بۆ رۆحی پاکی سەردەشت عوسمان

Monday, 04/05/2020, 0:33

5234 بینراوە


سەردەشتتان کوشت!
بۆ ناچن سەر...دەشت و
داوێنی چیا و
لووتکەی شاخیش بڕووخێنن
سەردەشتتان کوشت
بڕۆن دارستانیش بفەوتێنن
وشە بخنکێنن
شێعر بسووتینن
لێنووس پەڕپەڕ کەن و
ئاوری تێبەردەن
بەڵام باش بزانن
سەر...دەشت وداوێنی چیاو
لووتکەی کێو
بێ دەنگ نابن
داری،دارستان دەبێتە
پێنووس
دەبێتە لێ نووس
تا سەردەشتەکان
زیندوو بمێنن
دەزانن؟
ئازادی بەند ناکرێ
لە زاوزێی
ئەووڵاتە بریندارەدا
هەزاران سەردەشت
لە دایک دەبێ.

جەعفەر کەریمی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە