فیلمی دواهەمین تانگۆ لە پاریس و سێکس و لاقەکردن

Sunday, 26/04/2020, 1:30

27035 بینراوە


لە فیلمی دواهەمین تانگۆ لە پاریس ساڵی 1972 (Last Tango in Paris) کە فلیمێکی گرنگە لە مێژووی سینەمادا. مارلبرۆندۆ پیاوێکی بێ هیوایە لە ژیاندا و لە هۆتێلێکی لاوەکی لە پاریسدا دەژی، لە دیمەنێکیدا  سێکس لەگەڵ کچێکی نۆزدە ساڵی فەرەنسی دەکات. کچەکە ئاگاداری ئەو بڕیارە نەبوە کە دەرهێنەرەکە لەگەڵ مارلبرۆندۆدا پێکەوە ڕێکەوتون کە مارلنبرۆندۆ کاتێک کەرە ئەدات لەسمتی کچەکە، بەراستی کچەکە سۆدۆمی (سێکسکردن بە کۆم ) بکات. هەست دەکەین کە کچەکە لەو کاتەدا بەراستی دەگری، نەک بە کۆمێدی، بێشک دەرهێنەرەکەش ئەوەی ویستوە : کە کارەکە شێوازێکی راستەقینەی پێوە دیاربێت، دەرهێنەر بۆ مەبەستی فلیمەکەی گوێی نەداوە بە ئازار و ئارەزوی کچەکە.
لەسەردەمی خۆیدا ئەم روداوە نە لەلایەن کچەکە، نە لەلایەن میدیاوە بەهیچ جۆرێک باسی لێوە نەکرا، بەڵام دوای ئەو فلیمە، کە یەکەم فلیمی ئەو کچە بوو، کە دەوری تێدا ببینێت، کچەکە هێندە تووشی شۆک بوو، ئیتر بووە، کەسێکی ئاڵۆز و حالەتی دەرونی ناجێگیربوو، بەو هۆیەوە لە تەمەنێکی گەنجیدا پەنای بردە بەر خواردنەوەی کحول و  ژیانێکی دژواری بەسەربرد، کە بەشیکی زۆری هۆکاری ئەو لاقەکردنە بوو. هەرچەندە بەهۆی ئەو فلیمەوە کچەکە ناوبانگیەکی زۆری دەرکرد، بەڵام لەکاتی بینینی رۆڵێکی تر لە سەر فلیمێکی تردا دەرکراوە لەبەر ئەوەی رازی نەبووە، خۆی روت بکاتەوە. لەفلیمێکی تردا بەهەمان شێوە دەرکراوە لەبەر ئەوەی، بە دڵی دەرهێنەرەکە نەبووە، پاشان لەتەمەنی پەنجاو هەشت ساڵیدا بە سەرەتان کۆچی دوایی کرد بە بێ ئەوەی کە لەسەردەمی خۆیدا شکات لە دەرهێنەر و مارلبرۆندۆ بکات. 
ئەو کاتە چونکە سەردەمەکەی وەهابوو، کە مێینە فێرنەکرابو دژی ئەو دیاردەیە بوەستێتەوە، ئەو دیاردەیەش وەک یارییەک پەیڕەوی دەکرا لەلایەن نێرینەوە. ئەو سەردەمەش سەردەمی ئازادیی سێکس بوو لە ئەوروپا هەرچەندە ئەمە بەدیل نییە بۆ کارێکی وەها، بەلام ڕێگا خۆش نەکرابوو، وەک ئەمڕۆ  کچ بتوانێت ڕاپەڕیت و بڵێت: نا قبوڵی ناکەم، ئەگەر بۆ فلیمێکیش بێت. لەو سەدەمەدا دیاردەی سێکسکردنیش لەگەڵ دەرهێنەردا وەهای لێهاتبوو لە ئەوروپا، کە خەڵکی بە پێکەنینەوە دەیانوت: ئەگەر دەتەوێت کار بدۆزیتەوە بڕۆ لەگەڵ دەرهێنەرەکەدا سێکس بکە،  بەڵام ئەمڕۆ دەرهێنەری فەرەنسی: پۆلانسکی کە لەلایەن کچێکی ئەمەریکیەوە تاوانبار کراوە بە لاقەکردنی لە سەردەمی گەنجیدا، فێمینیستەکان هێندە هاتنە سەرجادە دژی پۆڵانسکی، بە جۆرێک پۆڵانسکی نەیتوانی بچیتە سێرێمۆنی سێزار بۆ فلیمەکەی، کە نۆ خەلاتی وەرگرتبوو. لەبەر ئەوەی کە میدیا و سیستەم ملکەچی داواکاریەکانی خەباتی مێینە و خەڵکی بوون، نەیانتوانی دژی بڕیاری ئەوان بوەستنەوە، ئەمەشە وەک گۆڕانکارییەکی رادیکال بینرا، کە بەرهەمی ئەو خەباتە بوو لە ساڵانی حەفتاوە دەستی پێکرد.
بۆ یەکەم جار کچانی فەمینیست تاجە گوڵینەیان دانا لە سەر گۆڕی سەربازی ونبوو لە قەوسی سەرکەوتن لە پاریس بۆ ئەوەی بڵێن کە مێینەش بەشداربووە لەخەباتکردندا لەگەڵ نێرینە .


****
هەرچە ندە لە شۆڕشی فەرەنسیەوە لاقەکردن وەکو تاوانێک ناسرا و کرا بە  یاسا، بەلام هەرگیز تاوانبار نە دەبرایە بەردەم داداگا. بە پێچەوانەشەوە هەمیشە مێینە لەکاتی لاقەکردنیا تاوانبار کراوە بەوەی خەتای ئەو بووە کە نێرینەی هروژاندوە بە هەڵسوکەوتەکانی، یان وەک کارێکی سیدوکسۆن (ڕاهێنانن) بینراوە، هەروەها وەک هەڵسوکەوتێکی ئاژەڵی و سروشتی. تەنانەت کەسانی ئەنتەلکتوێلی بەرەی چەپیش دژی ئەوە بوون، کە لاقەکەر حوکم بدرێت، گۆڤاری شارلی ئێبدۆش ئەمڕۆ بە گۆڤارێکی پێشکەوتو و دەناسرێت لەو سەردەمەدا بەرگری لە مێینە نەدەکرد.
لەساڵانی حەفتادا کە پرۆلیتار دژی کاپیتالیسم دەجەنگان، چەندەها کچی پرۆلیتار لە ڕێکخراو و سەندیکاکاندا لاقەدەکران، بەڵام بۆ ئەوەی کاپیتالیست پێیان خۆش نەبێت، کچان شکاتیان لێ نەئەکردن، بۆیە کتوپڕ هەندێکیان راپەڕین و وتیان ئێمە بۆ دەبێت بەناوی خەباتی پرۆلیتاریشەوە باجی لاقەکردنمان بدەین؟ هەتا ئەوەبوو لەساڵی 1976 بەخەباتی فێمینیستەکان توانرا چەند کەسێکی لاقەکەر ببرێنە بەردەم داداگا و پاشان حوکم دران، ئەوە یەکەم جار بوو شتی وا ڕووبدات لە فەرەنسا، ئەویش بە تێکۆشانی زۆر لە ئافرەتی چاونەترس لەوانە دادیار : ژیزێل حەلیمی کە بە رەچەڵەک تونسی بوو.
دادوەر؛ ژیزێل حەلیمی لەگەڵ دوو کچی فێمینیستا

لەگەڵ ئەوەشدا کە بە یاسا لاقەکردن وەک تاوان ناسرا و سەپێنرا، بەڵام  لە پراتیکدا هەروا ئاسان نەبوو بۆ مێینەیەک لای پۆلیس شکات بکات و پاشان بیبەن بۆلای دکتۆر، هەتا پشکنینی بۆ بکەن دوای ئەوەش بۆ بەردەم دادگا.
هەندیک جار ئەم زنجیرە کارانە دەبوونە لاقەکردنێکی مۆڕاڵی تر بۆ مێینە لەبەر ئەوەی، کە لەلایەن دەزگا بیرۆکراسیەکانەوە بە پێی پێویست نە ئەچون بەدەمیانەوە. لەم سەردەمەشدا کە مێینە هاوشانی پیاو کار دەکات، لەهەموو جیهاندا مێینە لەسەرکار لەلایەن خاوەن ئێشەکەی و کەسانی سەروو خۆی  پاڵەپەستۆی خراوەتە سەر بۆ تێڕکردنی هەوەسی سێکسی، ئەگەر رازییش نەبن ئەوا ناتوانن لەکارەکەیان بەردەوام بن، هەندێک جار مێینە لەبەر بژێوی ژیانی قبوڵی کردوە و بێدەنگ بووە، بەڵام لەم دوایانەدا بەهۆی خەباتی فێمینیستەکان و سایتە کۆمەڵایەتیەکانەوە چەند دیاردەیەکی نوێ  لە ئەوروپا و ئەمەریکا هاتنە کایەوە:
لە ئەمەریکا کەمینێک بەناوی: (me too )، لە فەرەنساش بەناوی: (دەنگ هەڵبڕە بەرامبەر بە بەرازەکەت) . کچان ڕاستەوخۆ لەسەر سایتە کۆمەڵایەتیەکان بەبێ ترس و شەرم باسی خۆیانیان دەکرد، کە چۆن لەلایەن خاوەن ئێشەکەیانەوە لاقەکراون، ئەو کەسانەش کاسایەتی ئاسایی نەبوون بەڵکو کەسایەتی ناسراو و بەناوبانگ بوون لەبواری کەڵچەری، وەک فیلمسازی و شانۆ و ئۆپراو  ئێدیتەر و ڕۆژنامەوانی و پیاوانی سیاسی کە هەندێک جار وەزیر و پیاوانی سیاسی بەو هۆیەوە ناچاربوون جگە لەوەی دەستیان لەکار کێشاوەتەوە خۆیان لەبەردەم دادگادا بیننەوە و حوکم دراون، بەجۆرێک ئەمڕۆ دەبێت ئاگاداربیت چلۆن ئەدوێیت لەگەڵ مێینەیەکدا. چەندەها ڕێکلام دەبینیت لەسەر جادەکان، نووسراوە؛ کاتێک دەڵێم نا، مانای نا. ئەمەش دروشمێکی سالانی حەفتاکان بوو.
***
ئیستا ئەو سەردەمە بەسەرچوو،  کە ژنان لەماڵەوە دادەنیشتن بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خەریکی گیپە لێنان بوون، پێمان دەوتن؛ ژنانی پڵاو، ژنانی یاپراخ، ژنانی گیپە، ئەو پیاوەش مرد، کە ئێواران دەهاتەوە مالەوە، ژنەکەی گۆرەوییەکانی دادەکەند و نانەکەی دەخستە بەردەمی و خۆی جوان دەکرد، شەوان لەژێر لێفەوە لنگی بۆ واڵا دەکرد و دەیوت؛ ئەرکی سەر شانم جێ بەجێ دەکەم. بۆیە دیالۆگیش گۆڕاوە و نێرینە سەری لێتێک چووە و نۆتی دوان و هەڵسوکەوتی شکڵێکی جیاوازی وەرگرتوە .
ئەمڕۆ بەو جۆرەی، کە جاران کوڕان لە دواوە فیکەیان بۆ کچان لێ ئەدا و توانجیان لێ ئەدان، ئەمڕۆ بە دیاردەیەکی جوان نابیرێن بەپێچەوانەوە وەک کاریكی دژوار ئەبینرێت بەرامبەر بە مێینە، ئەمەش بە پێی خەبات و داخوازی ئافرەتان بووە، کە بێزارییان دەربڕیوە لەو جۆرە هەڵسوکەوتە بەرامبەریان.
ئیسپانیا کەوتۆتە ئاستێک ئەگەر زۆر پێداگری بکەیت لەگەل مێینەیەکدا ئەوا پۆلیست بۆ بانگ دەکات و دەچیتە بەندیخانە. هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم دیاردە نوێیەدا هەروا ئاسان نییە، چۆن خاڵی ناوەڕاست بدۆزینەوە ؟ بەتایبەتی هەمیشە نێرینە داواکەرە و دەچێت بەرەو مێینە، بۆیە لەم سەردەمەدا بە هۆی ئەم دیاردە نوێەوە، پەیوەندی شارمێل و سەدیکسیۆن لە نێوانی نێرومێدا شکڵێکی تری وەرگرتوە، خەڵکی زیاتر پەنا دەبەنە بەر سۆفتوەرەکان بۆ سێکسکردن لەگەڵ کچاندا، لەم کەین و بەینەدا چەند ژنێکی بەناوبانگ لەفەرەنسا دەنگیان بەرزکردەوە و دژی ئەو دیاردەیە وەستانەوە: کە کار بگاتە ئەو ئاستەی کە نێرینە نەزانێت چۆن هەڵسوکەوت بکات لەگەڵ مێینەدا، نەوێرێت بەرەو مێینە هەنگاو بنێت. وتیان کە کارەکتەری ئۆمۆساپیان هەروابووە : کە نێرینە هەمیشە لە ئەکسیۆندایەو داواکەرە لەو بوارەدا، بۆیە نابێت  زۆر نێرینە بترسێنین و تەگەرە بخەینە بەریان، لەوانە بریژیت باردۆ، وتی ئەو کاتێک گەنج بووە و پیاوان لەسەر جادە فیکەیان بۆلیداوە و وتویانە کە سمتی جوانە، زۆری پێی خۆش بووە و بەخراپی وەرنەگرتوە، هەروەها کاترین ئێڵ کە خاوەنی کتێبی : ژیانی سێکسی کاترین ئێلە، وتی، کە ئەو زۆری پی خۆشە کاتێک لە ناو میترۆدا پیاوان خۆیانی پێوە دەنوسینن، ئەوە هیچ تەنگژیەک نییە بۆ ئەو، کاترین دونوڤیش کە ئەکتەرێکی بەناوبانگی جیهانیە، وتی نابێت پیاوان بترسێننین ئەگەر نا ئیتر تەرە دەبن و نایەن بەلاماندا. لەفەرەنسا دیبەیتێکی زۆر دروست بووبوو، کە لە هەموو شوێنێک باس باسی ئەم دیاردە نوێیە بوو، لە کۆلێژەکاندا مامۆستاکانیش زانیاریان ئەدا بە خۆێندکارەکان بە کردنی بەرهەمی شانۆیی و ئەدەبی هەتاوەکو لەو باسە بەئاگایان بهێننەوە، بەوەی کە کچان نابێت ئەوەی بەدڵیان نییە قبوڵی بکەن بۆ ڕاگرتنی دڵی نێرینە، کە کچانی ئەفریقای باکور ناچار نەبن وەک خۆیان دەلێن  پەردەی کچێنیان بپارێزن، بەدواوە لەگەڵ کوڕاندا بخەون هەتاوەکو هەوەسی نێرینە تێربکەن. 
جاران خەڵکی ئاوا کچانیان راو دەکرد
باسکردنی ئەم دیاردەیە ئەگەر کاریگەری ئەرێنی هەبێت بەوەی، دەتوانێت گەنجان بەوهۆیەوە ئاگادار بکاتەوە کە مێینەی بەرامبەریان مرۆڤێکە و دەبێت بزانێت چۆن هەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکات، لەهەمان کاتدا مێینەیەک زاتی ئەوەی هەبێت کاتێک هەڵسوکەوتێکی بەدڵ نەبێت بەگژ بەرامبەرەکەیدا بچێتەوە، زاتی ئەوەی هەبێت داوای مافی خۆی بکات، بەلام لەهەمان کاتدا کاریگەری نەرێنیشی هەیە بەوەی کە پەیوەندی نێر و مێ لەسەر یاریەکی سەدیکسۆن وەستاوە، ئەگەر نێرینە مۆدێلێکی تری نەبێت و هەموو هەڵسوکەوتی بخەنە چوارگۆشەوە، دەستور و یاسایەک دابنێن بۆ جۆری هەڵسوکەوتی لەکاتێکدا دەچێت بەرەو میینەیەک، ئەوا تەرە دەبێتو پەنا دەباتە بەر ڕێگای تر.
ئەگەر جاران ئێمە لەم ئەوروپایە خۆمان فێری هەموو جۆرە تەکنیکێک دەکرد هەتاوەکو مێینەیەک ڕاکێشین بەلای خۆماندا، هەروا ئەسان نەبوو، جاری وا هەبوو ئارەزوی کۆمێدی و هۆنراوەت نەبوو، دەبوایە درۆ بکەیت و بەسەروچاوتەوە دیار بوو، بۆیە هەندیک جار لە راوکردندا شکستمان دەخوارد، ئەمڕۆ لە شارە گەورەکانی ئەوروپادا خەڵکی کاتی کۆمێکدی و گێڕانەوەی چیرۆکی نەماوە، چەندەها سۆفتوەر هەن بۆ بەیەک گەشتنی کوڕان و کچان کە بازاڕیان گەرمە، زۆریان بۆ سێکس کردنە بە بێ کۆمێدی و بە بێ پارە؛ تۆ بە چ بارێکدا ئارەزوت لێیەتی ؟
ئەم ئیوارەیە کاتت هەیە ؟ سەعات چەند ؟ لە کوێ ؟ من ئارەزوی کونی شەیتان دەکەم، نا من حەزم لە ئەشکەوتی حەڕایە......تاد .
ئیتر ئەتوانیت لە شەوێکدا هێندەی توانای کات و جەسەدی خۆت بەبێ کۆمێدی و کات ونکردن یەکسەر بچیتە سەر مێزی هەقیقەت. وەک چۆن ئەتەوێت بەبێ پێچ و پەنا و کۆمێدی خۆت بخزێنیتە ناو سەنتەری لەزەتی، ناو عەیبەکەی، بازاڕەکەی، قوتوی خشلە گرانبەهاکەی، گەراجەکەی، هەڵوژەکەی، پشیلەکەی، باخەکەی، هێلانەی عەشقی، کەنیسەکەی، مزگەوتەکەی، جێگای لەزەتی، کانیە خۆشەکەی، کونی ژمارە دوی، هۆتێلی ڤێنوسەکەی، ژوری نوستنەکەی، پیازەکەی، ئاگردانەکەی، شتەکەی، کێکەکەی، شوێنی لەزەتی بێهاوتای، کونی میزەکەی، شوێنە کەفاویەکەی، تەیرەکەی، چەکمەجەی سمێڵەکەی، پەپولەکەی، قەفەزەکەی، مەککە و مەدینەکەی، ئەشکەوتی حەڕای، کونی شەیتانەکەی......... سەفەر سەلامات............
سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ گەیشتن بەیەکتر

ئەگەر ئەم سۆفتوەرانە بۆ سێکس پەیدابون لەبەر کەمی کات و لەهەمان کاتدا گەیشتن بەمەبەستی دیاری کراو بەبێ پێچ و پەنا، هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە جگە لەوەی خەڵکی کاتیان نییە و لەیەکتری دابڕاون هەروەها پەیوەندی نێرینە و میینە لە کۆمەڵگەدا گۆڕاوە، ئەبێت دان بەو ڕاستیەدا بنێین، کە لەکاتی جووتبونی نێر و مێدا بەو پێیەی هەر یەکەیان سروشتێکی بیۆلۆژی جیاوازی هەیە، هەرگیز کارێکی یەکسان نییە، سێکسکردنیش پەیوەندی نییە بە سیستەمی دیموکراسی و مافی مرۆڤەوە، فەرەنساش یەکێکە لەو ولاتانەی ئافرەت زۆر تیایدا ئازادە بە جۆرێک وڵاتانی تر ئێرەییان پێ دەبەن. کاتێک ئەمریکیەکان دێن بۆ فەرەنسا پێیان سەیرە کە لەسەر جادە کوڕان فیکەیان بۆ لێئەدەن، پێشیان خۆشە لەبەر ئەوەی لە ولاتی خۆیان ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە باوی نەماوە.
دۆركین، کچە فێمینیستێکی ئه‌مریكی( 1946-2005) كه‌ وه‌ك فه‌یله‌سوفی ژووری خه‌وتن ناسراوه و لێسبیان بوو، جوتبونی ئێتێرۆ (ژن و پیاو) به ئاڵوگۆڕێكی ناڕه‌وا ده‌زانێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م په‌یوه‌ندییەش سروشتی تره له ئۆمۆسێكسوێل و لیسبیان. دۆركین باسی نایه‌كسانییه‌كی بێ هاوتا ده‌كات له‌ كاتی جووتبونی پیاو ژندا، كه‌ جووتبوون زیاتر پیاو له‌زه‌ت وه‌رده‌گرێت هه‌تاوه‌كو ژن، ئه‌گه‌ریش له په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌ربه‌ستیشدا بێت، سێكس زیاتر یارمه‌تی پیاو ئه‌دات كه‌ بجوڵیت و له‌زه‌ت وه‌رگریت. بۆ دۆركین جوت بوون كارێكی سیاسیه وه‌ك هه‌موو كارێكی سیاسی پیاو، وه‌ك له‌ كۆلۆنیالیزمدا بۆ زال بوون به‌سه‌ر ئه‌وی تردا، باوه‌ڕی به‌وه‌ نه‌بوو، كه چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه به‌وه‌ی كپیاو هه‌ول بدات له‌كاتی جووتبوندا ڕه‌حه‌ت بوونی دوا بخات هه‌تاوه‌كو كچان بتوانن له‌زه‌ت وه‌رگرن، دۆرکین ئه‌یویست هه‌موو سیسته‌م پێچه‌وانه بكاته‌وه:
Andrea Dokin

"ئه‌كسیۆنی گه‌مه‌ی سێكسییه، كه ئافره‌ت به‌ش خوراو ده‌كات، كاتێك پیاوێك له‌گه‌ل ژنێكدا جوت ئه‌بیت، تیایا نیشته‌جێ ئه‌بیت، له‌سه‌روی ئه‌وه‌وه، چووکی خستۆته ناویه‌وه، جۆرێكه له‌زال بوون به‌سه‌ر ئه‌ودا هه‌تاوه‌كو ڕه‌حه‌ت ئه‌بیت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌دیل بگرێت له‌كاتی هێرشكردنێكدا، له‌و كاته‌یدا لە سەرەوەیە حوكمی ئه‌و ئه‌كات، دڕنده‌یی و زاڵی خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ریدا ". دۆركین ئه‌یویست ئێتێرۆسێكسوێلەکان بباته به‌رده‌م دادگای تاوان دژی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ل پۆرنۆگرافه‌كاندا، دۆركین باسی ڕقی پیاو دەکات بەرامبەر بە ژن لە سێکسکردندا هەرچەندە ئەگەریش ئەو پیاوە کەسێکی هۆشمەند و بە بەزەیی بێت .
دۆرکین ده‌ڵێت كه ئه‌نه‌تۆمی ژن وه‌هایه ژێرده‌سته بێت له‌كاتی جوتبوندا، چونكه كونێكیان هه‌یه و سروشت له‌ویادا دایناوه، له‌سه‌رێكی تره‌وه ده‌ڵێت كه زاڵ بوون و هێزی نێرینه واده‌كات به‌و باره‌دا جوت ببن، زاڵبونیش یارمه‌تی پیاو ئه‌دات ڕه‌حه‌ت بێت و ئاوی بێته‌وه‌ و له‌زه‌ت بچێژێت، هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه و چاوه‌ڕوان ناكرێت رۆژێك سروشتەکە بگوڕێت، مه‌گه‌ر بوه‌ستین له‌سێکسکردن. ته‌نها چارسەر ئه‌‌وه‌یه كۆمه‌ڵگایه‌ك پێك بهێنین كه نێرینه زاڵ نه‌بن و له‌كاتی جوتبوندا هه‌موو له‌شی پیاوو ژن به‌شداربن نه‌ك ته‌نها‌ چووک. بەلام سروشتی سێکسکردن، جیهانیه، دیموكراسی و سیسته‌می تر نای گۆڕیت.
دۆركین، له‌و كه‌سانه نییه كه باسی سێكسوالیتێ وه‌ك هۆنراوه بهونێته‌وه و باسی ئێرۆتیزمان بۆ بکات، زیاتر بێزی له‌ جوتبونی ئێتێرۆ ده‌بیته‌وه، ته‌نانه‌ت باسی له‌زه‌ت ناكات و وای ده‌بینێت كه ده‌هروژێنرێت به ئه‌گرێسیڤیتێی نێرینه‌وه، كه ‌بۆته مۆدێلێك بۆ ئێتێرۆسێكسوێل، "چ ئافره‌تێك ئه‌توانیت چێژ له‌وه‌ وەربگرێت؟ نێرینه هه‌رگیز ناتوانێت لەگەڵ مێینەیەکدا جوت بێت كه یه‌كسان بێت به‌و، هه‌روه‌ها حه‌وت له‌سه‌ر هه‌شتی میینه ناگه‌نه ئۆرگاسم. نێرینه له‌كاتی ڕه‌حه‌ت بوندا هه‌زاره‌ها جنێو ئه‌دات به مێینه و له‌زه‌تێكی خۆش ئه‌چێژێت به‌وه، هه‌ندێك جار وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی ئێرۆتیكی، هه‌ندێك جار له‌ئیراده و كۆنترۆڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە