کۆسرەت ڕەسوڵ و مولازم موحسین

Monday, 04.27.2020, 20:55

61513 بینراوە


کۆسرەت ڕەسوڵ ئەو کۆنە پاراستنەی، کە خولیی خیانەتیان لە دەرەوەی کوردستان پێ تەواو کرد، لە خوێندندا تەمەڵ و سەرکەوتوو نەبوو، دوای ئاشبەتاڵەکەش بەعس گرتیان، لە ترسنۆکیدا بوو بە بەعسی و بەرەڵایان کرد، بۆیە لەوێوە تالەبانی چوو بە دڵیدا لە رێگای نەوشیروان مستەفاوە، داوایان لێکرد بچێتە دەرەوە، چونکە ئەم نمونە پیسانە تەواوکەریی شۆڕش و تاقم و دەستەکەی ئەو بوون، کۆسرەتیش بە دەستی بەتاڵ نەچووە دەرێ لەگەڵ خۆیدا پارە و موچەی فەرمانبەرانی سایلۆکەی هەولێری دزی و رایکرد، ئیتر گرێی بەختی کرایەوە لەوێوە بوو بە سیاسیی و شۆڕشگێڕ، بوو بە پیاوکوژ و پاشقوڵگر، دوای راپەڕێنیش چونکە کابرایەکی دز و داوێنپیس و چەکل و سەرسەری بوو، ئیتر وردە وردە رووی راستەقینەی دەرکەوت، هەر لە دزیی و داوێپیسیی و دەستدرێژکردن بۆ سەر کچانی کورد نەوەستا، هەروەها پیاوکوشتن و بەدڕەوشتی و کاری نایاسایی خۆی زیاتر ناساند، لەوە دوا خەڵکەکە بە چاوێکی تر تێیان دەڕوانی، بۆیان دەرکەوت ئەم فشڵەیە، نە کەسێکی ئازا و جەوانمەرد بووە، نە بەتوانا و زیرەک و لێهاتووە، تەنانەت لە پیاوکوشتنیشدا حیزفرسەت بوو، لە پشتەوە ناحەزەکانی خۆی و خەڵکی تری دەکوشت.
 ئەمڕۆش پاش ئەوەی دەرکەوت، کۆسرەت رەسوڵ چ کەسایەتییەکە، بە تایبەتی نەیتوانیوە بەو دەمولەوسە، زمان و عەقڵە نوقوستانەی خۆی راست بکاتەوە، هەر بە دوای دزیی و بازرگانی دەرمان و کاری نامرۆڤانەوەیە، ئیتر کەوتە بیری تا رۆمان و شانامەیەک بۆ خۆی دروست بکات و بینووسێتەوە، یەکەمجار وای راگەیاند، کە گوایا رێگا و جێگای سەدامی دۆزیوەتەوە و پێشانی ئەمەریکییەکانی داوە، دوایی درۆکەی ئاشکرا بوو، بەمەوە نەوەستا دوایی هات شانامەی کوشتنی مولازم موحسینییان بۆ نووسییەوە، گوایە لە وڵاتی یەمەن کاکە کۆسرەت تیمێکی ناردووە و کوشتوویانە. 
با بگەڕێینەوە بۆ سەرەتا و لەوێوە بچینە ناو باسەکەمان.
---------------------------
پەنجە مۆرەکەی ڕووداو، ئەمجارە موستەشارێکی جاشی بەناوی (دارای حاجی برایم)ی هێناوە، بەمە خۆی کردۆتە پاڵەوان، گوایە پەیوەندیی بە شۆڕشەوە هەبوو و یارمەتی داون، لە هەمان کاتدا دەشڵێت من هاوڕێی مولازم موحسینیش بووم، تا ئیستاش لە ژیاندا ماوە و پەیوەندییم لەگەڵیدا هەیە.
سەرەتا دەبێت ئەوە بڵێم، خۆشبەختانە من شایەتحاڵی ئەو فەوجە سوکە بووم، کە هاتن بۆ چیا لە گوندی قەمەرتلی و دارتوو لەوێوە بەرەو دۆڵی شێرکوژ ئینجا هاتنە دۆڵەڕووت و بەرەو قزلەر... دوای بوون بەهەڵم و دیارنەمان. زۆریان لە شەدەڵەو سورداشەوە ڕۆیشنەوە ناو ڕژێم ، داخم ناچێت بە بۆنەی هاتنی ئەو فەوجەوە من و هاوڕێکانم دوو شەو و دوو ڕۆژ خەو نەچووە چاومان، وایان پێڕاگەیاندبووین، گوایا لەگەڵ خۆیاندا ژمارەیەکی زۆر لە چەک و جبەخانەیان هێناوە، بەڵام وانەبوو، لەوێ یەکێک لەو جاشانەم لێ ناسین کە دراوسێی خۆمان بوو لە سلێمانی، خۆی لێ نزیک کردمەوە، لای چەند کەسێکی تر بیستمەوە کە دەیویست بچێتە ناو سۆسیالیست، دوایی هەمان جاش تفەنگەکەی هەڵگرت و بەیانییەک تێی تەقاند، گەڕایەوە ناو باوەشە گەرمەکەی بەعس. شەهید عەبدولڕەحمان برای کاک قادر چاوشین ڕۆژێک هات بۆلام و ووتی: جاشەکەی دراوسێتان ڕۆیشتەوە.....! منیش ووتم سەگ لە قەسابخانە نەمرێت تەمەنی بەزایە دەڕوات.
سەرەتا ئەو فەوجە، کە هاتن، تاڵەبانی تیپێکی بۆ دروستکرن ناوی تیپەکە ٢٧ تۆکمەبوو لە سنوری سورداش و بارەگایان لە ناو گوندی زێوەدا بوو، ئەو ناوچەیە سنوری تیپی ٢٣ی سورداش بوو، ئەو تیپە کە ناوی ٢٧ تۆکمەبوو ژمارەشیان ٢٧ کەس بوو، تاکە شەڕ کە بەشدارییان تێیدا کرد شەڕی "موغاغ " بوو دوای ئەوە ڕۆبتەن برای (دارای حاجی برایم) سەرتیپیان بوو، لە دەورەیەکی سەربازی لە ئێران ئەویش هاتبوو، بەڵام دارا نەبووە پێشمەرگە و ڕاست چووە ئێران.
(دارای حاجی برایم) کە لەم چاو پێکەوتنەدا دەڵێت: نامەم بۆ مەسعود بارزانی ناردوە کە بەشداربین لەشەڕی خواکورکدا، بەمە خۆی کردۆتە پاڵەوان، کە راستی کۆمیدیاکە لەوەدایە (دارای حاجی برایم) خۆی وا دەردەخات گوایا هێزێکی شوماری لەبەردەستدا بووە، ویستوویانە لەگەڵ پێشمەرگەدا بەشداری شەڕ بکەن، ئەمە لەکاتێدا شەڕگەی قەیوان ماوەت و ئەو هەموو شەڕەی لەو ناوچەیەدا ڕوویدا (دارای حاجی برایم) و تاقمەکەی نەک بەشدار نەبوون لە هیچ شەڕێکدا، بەڵکو گوێشیان لە فیشەکێکی تەقیویش نەبوو، پاشان خواکورک کراوەتە ئەفسانە، لەکاتێکدا وەستاڕەسوڵ کە شەهید بوو کەس باسی ناکات، پێشتر لە تیپی ٤٧ی پیرەمەگرون بوو دوای چووە لای پارتی، بەڵام مەسعود بارزانیان کردە پاڵەوان، ئێستا بە مەسعودیشەوە نەوەستاون نێچیرو مەسروریشیان کردۆتە داڕێژەری شەڕەکە و ئەوانیش بەو منداڵییە چمی پریاسکەی بەردە ڕەشەکەیان هەڵگرتوە .
خواکورک هێندە لەسنوری ئێرانەوە نزیک بوو دەیان لەشکری ئێرانی و پاسداری تێدا بوو، ئەوەی ئەو ناوچەیەی نەدیوە دەڵێت: یان ڕەنگە بڵێت داخۆ خواکورک لای موسڵە یان لە ناوجەرگەی کوردستانە، وا قەبارەی گەورەکراوە؟
تاڵەبانی ئەو پیاوە سوکەیە، پاڵەوانێتییەی مەسعود و ئەم جاشانەی قبوڵ کرد  بەو شێوەیە مێژوو بۆ خۆیان بنووسنەوە، تەنیا بۆ ئەوە بوو کە پارتیی رازی بێت تا بکرێت بە سەرۆک کۆماری عێراق، دەنا بە درێژایی مێژووی دوای ئاشبەتاڵی پارتی نەیان توانیوە بەقەدەر تێپێکی پاسیڤی یەکێتی و کۆمەڵە دەست لە ڕژێمی بەعس بوەشێنن. مێژووش بەساختەکاری و گێڕانەوە نابێت و نانووسرێتەوە . 
مولازم موحسن، بکوژی دەیان لاوی کورد لە سلێمانیی و هاوڕێی دارای حاجی برایم

(دارای حاجی برایم) وەکو بە قسەکانییدا دەردەکەوێت پەیتا پەیتا خزم و کەسوکاری سەدام و بەعسییەکانی داڵدە داوە و شاردویەتەوە تاوانبارەکانی ڕزگارکردوە، ئێستاش پەیوەندی بەسەرانی بەعسەوە هەیە و نەیشاردۆتەوە. بێگومان لە نیشتمانێکدا کە یاسا تێیدا لاستیک بێت، هەر ئەوەی تێدا سەوز دەبێت، کە مێژووەکە بەم شێوەیە بۆ لای جاشەکان رابکێشرێت و خاتریان بگیرێت، مێژووی قارەمانێتییان بۆ دروست بکرێت. ئەوەتا تاڵەبانی گۆڕبەگۆڕ هیچی نەوتوە، لەکاتێکدا چەند گەریلایەک ماوەیەک لە دێی کۆکە ماونەتەوە تاڵەبانی بانگی کردوون و پێی ووتون، کە ئێوە دژی حکومەتی کوردی کارتان کردوە! بەڵام بۆ جاشە ئەسڵییەکان چاوپۆشی لێکردوون. خیانەت کردن لای تاڵەبانی بۆتە ئاوخواردنەوە، وەکو کەلتورێک کردوویانە بە باڵای میللەتێکدا، داڵدەدانی گەریلایەک خیانەت دادەنێ، بەڵام وەکو کچەکەی سەددام دانی پێدا نا کە تالەبانی ئامادەیە داڵدەی بنەماڵەکەی سەدام بدات، بەلای تالەبانییەوە داڵدەدانی خزمەکانی سەدام و بەعس بە کاری مرۆڤانە و جوامێرانەیە نەک داڵدەدانی گەریلایەک! ڕاستی ئێمە چ گەلێکین ئەو هەموو تاوانەمان لەو خائینانە قبووڵ کردووە؟
کچەکەی سەدام ئەوەشی ووت: کە تاڵەبانی نامەی ناردوە بۆ سەدام، کە خێزانەکەی بنێرێت ئەوان وەک چاوی خۆیان پارێزگاری لێدەکەن، کچەکەی ووتی باوکم ووتوێتی من باوەڕم بە جەلال نییە، بەڵام لە ڕێگەی مەسعودەوە ئاسانترە بۆتان ئێوە لەوێ زیاتر پارێزراو دەبن.
رووداویش زۆر لێزانانە دارا دەدوێنێت، باڵۆنی درۆی کۆسرەتیش فش دەکاتەوە، ماوەیەک بوو کۆسرەت خۆی کردبوو بە قارەمان بۆ نمونە، گوایا سەدام گیرا زانیارییەکان کۆسرەت و دەستە گورج و گۆڵەکەی زانیاریان داوە بە ئەمەریکییەکان و سەدامیان داوەتە دەست ئەمەریکییەکان، بەڵام دواجار دەرکەوت نەک کۆسرەت درۆی فەرموو و بەڵکوهەر ئاگای لە هیچ نەبووە، چونکە ئەوەی سەدامی داوەتە دەست ئەمەریکییەکان یەکێک لەکەسە نزیکەکانی سەدام خۆی بووە و ئێستاش لە ئەمەریکا ژیان دەکات.
کۆسرەت ئەو پیاوە نامەرد و دزەیە، لە سلێمانی گردێکی داگیر کردوە، چەکدارە خوێڕییەکانی ڕۆژ تا ئێوارە لە خەڵک مۆڕ دەبنەوە، لەو ماوەیەدا بەر لە چەند مانگێک لە هۆڵندا بوو بەپارەی دزراو دکتۆری تایبەتی لە ئەڵمانیاوە بۆ هات بۆ پشکنینی . دیسان گراندایزەرەکانی کۆسرەت بۆ ئەوەی خۆیان خۆشەویست بکەن لەلای خەڵکی سلێمانی ووتیان لەڕێگەی پیاوە گورج و گۆڵەکانیەوە "ملازم محسین"یان تیرۆرکردوە. دارا هات و ووتی: سەر لەبەری ئەو هەواڵانە درۆیە من پەیوەندیم بە "موحسین"ەوە هەیە ، دایکی کوردە و خانەقینییە پیاوێکی بەوەفایە . نە فەڵەستینییە و نە هیچ ، من لە جێگەی کۆسرەت و هەموو یەکێتی هەستم بەشەرمەزاری کرد، چونکە مێژوو بەدرۆ و دەلەسە پینەو پەڕۆ ناکرێت و نانوسرێتەوە . وەک چۆن لاهور ماوەیەک پڕوپاگەندەی وای دەکرد کە ئەوان زانیاریان داوە بە ئەمەریکییەکان شوێن پێی "ئوساما بینلادن" هەڵگرن .
 نیشتمانی ئێمە سەمەرەترین جێگەیە کە سیاسەتی تێدا بکەیت، چونکە گەلێکین دەڵێ مێشکی ماسیمان لە کەللەدایە ئەم هەموو درۆو دەلەسەیە بەداوێنمان هەڵدەگرین . 

نازانم کۆسرەت چۆنە تەریق نابنەوە کە سەرۆک جاشێک دێت ئەو هەموو فشە و خۆهەڵکێشانەی لەسەر سینیەک دادانێت و پێیان پێدەکەنێت، بەڵام دڵنیام هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت؟ئەی کوا هێزی سواد و دژە تیرۆرو ئەو هەموو دەزگا قەشمەرەی کە دار و دیواریان کردۆتە کامێرا و خەڵکی ئازار دەدەن لەسەر پۆستێکی فەیسبوک . بەڵام دەیان ئەفسەر و جاش و موستەشار و ئەنفالچی لەژێرباڵیاندا ئاسودانە ژیان دەکەن . ملازم محسینەکان هەموویان خانەنشینی ئەوانن!




(دەنگدراوە: 19 . زۆرباشە: 3.5/5)