ئازاد بوونی ڕۆژنامەنووس (ھێمن مامەند) بە مەرج و ڕێک وەک خۆی

Sunday, 26/04/2020, 19:46

7813 بینراوە


لە دەور و بەری کاتژمێر یەکی دووی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٦ من بە ڕێگاوە بوم بۆ سەردانی  دایکی لە گەرەکی کۆماری ئیسکان، بە ڕێکەوت توشم بوو بە ھاوڕێی پارێزەرم (ئاسۆ ھاشم) دوای چاک چۆنی گەیشتینە ماڵی دایە سەعدیەی دایکی ھێمن. دیار بوو لەبەر دەرگا بو دەستیشی ئازاری ھەبوو .
-------------
پاش کەمێک دەمێک دانیشتین ئیتر ئێمە و بێستونی برای و دایکی چوینە گرتوخانەی (تەوقیف و تەسفیراتی) نزیک گوندی قەریەتاغی سەر ڕێگای گوێڕ.
کاک ئاسۆ ھاشم دیار بوو بە پەیوەندی شەخسی لەگەڵ سێ ئەندام پەرلەمانی سێ فراکسیۆنی جیاواز قسەی کردبوو، یەکێکیان ڕۆڵی سەرەکی ھەبو لە پەرلەمانی بەغدا و لە سەر لیستی یەکێتی (کە پێی باش بوو ناوی نەھێنین) پەیوەندیان بە وەزیری ناوەخۆ (ڕێبەر ئەحمەد) کردبوو.
دیارە ئەوانیش  بەڵێنی ئازادکردنیان پێ دابوون بە پێش مەرجی (قسە نەکردنی نەشیاو! بە واتا جوێن نەدان)!
دوای ئەوەی لە ڕێگای پارێزەرەکەی پەیوەندی بە بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر کرا لەویشەوە پەیوەندی بە (موقەدەم خەسرۆ) بەڕێوەبەری گرتوخانە کرا ، دوای سەعاتێک خۆی ھات و وتی لەبەر مەسەلەی کۆڕۆنا ناتوانین دیدارتان  بۆ وەربگرین و بۆ ھەموو کەسێکیش وایە، بەڵام وەرن لە ژوورەوە لە ڕێگای مۆبایل بەڵێنی لێوەربگرن کە لە ڕاگەیاندنەکان (جوێن) ! نەدات، ئیتر ئێمە لاریمان نییە لە ئازادکردنی بەگوژمەی شەش ملیۆن دیناری عێراقی وەک کەفالە کە کەسێک بێ موچەخۆری ھەرێم بێت، ئیتر من ڕاسپێردرام بۆ ئەو ئەرکە.
شایانی وتنە کۆمەڵێک ھاوڕێ و ھاوکاری پارێزەری خۆبەخش و چالاکوان و ڕۆژمامە نووس ئامادەیی بەرگری کردنی ڕۆژنانە نووس ( ھێمن مامەندیان ) لە ئەستۆ گرتبو لەوانە پارێزاران (گۆران دیبەگەیی و بەشدار حەسەن) و لە یادی ١٢٢ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی ڕۆژی٢٢ ی نیسان ئێمە کۆمەڵێک پارێزەر و چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامە نوس خۆمان گەیاندە لای ماڵیان وەک و پشتگیری، بەڵام ھەر زوو ڕووبەڕووی ھێزە ئەمنیەکان و پۆلیس بوینەوە لە ڕێگا پێگردنمان .
پێویستە سوپاسی ھەوڵەکانی سەرجەم کەس و لایەنەکان بکەین لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنی کەمپین و پشتگیری ولێدوان و بە دوا داچوون بە تایبەت کاک (قادر نادر) لە پەیوەندی کردنی ڕاستەو خۆی لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر ، کاک (ڕەنجدەر گڕاوی) وکاک (ڕەگەز کەمال) لە گەیاندنی ئەو دۆسیە بە ناوەندەکانی جیھان و بە تەنگ وەھاتن و پشتگیری زۆرانێک لە برادەرانی شاری ھەولێرێ لەدەرەوە و ناوەوەی وڵات بە وێنەی دکتۆر (موحەمەد کەیانی) و (نیازحەمید) و دکتۆر (کامەران مەنتک) و ھاوڕێ (سەباح عەلی قارەمان) لە گەیاندنی پەیامی ڤدیۆ لایف و کاک (عەلی سیاسی) و زۆرانێکیش لەبەر ھێندێک ھۆی تایبەت و فشاری دەسەڵات نەیان توانی ڕاستەوخۆ بێنە دەنگ .
دەبێ ڕۆڵی تەلەڤزیۆنی (NRT) و (پەیام) و گەلێک لە بڵاو کراوەکان لە بەر چاو بگیرێ .
ھەوڵ و خەباتی بێ ھودەی خەڵکی ڕۆشنبیر و غەم خۆری شارەکانی کوردستان بە تایبەت سنوری شاری سلێمانی و بادینان گرنگی بەدەنگەوەھاتنی خۆی ھەبوو لە سۆشیال میدیای فەیسبوک .
بۆ پێشەوە خەباتی ڕۆژنامەوانی کوردستان لەو قۆناغە ھەستیارەی ئێستای وڵاتەکەمان لە بۆ بەدەنگ وەھاتنی لە سەر پرسی گرنگی ھاووڵاتیان و خەبات کردن بۆ نەھێشتنی گەندەڵی.

ڕۆژنامە نوس
یوسف عوسمان عەزیز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە