ئەگونجێت گەلەئەستێرەی ڕێگای کاکێشان- ژیان لە نێوان ئەستێرەکان دا بڵاوبکاتەوە

Sunday, 04.26.2020, 1:15

1851 بینراوە


بۆ نزیکەیی دوو سەدە، زاناکان ئەوەیان ئەخستە پێش چاو کە ژیان لەنێوان ھەسارەکان بڵاوبۆتەوە لە ڕێگەی نەیزەک و ئەستێرەکانەوە بۆ سەر ھەسارە و ئەستێرەکانی تر، ئەم بیردۆزەش ناسرا بە بیردۆزی Panspermia، ئەم بیرۆکەیەش لەسەر بنەمای ئەوە داڕێژرا کە زیندەوەری وەکو مایکرۆسکۆپی کیمیایی کە توانای ژیانیان ھەیە لە ھەسارەیەکەوە ئەگوازرێتەوە بۆ ھەسارەیەکی تر.
ئەم بیردۆزە زیاتر فراوان کرا، تیمێک لە توێژەرانی ناوەندی ھارڤارد بە ناوی سمیثیان بۆ فیزیایی گەردوونی (CFA) زنجیرەیەک توێژینەوەیان ئەنجام دا کە ئایا Panspermia توانای گونجاوی ھەیە بەپێی پێوەری ھەسارەکان، بە گوێرەیی ئەو نمونەیەیی کە ئەوان دروستیان کرد،گەیشتن بەو ئەنجامەی کە لە گەلەئەستێرەی ڕێگەی کاکێشان (ھەتا گەلەئەستێرەکانی تریش) ئەو توانایەیان ھەیە بۆ ئاڵوگۆڕپێکردنی پێکھاتەی پێویستیەکانی ژیان.
توێژینەوەکە بە ناوی “ galactic Panspermia ”کە دوای پێداچونەوەی بۆ کرا لەلایەن کۆمەڵەی شاھانەیی بۆ ئەستێرەناسی بڵاوبۆوە لە ئینتەرنێت دا، توێژینەوەکە لەلایەن Idan gansburgسەرپەرشتی ئەکرا کە لێکۆڵەرە لە پەیمانگای CFA بۆ تیۆری و ژماردن ITC، بە ھاوکاری ماناسفی لینگرام و ئابراھم لۆب - کە توێژەرن لە ناوەندی سەرەکی بازرگانی نێودەوڵەتی و فرانک بیبێرد جونیۆر بۆ زانستی باڵا لە زانکۆی ھارڤارد.
ھەروەکو توێژینەوەکە پیشانی ئەیات، زۆرینەی ئەو توێژینەوانەی کە لە ڕابردوودا لەسەر تیۆری panspermia کراون لەبارەی گونجاوی دابەشکردنی ژیان لە ناو کۆمەڵەی خۆری یاخود ھەسارە و کۆمەڵەکانی تری گەردوون، بە تایبەتتریش، ئەم توێژینەوانە ئەگەری ئەوە ئەخەنە بەردەست کە ژیان گواستراوەتەوە لە نێوان مارس و زەوی (یاخود بەشەکانی تری کۆمەڵەی خۆر) لە ڕێگای ھەسارۆکە و نەیزەکەکانەوە، لە پێناو توێژینەوەکەیان، Ginsburg و ھاوکارەکانی تۆڕەکەیان بەرفراوانترکرد لە ڕێگای چاودێریکردنی گەلەئەستێرەی ڕێگای کاکێشان و ئەوانی دیکەش.
ھەروەکو دکتۆر لویب یونیفێرس ئەڵێ : بیرۆکەی ئەم توێژینەوەیە لە یەکەم سەردانیکردنی ھەسارەی Oumuamua بوو بۆ ناو کۆمەڵەی خۆر:
"لە دوای ئەم دۆزینەوەیە،من و Manasvi lingam چەند لاپەڕەیەکمان نوسی لەژێر ڕۆشنایی ئەوەی کە پێکھاتەکانی تری نێوان ھەسارەکان وەکو Oumuamua ڕەنگە بتوانێت وەربگرێت لە ماوەی ھێزی کێشکردن دا لەگەڵ ھەسارەی جوپیتێر و خۆر، ھێزی کێشکردنی کۆمەڵەی خۆر بە ھەمان شێوەی تۆڕێکی ماسیە کە بە ھەزاران نەیزەک تفئەگرێتە خۆی لە یەک کات دا، ئەگونجێت کە ئەم نەیزەکە گەڕۆکانە تۆوی ژیان بچێنن لەسەر ھەسارەکانی تر وە ھەروەھا لە کۆمەڵەی خۆریش دا، لە ڕووی کرداریەوە تۆڕی ماسیەکە گەورەترە لە ئەستێرەیی سیستەمەکە، وەکو alpha centauri A و B کە ئەتوانێت ئامانجێکی گەورە بگرن ھەروەکو ئەوەی زەوی لە ماوەی ژیانیان دا"
ئیزافەیەکی تری ginsburg ئەوەیە کە پێی وایە زۆرینەی ئامانجەکە وەکو بەردەڵان وان، بەڵام لە بناغەدا ئەوان توانیان وەکو سەھۆڵبن(بونەوەر) لە سرووشت دا، بێ گوێ دانە ئەوەی کە ئایا وەکو سەھۆڵن یاخود وەکو بەردەڵانن، ئەتوانن کە خۆیان دەربازکەن لە خانەخوێ و سیستەم و گەشت بکەن بۆ ھەزاران-ساڵی ڕووناكی بە شێوەیەکی شارەوە، بە دیاریکراوی بنکەی ناوەندی گەلەئەستێرە ئەتوانێت ببێتە ئامێرێکی بەھێز بۆ تۆوی ژیانی گەلەئەستێرەی ڕێگای کاکێشان.
ئەم لێکۆڵینەوەیش لەسەر بنەمای بەدواداچەنەکانی ڕابردووی ginsburgە، لویب و گرای وێنجز لە تاقیگەی وایێڵدر لە زانکۆی دارتمۆث، لە لێکۆڵینەوەکەیان دا کە لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاویانکردەوە لە کۆمەڵەی شاھانەیی ئەستێرەناسی، ئەوان ئاماژەیان بەوە کرد کە بنکەی ناوەندی گەلەئەستێرەی ڕێگای کاکێشان ئەتوانرێت ببێت بە ئامڕازێک بۆ دەرکردنی ئەستێرەکان و ھەڵدانیان بۆ دوور.
لە پێناو ئەم لێکۆڵینەوەیەدا، تیمەکە ھەستان بە دروستکردنی نمونەیەکی شیکاری بۆ دیاریکردنی ڕادەی ئەگەری ھاتن و چوونی شتەکانی نێوان ئەستێرەکان لەسەر بنەمای پێوانەی گەلەئەستێرەکان، ھەروەکو لۆب ڕوونی ئەکاتەوە:
"لە پەڕەیەکی نوێ دا ئێمە حسابی ئەوەمان کردووە کە چەن بەردەڵان و نەیزەک لە نێوان کۆمەڵەکانی گەلەئەستێرەی ڕێگای کاکێشان گۆڕدراونەتەوە لە نێوان خۆیان دا، ئەگەر ژیان بتوانێت بژیەت بۆ ملیۆنێک ساڵ، ئەوا ئەبێت زیاتر لە ملیۆنان پارچە ھەبن بە قەبارەی Oumuamua کە ئامانجەکان ئەگیرێن لەلایەنێکی تری سیستەمەکە کە لەوێوە ژیان بگوازرێتەوە لەنێوان ھەسارەکان دا، ھەر بۆیەشە کە panspermia تەنھا سنووردار نییە بە کۆمەڵەی خۆری خۆمانەوە، ڕەنگە لە تەواوی گەلەئەستێرەی ڕێگای کاکێشان ئاڵوگۆڕی پێکھاتەی ژیاندن بکات لە مەودایەکی زۆر گەورەدا"
وە گیسنبێرگ ئیزافەیەکی تری زیادکرد ئەویش ئەوەیە کە نمونەی مۆدێلە مادیەکەی حسابکرد بە ڕێژەیی لە ڕێگای کاکێشان دا، کە پشت ئەبەستێت بە خێرایی و تەمەنی ھەر زیندەوەرێکی زیندوو کەوا ئەگوازرێتەوە "ھەرگیز لە پێشتر دا نەگەیشتوینەتە ئەم کردارە حسابکردنە، پێشمان وایە تا ڕادەیەک جیاواز و سەرنجڕاکێشە"

ئا لەمەوە، ئەوان دۆزیانەوە کە ئەگەری ھەیە کە panspermia دا ببەزێت بۆ چەند گۆڕاوێک، یەکەم شت، ڕێژەی ئەو شتەی کە لەخۆی ئەگرێت بە ناسەربەخۆیانە، پەیوەندی ھەیە بە قەبارە و خێرایەکەیەوە، دووەم، ئەگەری ئەوەی ئەو ژیانە بڵاوبێتەوە لە سیستەمێک دا بۆ سیستەمێکی تر و بە شێوەیەکی گەورەتر لە ماوەی ژیانی ئەو زیندەوەرانەی کە ئەمێننەوە لە ژیان.
لەگەڵ ئەوەش دا، لە کۆتایی دا ئەوەیان دۆزیەوە کە لە خراپترین سیناریۆش دا، ھەموو گەلەئەستێرەی ڕێگای کاکێشان توانایان ھەیە کە پێکھاتەی تایبەت بە ژیان ئاڵوگۆڕ پێبکەن لە مەودایەکی زۆر گەورەدا، بە کورتی ئەوان سورن لەسەر ئەوەی کە panspermia پشتی بە خۆی بەستووە بۆ ژیان بەپێی پێوەرە گەردوونیەکان، ھەتا لە نێوان گەلەئەستێرەکانیش دا، ھەروەکو گیسنبێرگ ئەڵێ:
"بچوکترین شت ڕەنگە زیاتر گرتبێتیان، ئەگەر تۆ مانگەکانی ھەسارەی ساتورۆن ئەژماربکەیت(کە زۆر سەرنجڕاکێشە خۆی لە خۆی دا) ھەر وەک نمونەیەک، مەزەندەی ئەوە ئەکەین کە نزیکەیی ١٠٠ملیۆن ژیان- بەرگە بگرێت کە لەوانەیە لە یەکە سیستەمەوە گەشتیان کردبێت بۆ دانەیەکی تر، دووبارە، باوەڕم وایە کە گرینگە کە تێبینی و ھەژماری ئەو گوێزەرەوانە بکەین کەوا ھەڵگری ژیانن"
لێکۆڵینەوەکە بە گونجاو زانرا، دەرئەنجامی گەورەی ئەبێت لە دوو لێکۆڵینەوەی پێشتریش کە لەلایەن loeb و James Guillochon لە ساڵی ٢٠١٤دا، لە لێکۆڵینەوەی یەکەم دا، لویب و جەیمس شوێنی ئەستێرەی تیژڕەو کەوتن (HVSs)بۆ بەیەکەوە لکاندنی گەلەئەستێرەکان، کە ئەبێتە ھۆکار بۆ بەجێھێشتنی گالاکسیەکە بە پێوانەی- ١-١٠ بۆ ١-٣ خێرای ڕووناكی.
لە لێکۆڵینەوەی دووەم دا، Guillochon و loeb گەیشتن بەوەی کە بە نزیکەیی تریلیۆنێک (HVSs)لە بۆشایی ئاشمان دا ھەیە و لە نێوان ھەسارەکانیش دا ئەو سیستەمە ھەیە، ئەم سیستەمە لەوانەیە بە توانا بن بۆ بڵاوکردنەوەی ژیان(کە ھەتا ئەتوانێت شێوەیەکی پێشکەوتوو بدات بە شارستانیەتیەکان) لە ئەستێرەیەکەوە بۆ ئەستێرەیەکی تر.
وەکو لۆیب ئەڵێت:
"لە بناغەدا، ئەتوانرێت ژیان لە نێوان گەلەئەستێرەکانیش بگوازرێتەوە، لەوکاتەوەی ھەنێک ئەستێرە لە ڕێگای کاکێشان دەرچوون"
پئش چەندین ساڵ، من و Guillochon ئەوەمان نیشان دا کە گەردوون دەریایەکە لە ئەستێرە کە بە خێرایی لە گەلەئەستێرەکانیان دەرئەچن بە خێرایی ڕووناكی و ئەگەن بە کونێکی ڕەشی گەورە(کە لە ماوەی پێکھێنان و یەکگرتنی گەلەئەستێرە) ئەم ئەستێرانە بە شێوەیەکی شاراوە توانای گواستنەوەی ژیانیان ھەیە بە درێژایی گەردوون.
بۆ دڵنیایی ئەم توێژینەوانە کۆمەڵێک پاشماوەمان ھەیە بۆ تێگەیشتنمام لەو ژیانەی کە ئەیزانین، پێش ئەوەی گوێزەرەوەکە بگات بە زەوی، لەوانەیە کە لە مەریخ یاخود ھەر شوێنێکی تری کۆمەڵەی خۆر، ئەگونجێت پێکھاتەکانی کە پێویستن بۆ دروست بوونی ژیان گەیشتبێتنە سەر زەوی لە کۆمەڵەیەکی تر یاخود لە ھەسارەیەکی تر بە تەواوی.
ڕەنگە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئێمە ڕوبەڕوو بینەوە لەگەك ژیانێک دا لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر کە لێکچوون ھەیە لە نێوانمان دا، بە لایەنی کەمەوە لەسەر ئاستی جینی، ڕەنگە کە ھەندێک لە جۆری زیندەوەری پێشکەوتوو ببینین کە یەک بنەچەمان ھەبێت بەڵام بنەچەیەکی زۆر دوور لەیەکتری، لەو کاتەدا بە گشتی ڕائەمێنین لەو شوێنەی کە پێکھاتەی بنەڕەتی ئێمەی لێوە ھاتووە.



(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 5/5)