بەڵگەی ناردنە دەرەوەی ٢٧ ملیار دۆلارەکە، کوردستانپۆست لە ساڵی ٢٠١٨دا بڵاوی کردووە (کلیک)


مانگی دەوری زەوی لە پشتێنەی هەسارەکانەوە هێنراوە

Saturday, 05.02.2020, 16:05

2352 بینراوە


نهێنیەکانی سەر مانگ کە هێشتا نەتبیستوە!

 پێشان هەسارەیەک هەبوە بە ناوی سوپەر زەوی “Super Earth” لە پشتێنەی هەسارەکان ، لەم هەسارەیە بونەوەری لێ ژیاوە لە شیوەی مرۆڤدا بەڵام قەبارەیان زۆر لە مرۆڤ گەورە تر بوە، ئەو جۆرە بونەوەرە بە زەبەلاحەکان "Giants" ناسراون.

شاژنی بەریتانیا لە مۆزەخانەی ئیرلەندا

لە ئەنجامی شەڕی نێوان هەسارەکان سوپەر زەوی لەبەین چوەو خەڵکەکەی زۆربەی لەناوچون، ئەم ڕوداوە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر.

Super earth

پێش ئەوەی هەسارەکەیان بتەقێتەوە کۆمەڵێکیان مانگیان هەڵکۆڵیوەو وەک کەشتیەکی ئاسمانی بەکاریان هێناوە، واتە ئەم مانگەی کە لە دەوری زەوی دانراوە مانگی دەستکردەوە پێشتر لە کۆمەڵی خۆری ئێمەدا نەبوە..
لە ڕاستیدا زانیاریە نهێنیەکان تا ئێستا بۆیان ڕوون نەبۆتەوە ئایا مانگ خۆی لە ناوەوە بۆشایی بوە یان لە لایەن بونەوەرە زەبەلاحەکانەوە هەڵکۆڵراوە بە مەبەستی ئەوەی کە تێیدا بژین و وەک کەشتیەکی ئاسمانی بەکاری بهێنن لە کاتی هەڵهاتیاندا.
وەک پێش تر باسم کرد بونەوەرە زەبەلاحەکان بە چەند شەپۆلێک بەرەو زەوی هەڵهاتون، بەشێکیان بە کەشتی ئاسمانی هاتون و بەشێکیان لە ناو مانگدا جێگیر کراون..
هەڵبەتە ناو مانگ بۆشاییەو پڕە لە بینا و شوێنەواری کۆن کە پێشتر خەڵکی تێدا ژیاوەو ئەو تەلارسازیانەی ناو مانگ دیارە کە بونەوەری زیرەک دروستی کردون..
بە گەیشتنی ئەم پەنابەرانە بۆ سەر زەوی دوبارە توشی جەنگ بوون لەگەڵ گروپێک مرۆڤی پێشکەوتو کە پێشتر بە بۆنەی جەنگەوە هەڵاتبون و لە ژێر زەویدا نیشتەجێ بوبون.. کەواتە پێش ٥٠٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر لەسەر ئەم زەویە مرۆڤی پێشکەوتو تەکنەلۆژیای پێشکەوتو بونی هەبوە.. 
وەک پێشتر باسم کرد مرۆڤ لەسەر ئەم زەویە چەند جارێک گەیشتونەتە لوتکەی تەکنەلۆژیاو خۆیان خۆیان لەناو بردوە یان بە بۆنەوەی جەنگەوە لەگەڵ بونەوەری دەرەکی لەناو چوون. پێشتر لە بابەتی ڕەپتیلیەن ئاماژەم پێ کرد کە مرۆڤی ئەم سەردەمە مرۆڤی ڤێرشنی حەوتن واتە پێش ئێمە شەش جۆر مرۆڤی پیشکەوتو لەسەر زەوی بونی هەبوەو هەمویا بە جۆرێک لە جۆرەکان لەناوچوون. ئەوەی من بزانم وەک زانیاری، مرۆڤی جۆری ڤێرشنی پێنج لە هەموو مرۆڤەکان پێشکەوتو تر بوون ئەوان یەکەم جار هەڕەمیان لەسەر زەوی دروست کردوە، ئەو هەڕەمانەی ئێستا لەسەر زەوی هەیە هەمووی کۆپی کارەکانی ئەوانە.
پێش گەیشتنی زەبەلاحەکان بۆ سەر زەوی، چەندەها جۆر بونەوەری دەرەکی لەسەر زەوی بنکەو بارەگایان هەبوەو خەریکی دەستکاری کردنی جینەکانی مرۆڤ بوون، ئەوەش مەزەندە دەکرێت بە ٢٢ جۆر، واتە لە دێر زەمانەوە ٢٢ جۆر بونەوەری جیاواز خەریکی گۆڕینی و دەستکاری کردنی جینەکانی مرۆڤن لە سەر زەوی.
پێشتریش چەندەها جار لەسەر ئەم زەویە جەنگ روی داوە لە نیوان بونەوەری دەرەکی و ئەو بونەوەرانەی ئەوان خۆیان بەرهەمیان هێناون ئەو بونەوەرانە بە هایبرید ناو دەبرێن..
گەیشتنی زەبەلاحەکان کە وەک پەنابەرهاتوبون بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوەوە وای کرد کێشە دروست بکات لە نێوان هیزەکانی کە لەسەر زەوی جێگیر بوبون، واتە هاوسەنگی هێز گۆڕدرا. ئەوانەی لەسەر زەوی و ژێر زەویش دەژیان کێشە کەوتە نێوانیانەوە، شەڕ دروست بوو لە نیوان ئەوانەی لە ژێر زەوی دەژیان و ئەوانەی لە سەرزەوی دەژیان لەگەڵ زەبەلاحەکان کە تازە وەک پەنابەر هاتبونە ئۆربێتی زەویەوە.
بەڵگەش بۆ ئەم زانیاریانە دۆزراوەتەوە لەسەر ڕوی مانگ و لە ناو مانگدا.. لەسەر ڕوی مانگ بینای بەرز وەک تاوەر هەیە و لەناو مانگیشدا پرە لە بینا کە دیارە بۆ کەسانێک دروست کراوە زۆر لە مرۆڤ باڵایان بەرز تر بوە.
لەسەر زەویش هەزارەها بەڵگە هەیە کە زەبەلاحەکان لەسەر ئەم زەویە بون و جەندەها ئیسک و پروسکیان دۆزیوەتەوە..
هەسارەی مەریخ ئەوکات خاوەنی ئاو دەریا و زەریا بوو ئۆکسجینی تێدا بوەو خەڵکێکی زۆر دانیشتوای ئەو هەسارەیە بوون.
لەناوچونی ئەو هەسارەی کە بە سوپەر زەوی ناسراوە کاریگەری هەبوە لەسەر لە ناوچونی هەسارەی مەریخیش بەهەمان شێوە.
زانیاریە نهێنیەکان باس لەوە دەکەن تەقینەوەو لەناوچونی ئەو هەسارەیە وای کردوە کە هەسارەی مەریخ لە خەتی خۆی لابدات و بەو هۆیەشەوە ژیانی تێدا نەماوە..
لە تازەترین لێکۆڵینەوەدا تازە زاناکان باس لەوە دەکەن ئەو پشتێنەی هەسارانە شوێنەواری تێدایە کە دەتوانین بڵێن ئەمانە پارچەی ئەو هەسارەیەن کە بە سوپەر زەوی ناسراوە.
کەواتە پێشان ئەم زەویەی ئێمەی لەسەر دەژین مانگی نەبوە، ئەو مانگەی کە ئێستا بە شەو دەیبینیت دەدرەوشێتەوە لە دەوری زەوی نەبوەو ئەم مانگە هێنراوەتە کۆمەڵی خۆری ئێمەوە.
ئێستا دێمە سەر ئەوباسەی بۆچی مرۆڤ لەسەر زەوی تەنها ڕویەکی مانگ دەبینێت و ڕوەکەی تری بە ڕوە تاریکەکەی مانگ ناسراوە نابینێت!
کاتێک مانگیان هێنایە دەوری زەوی وەک کەشتیەکی ئاسمانی هاتوە، واتە دەتوانن خۆیان تەحەکموی پێوە بکەن چۆن بجوڵێت یان لە کوێدا بوەستێت، هەر وەک چۆن ئێستا مرۆڤ مانگی دەستکردی دروست کردوە ، مرۆڤ خۆی دەتوانێت خێرای مانگە دەستکردەکە دیاری بکات کە بە کام خێرایی بە دەوری زەویدا بسوڕێتەوە، وە ڕوی مانگە دەسکردەکانیش هەمیشە لە هەمان شوێنە..
مانگیش بەهەمان شێوە وەک مانگێکی دەستکرد بەکار هاتوەو وایان جێگیر کردوە کە هەمیشە یەک ڕووی لە زەویەوە دیار بێت، واتە بەدەست کرد وا دانراوە کە مانگ یەک ڕوی لە زەوی بێت، وە مانگ تاکە هەسارۆکەیە کە بەدەوری خۆیدا ناسورێتەوە.
ناسا لە یەکێک لە گەشتەکای ئەپۆڵۆ ساروخێکیان نا بە ڕوکەشی مانگەوە بۆ ئەوەی دوای لێکۆڵینەوە بکەن لە پێکهاتەکانی ڕوکەشی مانگ، شتێکی چاوەڕوان نەکراو ڕویدا! ساروخەکە نەیتوانی یەک مەتریش هەڵکەنێت لە ڕوکەشی مانگ ، وە دوای ئەوەی ساروخەکە لە روی مانگی داو تەقیەوە بۆ ماوەی ٤٥ خولەک دەنگی دایەوە وەک چۆن چەکوشێک دەدەیت لە جەڕەسێکی کڵێسا. ئەمەش ئەو تێۆریە پشتڕاست دەکاتەوە کە ناوەوەی مانگ بۆشاییەو پڕە لە شوێنەواری ژیان.
ناومانگ
 ئەگەر باش دیقەتی ڕوکەشی مانگ بدەیت دەبینیت شوێنی نێزەکی زۆر گەورەی پیوەیە بەلام جاڵی نێزەکەک لە ئاست گەورەیی نێزەکەکەدا نیە! ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە بۆی هەیە مانگ خۆشی دەست کرد بێت بۆیە نێزەکەکان کە لە روی مانگ دەدەن کاریگەری زۆریان لەسەر مانگ و ڕوکەشەکەی نابێت.
پێشتر لە بابەتێکدا باسی ئەوەم کرد کە نازیەکان لەسەر مانگ بنکەیان هەبوە، بەشیک لە بنەکەکە لە سەرەتای ساڵانی ١٩٥٠دا خرایە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکاوە و ئەمریاک بیناکۆنەکەی وەک خۆی هیشتەوە و لە دەوری بینا کۆنەکە کەمێک بینای بۆ زیاد کرد.
بنکەی سەربازی لەسەر مانگ
 ئەم بینایە لە ناو شوێنی نێزەکێکدا دروست کراوە لە ڕوە تاریکەکەی مانگ واتە لەسەر زەویەوە ئەم شوێنە دیار نیە، پاشان بە ئامێری ئەلەکترۆنی هۆڵۆگرام داپۆشراوە، واتە ئەگەر بە کەشتی بچیتە ئەو شوێنە ناتوانین بیناکە ببینیت، بەڵام ئەگەر لەوێ کار بکەیت ئەوا پێش گەیشتنت بە چەند کیلۆمەتریك دەبێت خۆت بناسێنیت، پاشان هۆڵۆگرامەکە دەکوژێننەوە و دەتوانیت بیناکان ببینیت، بەڵام بۆ ئەوەی کەشتیەکەت لەسەر ڕوی مانگ جێگیر بکەیت دەبێت دوو جار بەدەوری ئەو شوێن نێزەکەدا بسورییتەوە پاشان لە ناوەڕاستی شوێن نێزەکەکە کونێکی تری تێدایە لە شوێن نێزەکی بچوک دەچیت، بەڵام ئەوە دەرگایەو دەتوانیت بەودەرگایەدا بچیتە ژێر زەوی مانگو لەوێ کەشتەیکەت جیگیر بکەیت.
لەم پارچە ڤیدیۆیەدا کۆری گود پێشتر لە پڕۆژە ڕەشەکان کاری کردوەو باس لەوە دەکات چۆن بردویانە بۆ بنکەی سەر مانگ و بە چی جۆرە کەشتیەک.






(دەنگدراوە: 18 . زۆرباشە: 5/5)