کورد پاڵەوانی بەردەباز(بەشی 5)

Wednesday, 13/05/2020, 1:35

7984 بینراوە


چەند نمونەیەکی دیکەی کورد، کوڕە ئازاکەی رۆژهەڵات بەردەبازە، بێ خەڵات :
- گورگەبۆری تورک، مستەفا کەمال ێاڵی 1920 بەفرتوفێڵی برایەتی تورک وکورد پەرلەمانتارێکی کوردی خەڵاتاند بەنێوی حەسەن خەیری، رەوانەی کرد بۆ ئامادەبون لە کۆنگرەی لۆزان و لەوێدا وتی ئێمەی کورد لەگەڵ براتورکەکانمان دەژین و نامانەوێت جیابینەوە.. کاتێک گەڕایەوە تورکیا بەتاوانی ئەوەی بە بەرگ وپۆشاکی کوردی یەوە هاتۆتە پەرلەمان لەسێدارەدرا!کابرا وەسیەتی کرد هەرکەس بەلای گۆڕەکەیدا تێپەڕی تفێکی لێبکات.
رێکخراوی نهێنی یەکێتی و پێشکەوتن 1889 لە تورکیا لەلایەن دەستەیەک روناکبیری تورک و کورد دامزراو نێوان1902-- 1908 دوکۆنگرە لە پاریس دەبەستن بە ئامادەبونی دونوێنەری کورد عبدالرحمن بدرخان و حیکمەت بابان لە ژیر دروشمی (حریت عدالت مساوات اخوت) کە لە شوڕشی فەرەنسا وماسۆنییەکانەوە وەرگیرابون.(4) ئەنجومەنی باڵای زانستیی تورکیا لە پێنج ئەندام پێکهاتبو، سیانیان کوردبون شێخ ئەحمەد فایز،ئیبراهیم حەیدەری و شێخ محەممەد غالب.(5)
ێاڵی1966 رۆژنامەنوسێک لەمەلا مستەفا دەپرسێت ژمارەی پێشمەرگە چەندە؟بارزانی لەوەڵامدا دەڵێت بیست هەزار.رۆژنامەنوسەکە دەڵێت میریی 30سی هەزار چەکداری کوردی لەپاڵدایە ( هەتا ژمارەی جاش کەمتر بێت، رێزتان لەدەرەوە زۆرترە)(6)
سەرەتای شۆڕشی نوێ، جۆرج حەبەش پێشەوای بەرەی میللی رزگاریخوازی فەلەستین چەردەیەک چەک دەدات بە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان، بەڵام بەمەرجێک یەکەمجار لە ێالیادی دامەزراندنی رێکخراوەکەیدا دژی سوپای عیراق بەکاربهێنرێت!
لەکوتاییشدا لەخوێنەری هێژا دەپرسم ئەو چوار بڕگەیەی خوارەوە چۆن تێدەگات؟
1963 سێ بنکەی بێتەلی بێگانەی تایبەت بە ئێران،تۆرکیا،سوریا لەشارەکانی کەرکوک،هەولێر و موسڵ دامەزرێندرابون،بێتەلێکێش لەسەری چیای ئاکرێ دامەزرابو لە ژێر چاودێری ژەنەراڵ عەلی عامرسەرۆک ئەرکانی سوپای ئەردەن دا.(7)
دامەزراندنی حیزب هەروا لە خۆڕا، یا بەچاولێکردن،هیچی لەسەربنیاتنانرێت و هێچیشی لێبەرهەمنایەت . هەردو رێکخراوی ژیانەوەی کورد(ژێ. کاف) و حیزبی هیوا بون بە قوربانی پدک – ئێران وپدک – عێراق!
تاڵەبانی لەدیمەشقەوە : لەچیاکانی کوردستان چەک هەڵدەگرین بۆ سەرقاڵکردنی سوپای عێراق کە نەیپەرژێتە سەر دوژمنکاریی بەرامبەر کۆماری سوریا.
سەرکۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی بە (جۆ بایدن) دەڵێت : پرۆژەی دابەشکردنی عێراق بەسەر سێ بەشدا، هیچ حکومەتێکی عێراق پێیرازینابێت، لێگەڕێن کێشەکانمان بەشێوەی تایبەتیی خۆمان چارەسەربکەین .
دێگەڵە سنوری نێوان پارتی و یەکێتی نییە،سنوری نێوان هەژمونی تورکیا وئێرانە(عوسمانیی و ێەفەوی یەکەی جاران).
ئەوەی لە ئەم وتارەدا جێیبۆتەوە چی بەسەردا هێناین؟ داڕوخان،شکانەوەی کەسایەتیی،خۆبەکەمزانین، بێهیوایی ولاوازبونی خواستی ئازادیی و سەربەخۆیی.
وتەی کوتاییش جێدەهیڵم بۆهونەری گەورە مامۆستا هێمن کەدەفەرموێت:
(رۆژگار هاڕیومی وەک ئەسپۆنی ورد ** هێز وتوانای لێبڕیوم دەردە کورد
بومە گەپجاڕ و دەکا گاڵتان بەمن ** ئەو رمۆزنەی زەندەقی چوبو لەمن)
ژێدەرەکان :

ژێدەرەکان :
1 – بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە:نوری کەریم، پانۆڕامای دیرۆکی کورد،بەرگی یەکەم،بەشی دووەم لاپەڕە 197.
2 – ژێدەرەکانی 45 ، 49 ، 50 ، 52 ، 53 ، 54 ژێدەری چەند لاپەڕەیەکە لە نوری کەریم (پانۆرامای دیرۆکی کورد) بەرگی 1،بەشی 4 لاپەڕەکانی 403 ، 404 ، 405 ، 406 ، 407 .
3 – یاساکە ناوی (قانون الاصلاح الزراعی - یاسای چاکسازیی کشتوکاڵ) بو، بەڵام لە راستیدا ئەو یاسایە بۆ دابەشکردنی زەوی وزاری ئاغاو دەرەبەگەکان بوبەسەر جوتیاراندا و دەبوایە ناوبنرایە (یاسای دابەشکردنی زەوی کشتوکاڵ).
4 – شێوە نوسین ورێنوسی تورکیی عوسمانی بە ئەلف و بێی عەرەبی.
5 – دیوانی پیرەمێرد، ئامادەکردنی لیژنەیەک، بەرگی یەکەم ، بەغدا،1999 .
6 - شەوکەت مەلا ئیسماعیل، رۆژانێ لە مێژوی شۆڕشی ئەیلول،لا/244 .
7 - شەوکەت مەلا ئیسماعیل،هەمان سەرچاوەولاپەڕە.
*********

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە