کورد پاڵەوانی بەردەباز(بەشی 1)

Saturday, 02/05/2020, 1:21

5342 بینراوە


هەندێک جار پرسیارێکی سادەو سانا دێتە پێشەوە،بەڵام وەڵامەکەی هەروا سادەو سانا نییە وهەویرێکە ئاو زۆر دەکێشێت. کورد لەکەیەوە بۆتە بەردەباز و کردویەتی بەپیشە و رۆژ لەدوای رۆژ و قۆناغ بەدوای قۆناغداو نەوە لەدوای نەوە هونەرکاریی و داهێنانی تێدادەکات و نەوەکانی لەسەر رادەهێنێت وفێرە پیشە دێرین وگڵاوەکەی میرو پاشاو سەران و سەرکردەکانی دەکات. ئێمەی کورد بەجۆرێک ئەو پیشە نەگریسە تێکەڵ بە خوێنمان بووە، ناتوانین دەستبەرداری بین و بۆتە کلتۆر، شەرم ناکەین بەردەباز،چاوساغ ،بەکرێگیراو جاشی دوژمن بین. هیچ گەل ونەتەوەیەکی ئەم سەر زەمینە لەو بوارەدا بەتۆزی پێماندا ناگات،ژمارەی ریکۆردمان لەو بوارەدا بەشایستەیی تۆمارکردووە و میدالیای ئەو شەرمەزاری یە مێژویی یە هەر بەسنگ و بەرۆکمانەوەیە ونازناوی کوڕە ئازاکەی تارومارکردنی لەشکرەکانی دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام(داعش) بەشایستەیی بەکورد بەخشراو زۆر بەشانازیشەوە پێوەی هەڵدەقونێتەوە،بەڵام زۆری نەخایاند نیوەی روبەری خاکی باشور و زۆربەی مافەکانیشی لە بەغدا لەدەستدا و پشتاوپشت و هەروەک میزی حوشتربەرەودوا گەڕایەوە چونکە بەردەوام کوڕی خۆمان دەکەینە قوربانی کچی خەڵک. بەڵام گەلانی دیکە چییان دەکرد بۆ بەرژەوەندی خۆیان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان؟ هەر بۆنمونە هەندێک لەسەرچاوەکانی عەرەب لەوباوەڕەدان کە شیعەگەرە فارسەکان هۆلاکۆ یان هانداوە پەلاماری بەغدا بدات و کۆتایی بە فەرمانڕەوایی خەلیفەی عەبباسی لەبەغداوخەلافەتی ئیسلام بهێنێت. هەروەها ئەوەش دەوترێت کە فارسێکی وەک ئیبن ئەلعەلقەم کە گەیشتبووە پۆستی وەزیری خەلیفە موستەعێەم بیللا و فەرمانداری شاری بەغداش بو، لەدژی دەسەڵاتی عەرەب، بەنهێنی لەگەڵ هۆلاکۆدا رێکدەکەوێت وکلیلەکانی شاری بەغدای بۆ دەنێرێت. ئەم بۆچونە خەیروڵڵا تەلفاح وێەدام حسێن ی خوشکەزاو زاوای پشتڕاستیانکردۆتەوە.
سەردەمی رەشی دەسەڵاتی عوسمانی یەکان، کوردی باکور لەپاڵ لەشکرەکانی سوڵتاندا دژی روسیا دەجەنگان و سەرەتای سەدەی بیستەمیش کوردی باشور لەپاڵ هەمان دەوڵەتی عوسمانیدا دژی بەریتانیا سنگی دەبردە پێشەوە و لەهەردو بارەکەشدا هیچێکمان لەهیچکامیان دەستنەکەوت جگە لە هیچ! بەڵام هەر لەو ماوەیەدا کەدەکاتە ساڵانی یەکەمین جەنگی جیهان ، حسەین کوڕی عەلی شەریفی مەککە پشتیکردە خەلیفەی موسوڵمانان و سوڵتانی عوسمانیی و رویکردە بەریتانیا( کە بەلای ئێمەی کوردەوە کافر بون!) بەریتانیا ش لەپاداشتی ئەو هاوکاری یەدا 3سێ دەوڵەتی بۆ هەریەک لەکوڕەکانی دامەزراند لە سوریا ، ئوردون و عێراق، فەیێەل لەحیجازەوە هێنرا و کردیانە شای عێراق .
عوسمانی یەکان بەهاوکاریی کورد لە 23/8/1514 لە جەنگی چاڵدیران دا، شکستێکی گەورەیان بەسەر ێەفەوی یەکاندا هێنا،بەڵام هەر ئەم سەرکەوتنەش بووە هۆی یەکەمین دابەشکردنی کوردستان لە 1639دا و هاوکاریی و پەیماننامەکەی نێوان تورک و کورد (سوڵتان سەلیم و مەلا ئەدریسی بتلیسی ) لە1515 دا بۆدامەزراندنی تورکیای نویی هاوبەش شەقێکی تێهەڵدراو کورد مایەپوچ و سەرباری ئەوەش ێەفەوەییەکان لە دژی کورد چەندین هۆزی تورک لە قەفقاسەوە دەهێنن و لە ناوچە شاخاوییەکاندا نیشتەجێیانکردن.(1)
لەو ێاڵانەی نێوان 1752 هەتا 1795کەریمخانی زەند فەرمانڕەوای سەرتاخواری ئێران بو ، والی میرنشینی ئەردەڵان خەسرەو خانی گەورە 1168 – 1204 هاوکاریی ئاغا محەممەدی قاجاری دەکرد لە دژی کەریمخان، کەریم خانیش لەبەرابەردا لەشکرێکی ناردە سەر دەڤەری سنە و وێرانیکرد! سەردەمی دەسەڵاتی کەریم خانی زەند بەسەر ئێراندا 1752- 1795، تەورێز پێتەختی دەوڵەتی زەند بو،محەممەد خان کە کوردەو براژنی کەریم خانە(برای ژنەکەیەتی) هۆزە تورکمانەکانی هاندەدا دژی زەند، کەسەرکەوت دەوڵەتی زەندی روخاند ودەوڵەتی قاجاری دامەزراند، پێتەختیشی لەتەورێزەوە گواستەوە بۆ تاران و لاشەی کەریم خان لە شیراز نێژرابو، دەریانهێنا ولەبەرپێی تەختی پاشایەتی یەکەیدا کردی بەژێر خاکەوە. کە رەزاشا بەسەریدا سەرکەوت ئێسک پروسکەکانی کەریم خانی زەندی بەڕێزەوە بەخاک سپارد.
ئێمەی کورد بەجۆرێک ئەو پیشە نەگریسەی خۆخۆری وبونە بەردەباز بۆ دوژمن تێکەڵ بە خوێنمان بووە،ناتوانین دەستبەرداری بین و بۆتە کلتۆر، هیچ گەل ونەتەوەیەکی ئەم سەر زەمینە لەو بوارەدا بەتۆزی پێماندا ناگات،ژمارەی ریکۆردمان بەشایستەیی تۆمارکردووە و میدالیای ئەو بەردەبازکاری و خۆفرۆشی یە بەدرێژایی مێژومان لە سنگ و بەرۆکمان نەبۆتەوە وچاوەڕوانیش ناکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا لەبەرۆکمان ببێتەوە. بازۆر دور نەڕۆین بگەڕێینەوە سەردەمی میرنشینەکانی ئەردەڵان،بابان،سۆران و بۆتان و میرەکانی بابان بکەینە نمونە و بپرسین،کامیان(مەگەردەگمەن) نەبونە بەردەبازی هاتن و چونی لەشکرەکانی ێەفەوی یا عوسمانی، لە پێناو ئامانجە گڵاوەکانی دوژمنان و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیدا پێش لەشکری دوژمن نەدەکەوت بۆ سەر برا، ئامۆزا و تەنانەت باوکیش! کامیان کە فشە سەرکەوتنێکی کاتیی دەبینی بەسەرمیرێکی رکابەری هاوخوێن و هاوڵاتی خویدا، ئەوەی بەسەرکەوتن نەدەژمارد،هەرچی نەدەشیاو نەدەکرا بە میری پێشوی نەدەکرد، تادەگات بە چاوهەڵکۆڵین و دەستبەسەرداگرتنی تەنانەت گوارەو ئەنگوستیلەی ئافرەتانیش. مەحمود پاشای سەربە ئێران و عەبدوڵڵا پاشای سەربە داودپاشای والی تورکە عوسمانی یەکان، ئەو دو میرەی کورد تەنها لەماوەی چوار ێاڵی نێوان 1827 – 1831،شەش جار بۆ بەرژەوەندی ئەو دو داگیرکارەی کوردستان یەکتریان لەموڵکی بابان دەرپەڕاندووە!! مەحمود پاشای بابان لەماڵەکەی خۆیدا بە میستەرریچ دەڵیت ئەو خۆخۆری یەمان هەردەمێنێ، مەگەر دەردێک بڵاوبێتەوە هەمومان بکوژێت تەنها یەکێکمان بەساغی دەرچێت!! لێرەدا بەگونجاوی دەبینم پوختەی چەند لاپەڕەیەکتان لە بەرهەمێکی خۆمەوە بۆ راگوێزم(2)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە