کوردستانپۆست قوتابخانەیەک بۆ فێربوون، پەروەردەیەک بۆ یاخیبوون


من فرۆشیارم!

Monday, 04.27.2020, 0:28

2214 بینراوە


لە سەر ئیزنی هێمنی کوردپەروەر:
تێهەڵ کێشێک لە هۆنراوەی (ئارەق وتین)ی مامۆستا هێمن.بۆ بارزانی و دەسەڵاتەکەی:
-----------------------

من فرۆشیارم، من فرۆشیارم
من دەگەڵ داگیرکارهاوکارم
من بە کوردایەتی و ئەو پارە
دامانڕشتووە بناغەی ئەو کارە
رێبازیی بابوباپیران بەرنادەم
مەودا بە کوردی هوشیار نادەم
لە خۆم و کەسانی خۆم رادی
شۆڕ کەن سەری کۆیلایەتیی
من کاری خۆم لە کار دیوە
جەرگی نیشمانم هەڵ دڕێوە
شایەر و گزیرم تێرکراوە
تاژی و توڵەم پۆشتە کراوە
دیوە خانم بۆ ئاوەدان کراوە
تورک و عەڕەب و عەجەم
کڕیاری منن تا سەر لەو ناوە
لەشی باوکم لە گۆڕ دەرکێشراوە
گێچەڵم بە دێمۆکڕاتی ئێران کراوە
”رێبازم کردە قیادە مووەقەت
دیرۆک لە بیری نەکا قەت قەت"
سیروان و دیارغەریب و شەنگالی
دیارین بۆ گورگەکان و عوسمانی
جەنازەی موعینی بۆ شای ئێڕان
شوان و ئاڵچی بۆ میت وتورکان
عەسکەری و ڕیشە بۆ سەدامەکان
لاشخۆری بەرماوی گورگەبۆرەم
لۆگۆم وێنە هەڵۆیەلای هۆزەکەم
هەزاران پێشمەرگە و گریلام کوشتوە
نەفت و غازی پەنجاساڵەم فرۆشتووە
من قیادە مووەقەتم، فرۆشیارم
دەگەڵ گورگ و چەقەڵ هاوکارم.





(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 5/5)