بادینیەکان عەرشی خانەوادەی ماڵی مەلا مستەفا دەهەژێنن

Wednesday, 06/05/2020, 1:09

17609 بینراوە


لەدوای ٢٠١١گۆڤاری باشور ، وەک یەکەم هەنگاوی میدیایی سەربەخۆ، لەبادینان بەستافیکی گەنجانە ، دەرکەوت وکاریگەری لەسەر دەنگە ئازادیخوازەکان لەم دەڤەرە پر لەترس و تۆقانە دانا . دواتر بوونی پەیامنێرانی هەندی میدیای کۆنی ئەهلی و تیڤیکان وکوردستان پۆست و رەوەندی کوردی لەئەورپا و سەرهەڵدانی بزوتنەوەی گوران. وگەشەی سوسیال میدیا و بونی ئامرازی پەیوەندی راستەخٶی بەخۆرایی بونی دەیان پەیجی گەنجانی بادینان .و کەوتنە دوای بەرپرسان لەئەورپا کەدواهەمینی رسواکردنی هیمن هەورامی و ستافەکەی بوو ....کۆی ئەوانە وایکرد، گەنجانی بادینان دژ بەستەمی دەیان سالەی پارتی ومالی مەلا مستەفا بزیاتر و بوێرانەبێنە مەیدان ، ئەمەش بووە هوکاری گرتن وئەشکەنجەدانی دەیان چالاکوانانیان .
تیروری شەهید وویداد و ڕاپەرینی خەڵکی شیلادزێ و دەستگیرکردنیان بووە دووهوکاری تری بەهیزی ئەم رابوونە ، کەلەهەردوو کیان دا، دۆسیەکەیان کەوتە نێو میدیا و کارو چالاکی زۆری لەئەورپا و کوردستان بۆئەنجام درا و ،هەیبەتی پڕ لەترس و تۆقانی پاراستنی زۆر لەم ناوچەیە کەم کردەوە. لەکۆی ئەمانە سوسیال میدیا پالپشتیکی بەهیز و کاریگەری بوو ، لەتەک ئەوەش ، خەباتی رێکخراوە نێو دەولەتیەکان کەگروپی 17 Shubat بەبەردەوامی وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی کاری لەسەر کردوە . ئەم هەموو هەوڵ و ڕابون و کاریگەریە ٢٠ ساڵیە ، وای کردوە نەوەیەکی نوێی ئۆپزسیون لەبادینان سەرهەڵبدا ، کەبۆ پارتی یەکەم جارە لەسالی ١٩٥٨ وە واتا ٦٢ ساڵە، نازانێت چٶن مامەڵەی لەگەل بکا ، چونکە لەکوردستان نین وەک رەئوف کامل و وویداد تیروریان بکا یان بارەگا و حزبیان نیە دایان بخا و شەڕیان لەگەل بکا و و سوپای داگیرکەرانیان بۆ بهینێ ، بەڵکو لەسوسیال میدیا وهەندەرانن ئازاردانیان زۆر قورس و مەحالە و هەر تاوانێک پارتی ئەنجامی بدا ، باجی گەورە دادەنیت چونکە ئاسایشی وولاتانی ئەورپی دەخاتە مەترسیەوە .
یەکیکی تر لەسیماکانی ئەو ڕەوتە رەخنەگرو ڕادیکالەی بادینان ، کەخەڵک هوشیار دەکەنەوە . بەشێوە زاری بادینی دەئاخڤن ودەنوسن،بۆیە چیتر پارتی ناتوانێت ئەوژەهرە بڵاو بکاتەوە و بلێ ئەمانە سۆرانین دژی بادینین وئیمە نەمێنین ئەوانە سوکایەتی و لەناوتان دەبەن ، واتا ئۆپزسیونەکەیان ئۆپزسیونێکی لۆکاڵیە . چونکە پارتی لەقوناخی مەلا مستەفاوە واتا ٦٠ سال زیاترە ، ڕێگری لەسەرهەڵدانی ئۆپزسیونی ئەو دەڤەرە دەکا ، تەنانەت لەگەرمەی لاوازی پارتی لەدوای ئاشبەتاڵە ئابروبەرەکەشی یەکێک لەهەنگاوە سەرەتایەکانی بە شەهیدکردنی چەندین پیشمەرگەی تیکۆشەری سەرەتایی یەکیتی لەبادینان ( برایم عەزۆ و هاوریکانی ) دەست پێکرد ، دواتر لەسالی ١٩٩٣ پۆلیک سیمبول و دەنگە بوێرەکانی بادینانی لەماوەی کەمتر لە ٤ مانگدا تیرور کرد ، وەک شەهید رەئوف کامیل و ریناس و نەزیر عومەر.... 

بەلام ئەوەی ئیستا سەیری لایڤەکانی دەیان گەنجی بادینان بکا ، هەست بەوە دەکا کەئاستی بوێری رەخنەکانیان لەئاستی مالپەری کوردستان پۆستە ، لەتێپەرینی هەموو سنور و بڤەکانی مالی مەلامستەفا بەڵام ئەوە بەشیوازە زارەوەی ئاخافتنی بادینیە . تەنانەت لەمیژووی سیاسی هەموو هێزە رکابەرەکانی پارتی ، وەک ماوەیەکی یەکیتی وگوران و پەکەکە و پارتی گەلیش ( چەند سالێک ) دەست بۆ ئەو بڤەسیاسیانە نەبردراوە، لە دەست بردن بۆ ووردەکاری نێو خیزانی ماڵی بارزانی ، دەستدڕیژیە سیکسیەکانیان ، تالانی ئەرز و ئاسمانی کوردستان ، دابەشکردنی ئەو تایبەتمەندیانەی مالی بارزانی نەبردووە ، دابەشکردنی جوگرافیای دەسەلات و کۆی ئەوزانیاریانەش بەوردەکاریەوە هەست پێدەکرێ لەقولایی خودی ماڵی بارزانی یان چواردەوریان پێیان دەدرێ . هاوکات رەخنەکانی ئەو دەیان گەنج و دەنگە ئازادیخوازەی بادینان ، پێچەوانەی هەموو حزبەکانە بەنمونە گوران سەرەتا کەدروست بوو هەندێ رەخنەی راشکاوانەی لەپارتی دەگرت بەلام نەوێران بچنە سەر ژیانی ماڵی مەلامستەفا و مەسعود بارزانی ، بەرادەیەک وەک باس دەکەن خودی رێکخەری کۆچکردوی گۆران ، نەوشیروان مستەفا لەدیدار ونزیک بونەوە لەگەل ئامۆزا دژەکانی مەسعود بارزانی خۆی دور دەخستەوە ، بەلام ئەو گروپە گەنجە بوێرەی کەەهەموو سوسیال میدیای بادینانیان بەخۆوە سەرقال کردوە و گوێگری لایڤەکانیان شەوانە لە نیوان ٣ بۆ ٨ هەزار ڕۆیشتوە ، لەیەکەم دەرکەوتنی میدیایشیاندا ڕاستەوخۆ شەری ماڵی مەلامستەفا دەکەن و گوتارێکی نوێشیان پێیە کەدەڤەری بارزان بنەمالەکەی مەلامستەفا ئازاریان دەدەن ئەگەرنا خەلکی ئەو دەڤەرەش قوربانین ، ، ئەوەی سڵ وترسیش لەدەربرینیان دابیت ، نیانە.، ئەمە جگەلەوەی لەماوەی رابردوودا پاراستن هەولی ئازاردان ( جەستەیی و تیرۆر ) چەند ئەندامێکیان دان و لەکوردستانیش لەباوکی یەکیکیان دا ، کە تەمەنی ٨٠ ساڵ بوو ، بەلام هەم لەبواری یاسایی ئەورپا ، دلشاد بارزانی کەوتە نێو تەڵەکە و هەمیش ئەولێدانەی باوکی کاک میر خەڵکی بادینانی توڕەتر کرد. لەهەموو ئەوانەش دڵ خۆشکەرتر ، هەڕچی هەوڵی کڕینیان بەپارە و پۆست پێدان دەدەن لەبەرامبەر واز لێ‌هینانیان ، هەمووی رەتکراوەتەوە . بەتایبەتی لەکەسە دیارەکانیانی ئەو رەوتە رادیکالە ڕەخنەگرە . بۆیە هەوال هەیە کەپاراستن و خودی ماڵی بارزانی هەوڵ بدەن کە سیمبولەکانیان بەپارە پیدان بەهەندی مافیا یان ژەهر پیدان ئازار بدەن ، بەلام ئەوەی من بزانم هەمویان لەژێر چاودیری پۆلیسی نهینی وولاتەکان دان و دەست لێدانیان ، تیکدانی ئاسایشی ئەو وولاتانەیە و باجی گەورەی سیاسی و ئەمنی بەر نەوەکانی مەلامستەفا دەکەوێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە