هەڤاڵ ئەبوبەکر بە ئاسمانەوە

Saturday, 25/04/2020, 3:21

19805 بینراوە


بەیادى کرۆنا و کەرەنتینە:

بەداخەوە هەندێک بەمەبەست بێت یان ساویلکانە خەریکە هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەکەن بە پاڵەوانى سۆشیال میدیا وەک ئەوەى ڤاکسینى کرۆناکوژى داهێنا بێت ، پاش ئەوەى هەندێک وردە گلەیى لە حکومەتەکەى مەسرور کرد کە ئاوڕى لە سلێمانى نەداوەتەوە لەو خێرەى کە دەوڵەمەندان بەحکومەتیان کردوە و پارە و هاوکارى عێراق و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى .
بەدور لەو هەڵەوەڕە سیاسیانەى کە خاوەنى هیچ فکر و جیهان بینیەک نین ، هەر ئەم هەڤال ئەبوبەکرە نەبوو ئەیوت: ئەم پێشکەوتن و سەرکەوتنەى ئێمە درێژکراوەى ٢٧ ساڵى پێشووە ، لەدیدى ئەم پیاوە وە ٢٧ ساڵ لەدزى و تالانى و چەتەیی و تیرۆ و ژنکوشتن و سەرکوت و عەمالەت بە پێشکەوتن و سەرکەوتن بنرخێنیت.
ئەبێت جموجۆڵى میلیشیاکان لەزینى وەرتێ گێڕە شکاوەکەى غیرەتى هەڤاڵ بەکریان بزواندبێت کە بە گللەییەوە دەستى سواڵکردنى بۆ مەسرور پانکردۆتەوە ، لەکاتێکدا پێش مانگێک ئەیوت: سلێمانى هەژارى تێدا نیە و لەڕوى ژیانەوە هاوشێوەى ئەڵمانیا و بەریتانیایە ،


هیچ نەبێت ئەخلاقى کارگێڕى ئەگەر بەکەمیش بێت لەئینساندا بمێنێت بۆ رۆژى تەنگانە باشە لەوانە ببێت بەبەربەستێک نەهێڵێت ناماقوڵى ئاوەها بکات .
هەر ئەم دکتۆر هەڤاڵە ئەو کاتە بەبێ دەستکێش و دەمامک ئەیوت جوت کاک نێچیر و مەسرور نازى سلێمانیان کێشاوە ، چیە ؟ ئێستا هەگبەکەیان نازى تێدا نەماوە یان نازى سوپاى تورک ئەکێشن بەشى ئەوى تێدا نەماوە ، پارێزگارێک لە وێنەى حیزبەکەى , هیچ پرەنسیپێکى نەبوو ئیتر هەر ڕۆژەى لە دەهۆڵێکى دڕاو ئەدات ئەم ئاواز و نەغمە قێزەونانەى لێدێتەدەر .
ئەم پیاوە عاشقى خۆنواندن و وێنەگرتن و شەوى یەڵدا و چرکەى کامێرایە ، کرۆنا ڤایرۆس ئەو هەلە ئاڵتونیەى بۆ ڕەخساندووە , زیاتر لەوەش - دور لەڕوى مەلا بەختیار – بەهێلیکۆپتەر بەسەر شارى سلێمانیدا پیاسەى هەواییى بکات و سەیرى ڕەوشى شار بکات بۆ ئەو کەرەنتینە سەپێنراوە بەبێ فەراهەمکردنى بچوکترین پێداویستى ئینسانى.

پارێزگار .. لەسەر ئەرز چیت بۆ ئەم شارە کردووە هەتا بچیتە ئاسمان ؟

ئەگەر کرۆنا ڤایرۆس کاریگەرییەکانى ڕوو لە کاڵبونەوەیە .. بەڵام یادەوەریە تاڵەکانى ڕوو لە تۆخبونەوەیە :
سەرۆکى لیژنەى باڵاى ئۆپەراسیۆنەکانى پارێزگاى سلێمانى ، ئەو ئۆپراسیۆنە سەرکەوتوانەیەت بینیوە کە هەرزەکارێکى سەوز لە فولکەى مامۆستایان شەق شەقێنى بە دکتۆرێک ئەکرد، چەند کیلۆمەترێک خوارتر ئۆپراسیۆن و هەڵمەتێکى سەرکەوتوترت بینیوە دکتۆرێکى ئێشکگر هیلاک وشەکەت لەڕێگەى گەڕانەوەى بۆ پشویەک سوکایەتیان پێکرد و ناسنامەکەیان لێسەند . 
وێنەی ئەو کەسەی کە شەقی لە دکتۆرەکە هەڵداوە...
لە فەیسبوکدا ئاوا بۆ ئەم کوڕەیان نووسیوە:
پلە: مولازمی شەق وەشێن و فەرماندەی فەیسەڵ، لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی، ناوخۆ..
شوێنی لە دایکبوون: سلێمانی
بێشەرمیی. نەزانی. کۆیلەی حیزب، چڵکن، کە هێشتا چڵک و رەشی پاک نەبۆتەوە، هێرشی کردە کردە سەر پزیشکێک.
ئەو پزیشکەی کە بە دەستی ئەو منداڵە سەرسەرییەی ئاسایش لێدانی خوارد
پارێزگار بەدەم فڕینەوە فەرمانیدا لیژنەى بۆ پێک بهێنن ، وەک ئەوەى دادگا و پۆلیس کرۆناگرتە بووبن .
سەد ئافەرم پارێزگار .. ئەوەندە دڵسۆزى خاک ونیشتمان بیت لە ئاسمانەوە چاودێرى ئەو پرۆسە نەرمونیانە بیت چۆن ژنى سکتێرى قوبادى میمکە هێرۆ بەبازگەکاندا بە پسوڵەى گوزەرنامەوە تێبپەڕێت و پیاسە بەسەر جەستەى شەکەتى سلێمانیدا بکات و بڵێت : ئێمەواین ، لە ئاسمان دابەزە جەنابى پارێزگار بزانین ئێوە چۆنن .
لەو هێلیکۆپتەرە دابەزە :
قیروسیا لە جادەى ١٢٠م ، دابەزە .. ڕیخۆڵە کوێرە , تاسەکانى ناو تونێلەکەى ئەزمڕ پڕبکەرەوە بەڵام بەبێ وێنەگرتن و چرکەى کامێرا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە