حەزەکەم ئەم خاڵەتان پێ بڵێم

Wednesday, 22/04/2020, 18:10

2320 بینراوە


زۆر کەس ئەم زانیاریە نازانێت
گرێبەستی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهان دوو جۆرە
جۆری یەکەم : گرێبەستی ماوە کورت ئەو جۆرە گرێبەستەیە کە نەوت ڕۆژانە دەفرۆشرێت و واتا نرخی فرۆشتن و کڕینەکەی نرخی ڕۆژە و لە کۆتای ڕۆژدا لە بازاڕی بۆڕصەی حیهانیدا نرخی زیاد و کەم دەخرێتە ڕوو ، ئەم جۆرە لە گرێبەست ئەو ووڵاتانە دەگرێتەوە کە سەربەخۆی ئابووریان هەیە و لە هەمان کات هاوردەی دەرەکیان لە سەروو ٥ ملیۆن بەرمیلە کە ئەم جۆرە گرێبەستە بە هیچ شێوەیەک هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە .

گرێبەستی دووهەم :گرێبەستی ماوە درێژە واتە ڕوونتر بڵێم ووڵاتێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی دەرهؿنەری نەوت بۆ ماوەی درێژ واتە لە ١ مانگەوە دەست پێدەکات بۆ ٥٠ ساڵ جاری واش هەیە بۆ ١٠٠ ساڵ بڕ دەکات بە نرخێک ڕێ دەکەون کە لەسەروو بڕی پارەی تێچووی دەرهێناننی بڕێک دیاری دەکرێت کە لە ١٠ دۆلار کەمتر نەبێت واتە بڕی تێچوو + سوودی دیاری کراو
کە ئەمجۆرە گرێبەستە ئەو ووڵاتانە زیاتر دەگرؿتەوە کە توانای ناردنی نەوتیان ڕاستەوخۆ نیە بۆ ووڵاتانی دەرەکی یاخوود ئەو ووڵاتە یا ئەو حکومەتە لە لیستی ڕەشدایە ،یاخوود ئەو ووڵاتە یا ئەو حکومەتە دانپێدراو نیە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵام دەتوانێت وەک ئیقلیمی نەوت بفرۆشێت بە مەرجێک زیانی بۆ ڕێکخراوی ئۆپیک نەبێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەندەی ئاگادار بم لە نزیکەوە %٨٠ گرێبەستەکانی لە جۆری گرێبەستی دووهەمە واتە گرێبەستی ماوە درێژە بۆ نموونە ئەو گرێبەستە گازی و نەوتیەی کە لەگەڵ
ڕووسنفتی ڕووسی کردی بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ ..
گرؿبەستی داناگاز کە ماوەکەی 25 ساڵە
گرێبەستی جەیهانی تورکی کە ماوەکەی ٣٢ ساڵە
هتد...
واتە حکومەتی هەرێم ناتوانێت ئەو بیانووە بهێنێتەوە و بڵێت قەیرانی دارایمان هەیە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و گاز لە بازاڕەکانی جیهان ، نرخێک دیاری کراوە کە هیچ کاریگەریەکی لەسەری نیە لەبەر ئەوەی نرخی نەوتی کوردستان نەخراوەتە ناو سیستمی بۆرصەی جیهانی .
تێبینی:
ئەم جۆری گرؿبەستە ئازایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیە کە بەو شێوازەیە بەڵکو هۆکارەکەی
یەکەم : کوردستان دەوڵەت نیە واتە ناتوانێت سەربەخۆ نەوت ڕەوانە بکات .
دووهەم : کوردستان هیچ ڕێگایەکی نیە کە نەوت ڕاستەوخۆ بخاتە بازاڕەکانی جیهان واتە پێویستی لایەنی دووهەمە
سێهەم : کوردستان ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک نیە تا نرخ و ڕێژەی دەرهؿنانی بۆ دیاری بکرێت .
ئەم بابەتە لای خۆتان شەیر بکەن با حکومەتی کوردی خەڵک بە گێل نەزانێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە