سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


دیوە شاراوەکانی پشت شانۆگەری شۆڕشەکان

Saturday, 25/04/2020, 19:34

5079 بینراوە


ئینسانە سادەکانی نێو کۆمەڵگاکان شانۆگەری شۆڕشیان لێدەبێتە حەقیقەت٫ پاڵەوانە دروستکراوەکانی شۆڕشیش بۆخۆیان گاڵتەیان بەو شانۆگەرییە دێت.
کاتێک مرۆڤ کتێبی دانپیانانەکانی مرۆڤ کوژێکی وەک جەعفری شەفیعزادە دەخوێنێتەوە٫ ئیدی لەوە تێدەگات دروستکردنی دیکتاتۆر و شۆڕش٫ لە منداڵدانی دەزگا سیخوڕیەکانی وڵاتانی زلهێزەوە لە دایک دەبێت٫ هەر ئەوان سیناریۆی و دەرهێنەری شانۆگەریەکانی شۆڕش و دیکتاتۆرێتن٫ هەرخۆشیان ئەکتەری بۆ پێدەگەینن.
جەعفری شەفیعزادە وەک خۆی دەڵێ لە گوندی قەهدریجانی نزیک نەجفئاوای ئیسفەهان لە قەسابخانە بچووکەکەی باوکی کاری کردوە٫ لە کاتی کارکردن پیاوێک بەناوی سەید مەهدی هاشمی داوای کۆمەڵێک ئاژەڵی لێدەکات لە باخەکەیدا سەری ببڕێت و بۆ ماوەی ۱۵ ڕۆژ بیکاتە کەباب بۆ میوانەکانی و پارەیەکی زۆریش دەخاتە بەردەستی٫ شەفیعزادە وەک خۆی دەڵێ پارەکە بۆ من زۆربوو٫ لێ کاتێک لە باخەکەی سەید مەهدی دەست بەکارەکانی دەکات٫ میوانەکانی سەید مەهدی کۆمەڵێک مەلای ئاینی دەبن٫ لە ماوەی ئەو دوو هەفتە توشی شۆکدەبێت٫ کاتێک ئەم مەلا ئاینیانە خەریکی خواردنەوەی تلیاک و مەشروبات و مۆسێک ژەنین و ڕاقسکردنی ڕاقیسەکان دەبینێت.
ئیدی لەم ساتە بەدواوە سەید مەهدی بەهۆی تموحاتی مادییەوە جەعفری بەدەست دەهێنێت و دەیکاتە پیاوی خۆی٫ دواتر دەینێرێت بۆ پاریس و لە پاریسەوە دەنێردرێت بۆ سوریا٫ لە سوریا دەست دەکات بە مەشقکردنی کۆماندۆ و فێری چۆنێتی ئینسان کوشتنی دەکەن٫ لە کۆتا ڕۆژەکانی مەشقەکەی پێی دەڵێن ئەتەوێت بە حەقیقی مەشقەکەت جێبەجی بکەیت٫ ئەمیش سەری ڕەزامەندی دەرەبڕێت٫ نۆ ئەفسەری هەڵگەڕاوەی سوریایی بۆ دەبستنەوە و لە گەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیتری مەشقەپێکراوەکان کە ئۆپۆزسیوینی وڵاتی جۆربەجۆربوون دەست دەکەن بە کوشتنیان٫ ئەمیش بێ رەحمانە لەو ساتەوە ئیدی فێری مرۆڤ کوشتن دەبێت.
دوای بینی ئەم خولی مرۆڤ کوژیە دەگەڕێتەوە پاریس و دواتر دەێنێرنە لیبیا و لەوی خولی تر دەبینێت و کۆمەڵێک مرۆکوژیتر دروست دەکرێت٫ کە خوێنەر دەتوانێت لە کتێبەکەدا بەوردی بیخوێنێتەوە.
پێش ئەوەی دەزگای سیخوڕی ئەمریکا و فەرنسا و بریتانیا خومەینی بگەیننە پاریس٫ جەعفری دەگەڕێنرێتەوە پاریس٫ ئەو ماوەی لە پاریس دەبێت و تا لە گەڵ خومەینی دەگەڕێتەوە تاران و شای ئێران دەڕوخێت٫ کۆمەڵێک بەسەرهات دگێڕێتەوە کە بە کورتی باسی ئەوە دەکات چۆن دەزگای سیخوڕی ئەمریکا و بیرتانیا و فەرەنسا خومەینیان کردوەتە پاڵەوانی شۆرش و چۆن خۆیان کێشە و ئاژاوەیان بۆ شادروستکردوە و خەڵکیان لێێ پڕکردوەتەوە٫ چۆن ئەمریکا لیستێکی لە پیاوانی سەربازی ئێران داوەتە خومەینی بۆ تیرورکردنیان و بیرتانیاش لیستێکی دیبلۆماتکارانیان بۆ تیرۆرکردن داوەتێ٫ چۆن خومەینی بۆ بەدەستهێنانی ۱٦ ملیوین دۆلار کە لە وڵاتێک قەرزیکردوە لەگەڵ سیخورە ئەمریکیەکان پێشنیاری تاڵانکردنی مۆزەخانەی تارانیان کردوە و دواتر کارەکەیان ئەنجامداوە خستویانەتە ئەستۆی دارو دەستەی شای ئێران.
شەفیعزادە باسی مەشروبخواردن و لەشفرۆشبازی تلێاک کێشانی پیاوکانی دەوروپشتی خومەینی و ئەحمەدی کوری خومەینی دەکات لە پاریس و چۆن پارەی خەیاڵیان لەو پێناوەدا داناوە٫ چۆن خومەینی ئاگاداری کارە ئابڕوبەرەکانی کورەکەی بووە و دایپۆشیوە.
خوێنەری ورد نەبێت٫ تێناگات لەوەی شەفیعزادە لەو کاتەی لە سوریا بووە بێڕەحمانە دیلە سوریەکانی کوشتووە٫ دەزگای سیخوری ئەمریکا چاویان لەسەری بووە٫ دواتر لە کاتی دزینی مۆزەخانەی تاران دەیکەنە پاڵەوان و تانزیکی دەکەنەوە و لە خومەینی٫ دەبێتە زێرڤانی خومەینی و فەرماندەی باڵا. دوای ئەوەی لەقەسابە و دەبێتە مرۆڤ کوژ و فەرماندەی باڵا٫ دواتر لەترسی کوشتن هەڵهاتووە.
ئەوەی من لە گێڕانەوەی دانپیانانەکانی شەفیعزادە بۆم روون بوویەوە٫ ئەو کاتەی وڵاتەزلهێزەکان دیکتاتۆرێک دروست دەکەن٫ لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک پاڵەوانی شۆڕش دروست دەکات. خەڵکانی سادە و ساکاریش بێ ئاگان لەوەی زۆربەی شۆڕشەکان جگە لە شانۆگەریەکی پوچی وڵاتانی زلهێز٫ هیچ شتێکیتر نیە٫ ئەکتەرەکانی شۆڕش مەشقپێکراوی دەزگا سیخوڕیەکانن. هەرچ سەرکردەیەکی شۆڕشڤانەکان دروستکراوی دەزگاسیخوریەکان نەبێت٫ وەک ئۆجەلان دەمیرتاش شوێنیان زیندان٫ یان تیرۆرکردن دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە