حکومەتی کوردی ئەو جارەشمان بە سروشتی خۆی لە ڕوخانی حەتمی نزیک بۆتەوە

Wednesday, 29/04/2020, 16:46

5737 بینراوە


بە وێنەی ھەمو دەسەڵاتە ڕوخاوەکانی تری کوردی لە ڕابردو . ئەو بەناو ھەرێمی کوردستانیش بە سروشتی خۆی تەمەنی لە سەر پێوەستانی تەواو کردوە و دەمێکە نوزەی تیا نەماوە ، لە چاوەڕێی تەڵقە رەحمەیەکە پێوەی بنێ و بچێتە پاڵ ئەوانی تر لەو تەجروبە مێژوییە پڕشکست و شەرمەزاریانەی ڕابردو .
ئەگەر ھەمو جار داگیرکاری دەرەکی یان خەیانەتی ناوەخۆ بارگە و بنەی پێ پێچا بێتەوە . ئەوا ئەمجارەیان گەندەڵی و دزی و ڕابواردن لەسەر خوێنی قوربانیەکانی ڕابرد و کۆتایی بەو مەرگە تراجیداییەی دەھێنێ .
لێرەوە دەبینین ئەو شێوە حوکمڕانیە سەرشێتانەی دەسەڵاتی کوردی بوەتە جێ گاڵتە و پێ ڕابواردنی ھەمو دونیایێ لە پێ نەزانیان لەئەتەکێتی فەرمانڕەوایێتی و دەوڵەتداری.
سروشتی داڕمان و داخورانی پێگەکانی لەو خاڵانەی خوارەوە دەبینرێتەوە.
• بەڕێوەبردنی دەسەڵات بە تەواوی کەوتۆتە ژێر دەستی کەسانێکی کاڵفامی بێ تەجروبە و بین کورتی سیاسی.
• بە گشتی بە چاوێکی بێ ڕێز لە مامەڵەی خەڵکن و بێ ھیچ حیسابێک بۆ ھەست و نەستی خەڵک بە ئاشکرا پەنا دەبەنە بەر داگیرکەران و ناحەزانی کوردستان .
• لە خراپ ترین ئەدائی حوکم ڕانین بە بەراورد لەگەڵ دەوڵەتانی دەور و بەر بە گشتی و سیاسیەکانی بەغدا بە تایبەت ، کە بونەتە مایەیشەرمەزاری گاڵتەی خەڵکی عێراق.
• ھەمو مەرامێکیان تەنیا گرد کردنەوەی پارەیە بە شێوازی جۆرا و جۆر لە سەندنی باج و سەرانەی بە ئاشکرا.
• ھەتا دئ گرفتە سواوەکانی باوانیان تازە دەکەنەوە و ھەمو دەمێ مەترسی نانەوەی ئاژاوەی بە ئەنقەستن .
• خەڵک بە گشتی ھیچ ئومێدێکی پێیان نەمایە و لە خەونی ئەوە  بەیانیەک ھەڵسنەوە ئاسەواریان نەمابێ و گەیشتۆتە ئەو ئاستەی خۆزگەبە کاتی داگیرکاری بخۆن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە