پەیوەندیی نێوان ئایین و توندوتیژی لەدژی ژنان

Saturday, 02/05/2020, 2:00

7359 بینراوە


کەسانی بڕوادار بە ئایین، بەپێی ڕێسای کتێبەکانیان باس لە هەندێک ڕێسا دەکەن کە بەتەواوی پێشێلکەری مافی ژن وەک بوونەوەرە، ئەوەش هەموو ئایینەکان دەگرێتەوە و گشتیان دەڵێن، "خودا خاوەنی هەموو جیهان، سروشت و گیانلەبەرانە و مرۆڤ یەکێکە لە خۆشەویستەکانی خودا و ژنیش وەک ئافێنراوێکی خوا دەبێ ملکەچی ئەو یاسایانە بێ کە خوا بۆی داناوە"، ئەو یاسایانە هەتا ئێستا تەنیا و تەنیا ژنیان چەوساندووەتەوە و ئازادی و مافەکانیان لێ زەوت کردووە. جۆری پۆشین، تەنانەت جۆری دانیشتن و هەستان و ئاخاوتن، ژیانی هاوبەش پێکهێنان، پەیوەندیی سۆزداری و تەنانەت مافی ژن لە ناونانی منداڵەکەشی و ... هەموو بەپێی ئایین، بۆی داندراوە و خۆی دەبێ ملکەچی بێ.
باڵاپۆشی (حیجاب)، خەتەنە، کارەکەری، کۆیلایەتی، وەکو پێداویستیەك بۆ خۆشگوزەرانیی پیاوان، بێدەسەڵاتی لە کاتی هەڵبژاردنی ژیانی هاوبەشدا لە کاتی دابەش کردنی ماڵ و ساماندا هەر دوو ژن بە پیاوێك دێتە ئەژمار و هتد ..... ، تەنیا بەشێک لەو ستەمانەن کە لە سەرجەم ئایینەکانی جیهاندا (بە هەندێک جیاوازیەوە) لە ژن کراوە و دەکرێ، هەرچەند لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان لە ڕێگای هەندێک میکانیزمەوە بەری پێگیراوە. ئەوەش نابێ نکوڵی لێبکرێ کە لە وڵاتگەلی پێشکەوتووی جیهانیشدا، ستەم و چەوساندنەوەی ژن بە شێوەی خۆی هەیە و بەردەوامە و ئەوەش وایکردووە کە ژن بەپێچەوانی ناخی خۆی، زۆرتر تەریک بکەوێتەوە کە باس لەو کۆمەڵگایانە و خەسارناسی کردنیان، باسی ئەم بابەتە نیە و پێویستە بابەتی تری لەسەر بنووسرێ و لە ڕوانگەی دەروونناسی و کۆمەڵناسیەوە، تەنانەت کاری لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر بکرێ.
بەڵام خاڵێکی هاوبەش و جێگای سرنج لەمەڕ چەواندنەوە و ستەم کردن لە ژن ئەوەیە کە، لە سەرەتای هاتنە ئارای ئایینەکانەوە جا هەر لە ئایینی یەهودیەوە تاکودەگاتە ئایینی ئیسلام و ئەمڕۆشی لە گەڵ بێت ئەم خاڵانە ڕەچاو کراون و لە سەر توندو تیژی دژ بەژنانبەردەوام بوون و هەن.
هەرچەند جێگای ڕامان و پرسیارە کە، بەپێی توێژینەوەیەکی ناوەندی بیۆ کە 84 وڵاتی گرتووەتەوە و لە ئاستی ئایین پەروەریی و پابەندبوون بە رێنەماییەکانی ئایین کۆڵیوەتەوە، چ لە ئیسلام بێ یان مەسیحیی یان یەهودییەت یان بوزیی یاخود هندۆس، ژنان لە نێو شوێنکەوتوانی هەموو ئایینەکان لە ئاستی جیهان زیاتر ئایین پەروەرن، ئەوە لە کاتێکدایە کە ژنان زۆرترین چەوسانەوە لەدەست ئایین دەبینن. ڕوون نیە ئاخۆ ئەوە پەیوەندی بە دەروونناسیی ئافرەتەوە هەیە کە لە ڕووی هەست و سۆزەوە جیاوازە و دەکرێ بڵێین، لایەنی ترسی تێدا بەهێزترە لە پیاو یانیش دەگەڕێتەوە سەر پەروەردە و کۆمەڵگا کە ئەمەش شیاوی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستیی بەربڵاوە کە چۆنە، بەپێی توێژینەوەکە لە ئاستی جیهان 83.4%ی ژنان باوەڕیان بە یەکێک لە ئایینەکان هەیە، کەچی تەنیا 79.9%ی پیاەوان لە جیهان باوەڕیان بە یەکێک لە ئایینەکان هەیە.
کوشتن لەسەر نامووس یان وەک دەگوترێ کوشتن لەسەر شەرەف یا کوشتنی نامووسی، یەکێکە لەو بەرەکەتانەی ئایین کە بۆ ژنی بە دیاری هێناوە. کوشتنی نامووسی بریتییە لە کوشتنی ژن یان کچێکی خێزان بەھۆی باوەڕ و بیرۆکەی کەسی بکوژ کە بڕوای وایە کە قوربانییەکە بۆتە ھۆکاری سەرشۆڕ کردن یان شەرمەزاری و بێ ڕێزی بۆ سەر خێزانەکە یان قوربانییەکە سەرپێچی بنەماکانی کۆمەڵگە و ئایینی کردووە لەرێی ئەنجامدانی یەکێک لەمانە: جیابوونەوە یان تەڵاق وەرگرتن لە ھاوسەرەکەی، ڕەت کردنەوەی ئەنجامدانی ھاوسەرگیری ڕێکخراو لەلایەن خێزانەوە، ھەبوونی پەیوەندییەکی سۆزداری ناپەسەندکراو لەلایەن خێزانەوە، ئەنجامدانی کردەی جووت بوون (سێکس کردن) لە پێش یان لە دەرەوەی ھاوسەرگیری دا، بوونە قوربانی لاقەکردن یان دەستدرێژی سێکسی، پۆشینی جۆرە پۆشاکێک کە بە نەشیاو ھەژماردەکرێت، ھەبوونی پەیوەندی سۆزداری ھاوڕەگەزانە یان پاشگەزبوونەوە لە باوەڕێکی ئایینی.
ئەو دیاردە قێزەونە، سەرەڕای هەوڵێکی زۆری ڕێبەرانێکی ڕووناکبیر و پێشکەوتوو لە جیهاندا، هەتا ئێستاش لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە وڵاتانی پێشکەوتووشەوە ماوە، هەرچەند رێژەی نێوان وڵاتانی پێشکەوتوو و وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەراورد کردن نابێ. یاساکانی ناپۆلیۆن ڕێگەی نەدەدا بە ئافرەتان ھاوسەرە ناپاکەکانیان بکوژن بەڵام لەھەمان کات دا ڕێگەی دەدا بە پیاوان ژنە ناپاکەکانیان بکوژن.[١١] لە یاسای ناپۆلیۆن دا، بەندی ژمارە ٣٢٤ کە لە ساڵی ١٨١٠ چووە باری جێبەجێ کردنەوە ڕێگەی دەدا بە کوشتنی ژنە ناپاک و خۆشەویستەکەی لەسەر دەستی مێردەکەی و لە ساڵی ١٩٧٥ دا یاساکە ھەڵوەشایەوە. لە تشرینی دووەم ١٩٧٥ دا، یاسای ژمارە ٦١٧/٧٥ بەندی ١٧ ھەستا بە پوچەڵکردەونەوەی یاسای سزای فەڕەنسی ساڵی ١٨١٠ بەندی ٣٢٤. ئەم یاسا فەڕەنسییە ناپۆلیۆنییە لەلایەن وڵاتە عەرەبییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە سوودی لێ وەرگیراوە و بووە ھۆی ھاندانی وڵاتی ئوردن لە دانانی بەندی ژمارە ٣٤٠ کە ڕێگە دەدات بە کوشتنی ژن و خۆشەویستەکەی لەلایەن مێردەکەیەوە ئەگەر تاوانی ھەبێت لە کاتی کردەی ناپاکییەکەدا بیگرێت.
توندو تیژی کردن لە دژی ژنان، یەکێک لە قێزەونترین دیاردەکانی هەموو تەمەنی مرۆڤایەتیە و بە توند و تیژی لە دژی ژن، کۆمەڵگا بە شێوەکی ڕاستەوخو زەرەمەند دەبێت دەشڵەژێت و کێشەی مەزند دێتە بەردەم پڕۆسەی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا.
ەگەر لە ئەوروپاو ئەمریکاو ئوسترالیا…وڵاتانی تاڕادەیەکپێشکەوتودا، لەڕێگای خەبات و تیکۆشانی میژوویی چینیکرێکارو و بزوتنەوە پیشکەوتنخوازەکان، توندوتیژی و نابەرابەریدژ بەژنان تاڕادەیەک کەمبۆتەوە، بەڵام هێشتا توندوتیژی وبیمافی و نابەرابەری و هەڵاواردنی ژنان، کۆتایی نەهاتووە. لەناوجەگەی ئەم وڵاتانەدا هێشتا سوئیستفادەی جنسی، سێکس بەکاڵاکردن، تادەگاتە سوکایەتی ولێدان و توندوتیژی و نابەرابەری لە موچەو دامەزراندندا… ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەکانن. بەڵام ئەمدۆخە لە وڵاتە دواکەوتوەکان وژێر سایەی دەسەڵاتە قەومی وسەربازی و ئیسلامیەکاندا، شەرماوەرە.
ەهەموو ئەو وڵات و دەوڵەتانەی دین تێکەڵی یاسا و پەروەردە و فێرکردن کراوە، بەهەمان شێوە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانیش یاسایی کراوە. پیاو سالاری دەوڵەت چۆته‌ پشتی، کوشتنی ناموسی بەرگی رەوایی پێدراوە… لەم نێوەدا عێراق وکوردستان، گۆشەیەکی دنیای نابەرابەریی ئەم سەردەمەیە. ئەگەر نیزامی سەرمایەداری سەرچاوەی سەرەکی نابەرابەری نێوان ژنان و پیاوان بێت… ئەوا نابەرابەری نێوان ژن و پیاو، سوکایەتیو توندوتیژی و کوشتاری ژنان لە ژێر دەسەڵاتی ئیسلامیسیاسی عروبی عێراق و دەسەڵاتی ناسیونالیزمی میلیشایی کوردیدا، بەیاسایی کراوە… قوربانیانی توندوتیژی و ئاماریکوشتاری ژنان، لە ئاماری قوربانیانی جەنگی دەسەڵاتیناوخۆیی و دەستی داعش و کیمیابارانی هەڵەبجە… زیاترە. هەروەکو چۆن هیچ کەسێک لە دزان و تاڵانچیانی داهاتی خەڵکیکوردستان و دزانی قوتی مناڵان و گەندەڵکاران، رووبەڕووی لێپرسینەوە ولیپێچینەوەی یاسایی نەکراونەتەوە، بە هەمان شێوەش تۆمەتبارانی توندوتیژی و کوشتاری هەزاران ژن، هێشتا ئازادن و دەسەڵاتی پیاوسالاری و میلیشیایی کوردی، پارێزەریی بکوژی ژنان خۆێ لەپشتی ئەم تاوانکاریەییە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە