بزووتنەوەی چەکداری کورد بۆ پارە خڕ کردنەوە بووە

Sunday, 26/04/2020, 3:21

12451 بینراوە


دەشێ یەکێک لە ھۆکارەکانی نەبوونی راگەیاندن  (جگە لە ڕادیۆ و ڕۆژنامە دەگمەنەکانی ئەو دەم) ئەمە هۆکار بووبێت، کە خەڵکی کەمتر ئاگاداری دیوە نھێنیەکانی تری بەناو بزوتنەوەی شۆڕشگیڕی کورد بووبێ کە چۆن ئەم پارتانە بە ناوی کوردایەتیی و رزگاری گەلی کورد و سەربەخۆیی،  بانگەشەیان بۆی دەکرد، بەڵام دەرکەوت کە ئەمە تەنیا بریتیی بووە لە کاری سەرانە وەرگرتن و زەوت کردنی مولک و ماڵی خەڵک، هەروەها وەرگرتنی یارمەتی ھاوکاری دەور و بەر و نێوە نێو دەوڵەتی بە ناوی میللەتێکی پێ نەزانی غەریب، کە تەنیا مافی کوشتن و ڕاگواستن و ماڵ سوتانی پێ ڕەوا درابێ .
لە کتێبی پوختەی ساڵانی نوێبوونەوە، کە بە زمانی عەرەبی وەرگێڕدراوە ( سنوات التجديد ) لە بیرەوەریەکانی ھێنری کێسینجەر لە بەشێکی تایبەت بە کێشەی کورد  (لاپەڕە ٥٠٧ تا ٥٢٦) باس لەو ھاوکارییە زل و زەبەلاحانەی ئاژانسی (CIA ) دەکات بۆ کوردەکان، کە  گەیشتۆتە بارەگای بارزانی لە ساڵی ١٩٧٣ و ١٩٧٤ و ١٩٧٥ لە ڕێگای ئیسرائیل و شانشینی ئوردن بریتی بووە لە بیست ملیۆن دۆلاری ئەو سەردەمە و ھەزار و پێنج سەد تۆن کەرەستەی سەربازی و چەک و جبەخانە .
ھەر بەوەندەش نەوەستاون،  ئێرانی شاھەنشایان ئاگادار کردۆتەوە بۆ ھاوکاری کردنی کوردەکان بە بیانوی دوورە دەستی ئەمریکا و سەختی جوگرافیای کوردستان و نزیکی لە سنوری یەکێتی سۆڤیەت و دۆستایەتی عێراق لەگەڵ سۆڤیەت .
دەبینین ئێرانیش ئامادەیی ھەبووە بۆ پێدانی زیاتر لە حەفتا ملیۆن دۆلاری تر.
دیارە لە ساڵی ١٩٩١ ەوە پارتی بە پلەی یەکەم و دواتر یەکێتی لە بەنداوی بێخمە و گومرگی ئیبراھیم خەلیل و مەرزی سنورەکانی تر و نەوت و یارمەتی نێوە دەوڵەتی و پارەی لە سەدا حەڤدەی مافی پشکە بەشی کورد لە ناو عێراق بەس بۆ کۆکردنەوەی کردنەوەی پارە بووە .

 بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە بە زمانی عەرەبی، سەردانی کتێبخانەی کوردستانپۆست بکژە، یان کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە