کوێستان محمد وەک خۆی

Monday, 27/04/2020, 19:51

15728 بینراوە


بە هۆی ئەوەی کوێستان محمد هیچ باکگراوندێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نیە ، جگە لە هەڵپە هەڵپی بۆ دەوڵەمەند بوون لەسەر حسابی دەنگدەرانی لیستی هەژاران (!!!) و بوون بە وەزیر ناکرێ جگە لە کەسایەتیە لاوازە دوو فاقییەکەی باسێکی تری لێ بکەین..
كوێستان لەگەڵ رزگاری برایدا کادیری مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی و هەردووکیان لە تەکەتولە بەدناوەکەی عومەری سید علی بوون ، کاتێک رزگاری برای لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تیرۆر کرا دەرگای خێر بۆ کوێستان کرایەوە و ئەوەندەی تر لە تەکەتولەکەی ع.س.ع نازی هەڵگیرا ، لە دروست بوونی گۆڕاندا وەکو تووتی قسەکانی کاک نەوشیروانی ئەکردەوە لەوەی ئەبێ دەسەڵاتی سیاسی هەرێم هەڵوەشێنرێتەوە سیستەمێکی دیموکاسی بێتە کایەوە ، زۆر باسی ئەوەی ئەکرد کە وەک کاک نەوشیروان ئەڵێ : نابێ پلە و پایە بمانخەڵەتێنێ چونکە دەسەڵاتی پارتی دەیەوێ بە پلە و پایە و گفتدان بە نەیارەکانی درێژە بدات بە دەسەڵاتی خۆی بێ هیچ گۆڕانکارییەک ، بەڵام لەپاڵ ئەم فاقە کوێستان فاق و بەرنامەیەکی تری هەبوو ئەویش بەرژەوەندی شەخسی وگەیشتن بە پلەی حکومی لە حکومەتە سەپێنراوەکەی هەولێر لەرێی گۆڕانەوە ، سەرەتا لەسەر لیستەکەی ع.س.ع کردیان بە ئەندام پارلەمانی هەولێر " بۆ کاروباری کابانی ماڵ..!!" لەو چوار ساڵەدا ئەوەندەی بەڕێوە بۆ ئێران بۆ نەشتەرگەری خۆ جوان کردن ئەوەندە لە پارلەمان نەبوو ، کە کاری لە هەولێر تەواو بوو هەر لە سەر لیستەکەی ع.س.ع ویستی خۆی کاندید بکات بۆ پارلەمانی عێڕاق واتا لە شەش ملێونەوە بۆ چل و شەش ملێون،، بەڵام گرفتە گەورەکەی ئەوبوو کە عەرەبی نەئەزانی ، کاکە عومەر ئەمەشی بۆ چارەسەر کرد بەوەی لە رێگەی مەلا رؤوف " د، رؤوف عوسمان" وە پرسیار و وەڵامەکانی تاقیکردنەوەی زمانی عەرەبیان بۆ بردە ماڵەوە ،کاتێک لیژنەی تاقیکردنەوەکە بەمەزانی بریاری درا کە کوێستان وەک هەموو ئەوانی تر لە مەکۆی سەرەکی " گردەکە" و لەبەردەم لیژنەکە تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات ، ئەمەش توانای راستی کانیدەکەی کاکە عومەری خستە ڕوو بەوەی هەشت لەسەدی وەرگرتبوو ، بۆ دڵنەوایی و هەق کردنەوە لەم فەشەلەی کاکە عومەر و کاندیدەکەی وەعدی پێدا کە لە کابینەی حکومەتدا بیکات بە وەزیر(ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنێ کە ع.س.ع دەمێک بوو کاری بۆ ئەوە کردوەگۆڕان لەژێر مەرحمەتی پارتیدا بەشداری حکومەت بکات) ئەوەبوو کوێستان کاندیدی لیستەکەی کاکە عومەر بوو بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، بۆ پیشاندانی پرنسیپی رکەبەرایەتی ، ئەو وەزارەتە کەوتە نێوان د. هەژار و کوێستان ، بێ ئەوەی دکتۆر درک بەوە بکات لە بوونی کاکە عومەرا کێ ئەتوانێت شان بات لە شانی کوێستانا ؟ ئەوەبوو کوێستان محمد کرا بە وەزیر.. هەر کە بوو بە وەزیریش کەوتە پیاهەڵدان بە پەیوەندییەکانی بنەماڵەی بارزانی و گۆڕان و ئەو سەردەمەی لەبیرچوو کە وەک تووتی قسەکانی کاک نەوشیروانی لەسەر پلە و پایە باس ئەکرد ،ئەوکاتە موراڵێکی هەبوو ، کە بوو بە وەزیر موراڵێکی تر ، ئەگەر کوێستان محمد بە شەش ملێونەکەی پارلەمان بە تەواوەتی فریای نەشتەرگەری جوان کردن نەکەوتبێ بەڵکو ئەمجارە بە خێر و سەدەقەی پارتی و مووچەی وەزیری تۆزێکی تریش لووتی بچووک بکاتەوە تا هەر کونە لووتی بۆ بمێنێتەوە تا هەناسەی ڕیسوایی پێ هەڵمژێت. ،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە