چارەنووسی دوو کەسایەتیی ناسراوی کورد!

Friday, 24/04/2020, 0:03

17884 بینراوە


یەک: ئەحمەد تۆفیق (عەبدووڵڵائێسحاقی)
دوو: عەبدولڕەحمان قاسملوو
---------------------------------

دوای کۆماری مهاباد

دوای کۆماری مهاباد کۆنگرەی دووی حیزبی دێمۆکڕات دورلە مهاباد گیرا.لەو کۆنگرەیەدا بە ڕاشکاوی قازی محمەدیان وەک کەسایەتیەکی خوێڕی وترسنۆک پێناسەکرد.جگە لەوانەش لە گرتەیەکی دەنگیدا لە کاتی خۆی لە پڕۆگڕامێکدا لە سەر شاشەی نەورۆزتی / ئاریان تیڤی / بەدەنگی مەلامەستەفا رێک لە زاری ئەو مەلایە وشەی خوێڕی دوپات کرایەوە!
دوار رووخانی کۆماری مهابادبەرپرسانی ئەوکاتی ئەوحیزبە خۆیان وەک میراتگری کۆمارودرێژەدەریی رێگای کۆمار بە خەڵکی ساویلکە ناساند!لەوکاتەوە تا ئیستێ دونیا ئالوگۆڕی مەزنی بە خۆیەوە دیوە.دەیان نەتەوە بوونە دەوڵەت ورۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک جاران نەماوە.بەڵام میراتگرانی ئەو کۆمارە لاوازە لە جەستەی ماندووی یەکساڵەی دەسەڵاتیی کورد لە مهاباد،ئەوەندیی کە بۆ خۆیان بە سەر خۆیان وخەڵكیان هێناوە دووژمن بەسەرکوردی نەهێناوە!
کێ بڕکێودژایەتی بۆ بە دەستەوەگرتنی میراتی کۆماری مهاباد کارێکی وای کردوە کە بەرپرسی حیزبیی بۆ لە ناو بردنی لایەنێکی کورد لە ناو حیزبدا پەنا بەرێتە بە دڕندەترین دووژمنی کورد تا لە ناوی ببا!ئەوکۆمارە بۆ راگەیاندرا؟ بۆ ئاوازوو لە ناو چوو؟لە زۆر بابەتدا باسم کردوە وپێویستیی بە دووپاتکردنەوە نییە.ئەوەیە کە زۆر گرینگە ئەوەیە شەڕی دەسەڵاتی حیزبی دێمۆکڕات وبە کوشت دانی سەدان کادروکەسانی وریایە لە ناو ئەو حیزبەدابۆ بە دەستەوە گرتنی جڵەوی دەسەڵاتی حیزبی .لە ماوەی ئەو ٧٣ ساڵەدابەرپرسانی ئەو رێبازە هەڵەیە مێژوویەکیان بە جێ هێشتووە کە مرۆڤی کورد شەرم لە خۆی بکا.لە حاڵی حازریشدا تەواوی سیاسەت وبنکەو بارەگایان بە دوولەتی لەکۆی سەنجەق لە باشوری کوردستان داکوتاوە وبە هیچ تۆفانێک جووڵەیان پێ ناکرێ!چاویان لە دەستی گزیرێکی وەک مەسعود بارزانییە کە خێریان پێبکا ورادەستی کۆماری ئیسلامیان نەکاتەوە!
پاش لە ٧ دەیە زێدەتر،بۆ کوردی هوشیارودوورناس دەرکەوتووە کە ئەوکۆمارە دوای خۆی نەیتوانیوە ببێتە پشت وپەنایەکی سیاسیی بۆ بەشەکانی دیکەی وڵات.هەروەها میراتکرانی کۆماریش ئەوە نەبوون کە بتوانن کۆگاکۆگا ئۆمێدبۆ دوارۆژی کورد لە سەر یەک هەڵچنن.لە پەڕتووکی محاکەمەی قازیەکان لە کۆکرنەوەو وەرگێڕانی محەممەد رەزا سەیفی قازدیداچاوم پێ کەوت نووسیبووی ،حەمەحوسێن خانی سەیفی قازی ئەوکات دوومیلیون تمەنی بە یارمەتی داوەتە دامەزراندنی کۆماری مهاباد!کێ ئەوکات دوو میلیون تمەنیی هەبووە؟ئەو پارەیەی لە کوێ هێناوە؟.بۆیە بە باوەری من ئەگەر کۆماری مهاباد سەری گرتبایە دەبوایە ناوی لێ بنێن: کۆماری بنەماڵەی قازی لە مهاباد.چون کەسێک دوو میلیون تمەن یارمەتیی بداتە ئەو کۆمارە هەروا بە هاسانی دەست لە دەسەڵات هەڵناگرێ.لەو سەردەمەشدا نموونەمان زۆرە.


ئەحمەد تۆفیق یان عەبدوڵلائیسحاقی

ناسیونالیزمی سەقەتونەخۆش وێنەی بازاڕێکە بۆ هزروڕامانی روانگەی چین وتوێژێکی دەوڵەمەند بۆ پەرەپێدانی سیستمێک کە ناویان ناوە سیستمی نەتەوە دەوڵەت.لەو ڕێگوزەرەدالە ناو کۆمەڵگادا کەسانی دەرەبەگ وبیرتەسک وشیخ ومەلاو سەرمایەداربە هاسانی جێگای خۆیان خۆش دەکەن ودەبنە مڵؤزم بە سەر چینی ژێڕدەستەی خۆیان.لە سەر ناوی کوردایەتی ونیشتمانی کورد ئەوەی کە دووژمن پێ ناکرێ ئەوان بەرانبەر بە یەکتر دەیکەن.
لە ساڵی ١٩٥٠ تاقمێک گەنج لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان بە درێژەدەریی رێگای قازی محەممەد وبە دی هێنانی کۆماری مهاباد ناساند.ئەوتاقمە دژی دەسەڵاتی تاران بون.لە شآری مهاباد ئەحمەد تۆفیق،غەنی بلووریان،سولێمان موعینی،سمایل شەریفزادەوئەمیری قازی / مەنشوور کە لە کوردستانپۆست دا ناساندوومە /هەروەها لە شآری سەقزوپیرانشاریش چەندکەسانێکیش هەبون.
ئەو کەسانە بە هۆی ئەوەی کە ئەحمەد تۆفیقیان پێ کەسایەتیەکی هەڵسوڕآوبووکردەدەبیریی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕات دوای لە سێدارەدانی قازی محەممەد.پاشآن لە ساڵی ١٩٥٤ رێکاریی خەباتیان گواستەوە بۆباشووری کوردستان.شەڕی چەکداریان دژی شای ئێران دەستپێکرد.لێرەدایە کە نەهامەتی دەست پێدەکابەوواتایە بۆ خۆیان بە لاقی خۆیان هاتنە بەر دەستی مەلامستەفای بارزانی کە پاشآن بازەرگانیی سیاسییان دەگەڵ شآی ئێڕان پێکرا.ئەوەش نیشآنەیەکی زۆر بە هێزە کە نەمر ئەحمەد تۆفیق نەیتوانیوە مەلامستەفای بارزانی وبنەماڵەکەی بناسێ!

هەر ئەو سەردەمانە بوو کە قاسملوووەک ئەندامێکی حیزبی توودە ببووبە ئەندامێکی حیزبی دێمۆکڕات لە لایان ئەحمەدتۆفیقەوە ناردرایە تاران تا تێکەڵاوی دەگەڵ خوێندکارانی کورد لە زانستگاکانی تاران ئەنجام بدا.زۆری ناخایەنێ کە قاسملوو لە لایان ساواکەوە دەگێڕێ وزیندانی دەکرێ. بەڵام بەڵێنی هاوکاریی بە ساواک دەداولە بەرانبەر بەوهاوکاریە پاداشتێکی باشی پێ پێ دەدەن.!پاشآنیش دەخواست قەناعەت بە هاوڕییەکانی بێنێ و بڵێ: من کڵاوم لە سەر ساواک ناوە وبەردراوم!
لە گەرآنەوە بۆ باشووری کوردستان حیزبیەکان گومانیان بۆ دروست دەبێ ودەڵێن، تۆ چۆن ئازاد بووی؟بۆیە بەرپرسانی حیزبیی دەیگرن وزیندانی دەکەن.ئەو رووداوە دەبێتە خاڵی دژایەتی کردنی یەکتر لە نێوان قاسملوووئەحمەد تۆفیق لە سەر دەست بەسەرداگرنی دەسەڵاتی حیزبیی.لە کۆتاییشدا بە لەناوچوونی ئەحمەد تۆفیق تەواو دەبێ بە شێوەیەکی ترسناک ودڕندانە.
ئەحمەد تۆفیق دژی ئیدئۆلۆژیای چەپ ودژی کومونیزم بوو،پێی وابووچون قاسملوو لە حیزبی توودەوە هاتۆتە ریزی حیزبی دێمۆکڕات کێشەی نەتەوەیی پێ چارەسەرنابێو باوەڕی پێی نییە.
ئەحمەد تۆفیق لە ساڵی ١٩٦٤دا لە کۆنگرەی دووی حیزبی دێمۆکڕات بوو بە کەسی یەکەی ئەو حیزبە.هەرلەو کۆنگرەیەدابووکە قاسملوو بە هۆی ئەوەی کە هاوکاریی ساواک وخەیانەتی بە شۆڕشی نەتەوەیی کورد کردوە لە حیزبی دێمۆکڕات دەردەکرێ.بەڵام غەنی بلووریان وعەزیزیوسفی هەرکامیان بۆ ماوەی ٢٥ساڵ و٣٠ ساڵی زیندانیان پێ دەدرێ وقارەمانە بەرخۆدان دەکەن تا لە شۆڕشی گەلانی ئیڕاندالە زیندان ئازاد دەکرێن.
زۆری ناخایەنێ فشآروزەختی شآی ئێڕان بۆ سەر مەلامستەفا کارێکی ئاوا دەکا کە مەلا پشت لە ئەحمەد تۆفیق بکا!لە حالێکدا ئەحمەد تۆفیق وەک کەسی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕات ببوو کە کاربەرێ کەری مەلامستەفاوجێ بە جێ کردنی ئەرک وکاری مەلای پێ دەسپێردرا!ئەحمەد تۆفیق بوو کەبە دەستوری مەلا مستەفا لە ساڵی ١٩٦٠ ئەسعەدخودایاری ئەندامی ناوەندیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی تڕۆر کرد!بەڵام پاش ئەو هەمووە خزمەتەی کە بە مەلا مستەفای کرد لە ساڵی ١٩٦٩ لە ترسی ئەوەی کە مەلا مستەفا نەکا تەسلیمی حکومەتی ئێڕانی بداتەوە مەجبوورماباشووری کوردستان جێ هیلێ وبچێتە شاری بەغداوداوای مافی پەنابەریی سیاسی بکا لە حکومەتی عێڕاق!


ڕۆڵی دوکتورقاسملوو لە کوشتنی ئەحمەد تۆفیق دا:

سەرچاوە:
.بەڕێز، هاوڕێ قەندیل لە پەڕتووکی، کوردستان ناسنامەی منە چاپی یەکەم ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٠٦ ی کوردی
یان،کورتەیەک لە راستیەکان بۆ راچڵەکاندنی ویژدانی مرۆڤایەتی.
ئاوای نووسیوە:
لاپەڕەی ١١٢.

کاتێك قاسملوو بە پەشێوی وئاڵۆزییەکانی باشووری کوردستانی زانی،بە هاوکاریی عەبدولخالەق سامەرآیی کە ئەندامێکی باڵا حیزبی بەعس بوو لە ئورووپا گەڕآیەوە عێڕاق.لە بەغدا لە رێگای ئەحمەد نەستانی پلانی لە ناو بردنی ئەحمەدتۆفیق دادەرێژێت وپێی دەڵێ تۆ نیگەران مەبە پاشآن تۆ رزگار دەکەین وئەحمەد تۆفیق لە ناو دەبەین وخۆمان دەست بەسەر حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دادەگەرین ودەبینە خاوەنی ئەو حیزبە.
ئەحمەدتۆفیق لە لایان حوکومەتی عێڕاق گیراوخرایە ناو بەندیخانەی ئەبووغەریب لە بەغدا.بە قسەی تاهیری خوشكەزای ئەحمەدتۆفیق کە پێکەوە لە زینداندا بون بە چآوی بەستراویی گوێی لێ بووە کە حەمەدەمین سیراجی بە دەستوری رەحمان قاسملوو شکەنجەی ئەحمەد تۆفیقی داوە!ئەویش پێی گووتوە: ئاخر بۆ چی شکەنجەم دەدەی شینە رێوی؟ خۆ دەتناسمەوە.هەی خۆفرۆش.
حەمەدەمین سیراجیش لە وەڵامی ئەحمەد تۆفیق دا دەڵێت: دەستوری دوکتور رەحمان قاسملوویە تۆ دەبێ لە ناو تیزابدا/ ئەسید / بتکوڵێنن.بەداخەوە ئەحمەد تۆفیق بە دەستی حەمەدەمین سیراجی وبە دەستوری قاسملوووسەددام حوسێن لە ناو تیزابدا کوڵاندرا وتەرمەکەشی بێ سەرو شوێن کرا!ئەوە بوو چآرەنووسی کەسێک کە لە رادەبەدەر خۆی بە مەلامستەفای بارزانی فرۆشت.لە کاتێکدا هەر لە ترسی مەلا هەڵاتە بەغداوتووشی ئەو سەرنەویشتەهات!ئەو رووداوە تاڵە لە ساڵی ١٩٥٠تا١٩٧١ بێ سەروشووێن کراوە.لە کاتێكدا ئەوسەردەم سکرتێری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بووە.

رووداوەکانی دوای لە ناوبردنی ئەحمەد تۆفیق:

ئێستێ ئەحمەد تۆفیق نەماوە.ئەوکەسەی کە خۆی بە میراتگریی کۆمار ورێگای قازی محەممەد دەزانی.ئەو چەندکەسەی کە لە دەورووبەریی خۆی بون ئەوانیش داوای مافی پەنابەریان لە حوکومەتی عێڕاق کردبەڵام پاشآن بە پیلانێک لە لایان دۆستەکان وهاوبیرەکانی خۆیان رادەستی ئێڕان کران.رێگا ئاواڵاتر کرا،قاسملوووهاوبیرەکانی زیاتر دەیانتوانی درێژە بە سیاسەتەکانیان بدەن.
هاوڕێ قەندیل نووسەری کتێبی،کوردستان ناسنامەی منە لە لاپەرەی ١١٨و١١٩ دائاوای نووسیوە:
دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو،لە ساڵی ١٩٧٢ دا دەگەڵ حوکومەتی بەعسی عێڕاق دانیشتنێکی نەهێنی بە ناوی کۆنگرەی سێهەمی حیزبیی بەست وحیزبێکی تازەی بە ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران دامەزراند.حکومەتی بەعسی عێڕاق وشەی ئێرانی بە ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانەوە زیاد کرد وقاسملووی بە سکرتێری ئەو حیزبە دانا!چارە نووسی ئەو ٥٥ کەسەش کە موافیقی سیاسەتەکانی قاسملوو نەبون بە هۆی خەیانەتی دووجاش وخۆفرۆش بە ناوەکانی،کەریم حەداد وحەمەدەمین سیراجی کە لە جەماعەتی قاسملووبون هاتنە شآری ڕانیە وئەو ٥٥ کەسەیان خستە ناو سەیارەیەکەوە لە ڕێگای سنوری خەسرەوی تەسلیمی ژاندرمەی ئێرانیان کردن.!بە داخەوە ئەو جۆرە پلانە بە هاوبەشیی داڕێژراوی سەددام حوسین ورەحمان قاسملوو وکەریم حیسامی گەیشتە ئەنجام!
لە شۆڕشی گەلانی ئێڕاندا کاتێک شآی ئێڕان رووخا ئەو کەسانە ئازاد کران.حکومەتی بەعسیش دەست بەجێ جەماعەتی قاسملووی بە چەک وپارەیەکی یەکجار زۆرەوە رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد! بەو جۆرە حکومەتی بەعس بە ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان دەستی بە سەر ناوچەکەدا داگرت!

ئەنجام

حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە سەر ئیرادەی خەڵک ولە سەر جوغڕافیای رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە.قازی محەممەدیش کەسایەتیەکی سەربۆخۆ نەبووە،بە بێ ئیرادەی سیاسیی رووسەکان نەیتوانیوە بڕێارێکی چارەنووس ساز بدا.دامەزراندنی کۆماریش لە مهاباد تەنیا گەمەیەکی ناونەتەوەیی بووە کە ستالین دژی ئامریکا پێکی هێنا تا لە کاتی خۆیدا بتوانێ ساتوسەودای لە سەر ئەنجام بدا.دوای نەمانی کۆماریش درێژە درانی ئەو ڕێبازە هیچکات نەیانتوانیوە وەک کەسایەتیەکی ئازاد کە پشتی بە نەتەوەکەی بەستبێ سیاسەت درێژە پێ بدەن. ئەحمەد تۆفیق بەرآذەیەک گیرۆدەی مەلامستەفا بوو کە هیچ جۆرە دەسەڵاتێکی سیاسیی لە خۆی رانەدەدیت.کاتێک هەستی کرد کە مەلا مستەفا بۆ مانەوەوپاراستنی خۆی لەوانەیە رادەستی شای ئێڕانی بکاتە،ڕایکردوتووشی ئەو چارەنووسە بووکە باسم کرد!
قاسملووی ئەندامی حیزبی توودەی ئیڕانیش دوای راکردن لە چەنگ ساواکی ئێڕان،نەیتوانی قورسایی خۆی لە ناو حیزبی توودە رابگرێ وئەو حیزبە داییم لێی بە گومان بون،بۆیە ئەوەیش رووی کردە حیزبی بەعس ودۆستایەتیی دەگەڵ پێك هێنان.دوای شۆڕشی گەلانی ئێڕانیش کە گەرآیەوە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ماوەیەک شەڕ دەگەڵ کۆمەڵەو دەگەڵ دەسەڵاتی مەلاکان لە تاران وشەڕدەگەڵ لایەنی جوێ بۆوە لە حیزبی دێمۆکڕات بەناوی رێىەرایەتیی شۆڕشگێڕ وشەڕدەگەڵ سپای رزگاری وچریکەکان وپەیکار توانی درێژە بە سیاسەتەکانی خۆی بدا.
بەڵام دیتمان چۆن ئەویش توشی چآرەنووسێک بوو کە لە هی ئەحمەد تۆفیق کەمتر نەبووە.لە رادەبەدەر باوەڕی بە مەلاکان ‌هێناولە کۆتاییدا بە بیانووی وتووێژ،تووشی تەڵەی ترۆرکرا وگیانی خۆی لە دەستدا!دوان نەمانی کۆمار تائەو سەردەمەش هیچکام لە بەڕێبەرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان / دێمۆکڕاتەکان / نەیانتوانیوە میراتگرێكی بە ئەمەگی قازی محەممەدوکۆماری مهاباد بن.لە داهاتووشدا هەرکات ئاڵوگۆرێک لە ئێڕان پێکبێ، رۆژهەڵاتی کوردستان دوچاری چارەنووسێکی پڕ لە تڕاژیدیا دەبێتەوە.چون ئەو حیزبانەی کە خۆیان بە خاوەنی ئەو بەشە لە وڵات دەزانن خاوەنی هیچ پڕۆژەیەکی سیاسیی ستڕاتیژیکیی نین بۆ چآرەسەریەکی سەردەمیانەو کوردخوازانە.
نە قازی محەممەد،نە ئەحمەد تۆفیق،نە قاسملوو،نە ئەوانی دوای کۆمارهیچکامیان کەسایەتی سیاسیی سەربەخۆ نەبون.خۆیان بەمیراتگری کۆمار دەزانی بەڵام میراتگرێکی باش ولێ‌هاتوو دەرنەچون.ئەوە قسەی من نییە،رووداوە مێژووییەکانی دوای ٧٤ ساڵ لە تەمەنیی کۆمار لە مهاباد ئەوەمان پێ دەڵێ.بەداخێکی گرانەوە لەو ماوەیەدا هەزاران مرۆڤی دڵپاکی کورد گیانی خۆیان لە دەستداوە! ئایاهچ کەس توانای ئەوەی هەیە خەسارناسیەکی زانستیی بۆ ئەو مێژوویە تۆمار بکاودەست داتە پێنووس وراستیەکان بۆ نەوەکانی داهاتوومان بنووسێتەوە؟

سرنج: حەمەدەمین سیراجی ئەندامی ناوەندیی حیزبی دێمۆکڕات بووە،کە خەڵكی شاری مهابادە.پاشآن وەک پەنابەر رووی کردە وڵاتی سۆئێد دوای ماوەیەک تووشی شێر پەنجە دەبێ وکۆچی دوایی دەکا.بە پێی کتێبی ک،ناسنامەی منە،ئەو کەسە بە فەرمانی قاسملووئەحمەد تۆفیق لە زیندانیی بەعسدا شکەنەجە دەدا،بۆیە ئەویش بە دەنگ دەیناسێتەوەو دەڵێ: شینە رێوی بۆ شکەنجەم دەدەی؟


سەرچاوە:

کتێبی:Kurdistan My Identiy
کوردستان ناسنامەی منە
لە نووسینی: هاوڕێ قەندیل
چاپی یەکەم،رێبەندانی ٢٠٧٦کوردی
ئەو پەڕتووکە هاوکات بە زمانی ئیگلیزییش بڵاو بۆتەوە.

سندوقی کوردستانپۆست
جەعفەرکەریمی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە