەی شارەزایتەوە لە بابەتێک لە بابەتەکان خزمەتێک بە نیشتیمانی خۆت بکەیت یان بە گەلی کورد ، ئەوا ئەم زانیاریانە بنووسە و بنێرەوە تا ئێمە لامان ھەبێت و ببینە پردێک بۆ بەستنەوەی کوردەکان لەدەرەوەی ووڵات و ببێتە ھەنگاوێکیش بۆ یەکڕیزی گەلی کورد ، دوور لە ھەر مەبەستێکی سیاسی.
ئێمە وەکو (کۆنگرێسی لاوانی کورد) لە ھەنگاوی یەکەمدا بەم کارە ھەستاوین ، ھیوادارین کوردانی دەرەوە و ناوەوەی کوردستان پاڵپشتی ئەم کۆنگرێسە بن چونکە ئەمە کۆنگرێسی گەنجان و لاوانی کوردە بە ھەموو ڕەنگەکانیەوە نەک تەنھا حزبێک یان سیاسەتێک.
تێبینی : تکایە زانیاریەکان بۆ ئەم ژمارەی خوارەوە بە ڤایبەر ، یان بە وەتساپ بنێرن.
00447754153506

براتان
فەلاح حەسەن
جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا
جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە