ڕاپۆرتێکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە هەولێر، باس لە ڕوخانی کابینەکەی مەسرور دەکات


ڕووداوەکانی دونیا لە لاپەڕەکانی ماسۆنیت دا تەفسیر دەکرێت

Saturday, 05.02.2020, 2:34

4391 بینراوە


تۆ بڵێی خوشکەکەی کیم جوونگ ئوون، دوای مردنی کاکی دەرکەوێت؟

ڕەنگە زۆربەمان بزانین کە، دونیا بە دەست چەند بنەماڵەیەکی ئێجگار دەوڵەمەند و بە ڕواڵەت ناسراو و بە ناوەرۆک نهێنی و شاراوە و سەرجەم بانکەکانیان و ئێستراتێژیست و پیاوانی سیاسی و زانایانی زانستی پزیشکی و ئابووریی زانەکانی ئەوانەوە بەڕێوەدەچێت. 
کێش باوەڕ ناکات و پێی وایە ئەم ڕای بەندە، تەوهووم و خەیاڵە؛ ئەوە کەیفی خۆیەتی و چۆن پێ باش با عەقڵی خۆی سووڕ بدات و هەرکەس ئازندە چۆن بیربکاتەوە، بەڵام خەسار ئەوەیە مرۆڤ تووشی گەوجاندن بێت.!
بە ئاشکرا، هەموو هەوڵەکان بۆ سەرخستنی دینی نوێی یووسیفێر(شەیتان پەرەستی)ە، کە بریتیە لەوەی "مرۆڤ بگاتە ئەو ئاستەی کە پێی وابێت "خۆی لە خۆیدا خودایە".

بەڵێ، کەوابوو لێدان و تەفروتوونا کردنی بانک و ناوەندە بازرگانیەکان و کۆمپانیە نێودەوڵەتی و کارتێلە جیهانیەکانی ماسۆنیەت و تێهڵدانی مەلای سەلەفی ڕیش پان و شەلوار کورت و ئێخوانی عەمامە سوور و کەوا شۆڕ و حاخامی توندئاژۆی جوولەکە و پاپای تڕکەن و دەستوەشێن لە ڤاتیکان، و هەروەها سیاسی چەپەڵ و سوداگەر و ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکاری قەڵەم فرۆش ، میدیایی فاسد و بێ ئابڕوو، ئەرکی شەرعیی و ئینسانی هەموو مرۆڤێکی سەر گۆی زەوییە، بە هەر جۆرە بیر وباوەڕێکەوە کە هەیەتی!!!
بە ماکدۆناڵد و ناسا و فاشیۆن و شاجوان و هالیوود، خواردن و خواردنەوەکان و چۆنیەتی بیرکردنەوە لە ئاسمان و زەویی و شێوازی خەونەکانمان و باوەڕ بە هاتنی ڕۆژی دوایی تێکدەدەن، جل و بەرگەکانمان و تەنانەت بە هەواڵی چەواشە هەڵمان دەخڵەتێنن و فکر و ڕامانی هەموان یەکدەست دەکەن.
تەنیا بۆ مەبەستێکی دیارکراو، کە بریتیە لە زەماوەندی ئاغاکانی گوندی جیهانی بۆ ڕۆژی هاتنی مەسیحی دەجاڵ و هیچی تر.!
بە وەهابیەت و شیعیەت و سەلەفیەت و ئیخوانیەت و کۆمۆنیست و بیری سێکسی فرۆید و تاڵیبان و داعش و قاعیدە و دەیان مەکتەب و چەمکی دیکەی تر، و دواتریش بڵاوکردنەوەی جۆرەها نەخۆشی وەک ئایدز و سارس و ئەنفلۆئەنزای بەراز و پەلەوەر و ڤایرۆسی کڕۆنا و پاشان بە زۆمبی کردنی مرۆڤەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا.

هەنگاو بۆ لەناوبردنی ئابووریی و ئەخلاق و نەمانی زەواج و هاوسەرگیری ڕێک و پێک و کوشتنی پیاوانی باوەڕمەندی ئایینی و لەناوچوونی ڕەسەنایەتی گەلان دەدەن.
لە جیاتی ئەمانەش هەوڵ بۆ بە فەرمی کردنی سێکس دەگەڵ ئاژەڵ و هاۆڕەگەزبازی و شکاندنی قەداسەتی ژنان و کەڕامەتی پیاوان دەدەن و بە پێدانی کار بە ژنان پیاوان بێ ئیش و کار دەکرێن و دەوڵەت لە هەموو ڕوویەکەوە دەست دەگرێت بەسەر جومگەکانی کۆمەڵگەدا. مرۆڤەکان بێ توانا دەکرێن و ملکەچی دەسەڵاتەکان دەبن. لە کۆتاییش دا، هەموو خەڵکی جیهان دەبێ شێونکەوتەی سیاسەتی هەمە ڕەنگی جیهانی؛ جوولەکەی کابالیستی بن.!

بۆ گومڕاکردنمان، هەر خۆیان دەیان فیلمی کارتۆنی لە چەشنی ئەم سێ فیلمە کارتۆنە کە لێرەدا ناوم هێناون، بەرهەم دێنن و زۆر کەسی پێ شاگەشکە دەکەن.! (کلیک لەسەر هەر یەک لەو ناوانە بکە)
The Simpsons 
Battlefield 
I, Pet Goat 
ئیتر باسی زۆر شتی تر لێرە ناکرێت و سنووری تواناییم ڕێگەم پێ نادات شوێنی نیشتەجێ بوونی ماسۆناکان و پلانەکانی تریان باس بکەم.!
پێویستە بە موسڵمانانیش بڵێم، بەسە ئیتر لە گوێی کەردا خەوتن و باوەڕ هێنان و گوێگرتن لە قسەو و عەقیدەی ماسۆنی حەمەی عەبدولوەهاب و حەسەنی بەننا و ئیبن عوسەیمێن و شێخی ئەڵبانی و باسی چۆنیەتی تارات گرتن و بەهەشت و جەهەنەم فرۆشتن لە لایەن مەلای کارنەکەر و بەلاشخۆرەوە!
پێویستە بزانن، پێنج سەدەیە ئیسلام بەلاڕێدا دەبرێت و لەناوەڕۆکدا خەسێندراوە و کەس نوقەیە لێوە نایەت و ڕاستیەکان نازانن و وردە وردە دەردەکەوێت بارئاشە بەرەو کوێ دەڕوات.!

لینکی ڤیدیۆکان لە فەیسبووک:




(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 4.5/5)