ئەنفالی کرۆنای مەرگی بەکۆمەڵ ڕوو لە نیشتیمانە، چارە هەیە

Monday, 04/05/2020, 1:13

6596 بینراوە


هەر هەموو ئاگادارین کەلە ١٩ دیسامبەری ٢٠١٩ پەتای "کورونا" لە چین بڵاو بویەوەو بەزویش زۆربەی هەرە زۆری ووڵاتانی جیهانی تەنیەوە، ئەم کارەساتەش وای کرد کە پسپۆڕان بڕیاری دوورە پەرەێزی لەیەکتری بدەن و زۆربەی زۆری فڕۆکەکان وەستێندرام، ئۆتێلەکان سەراپیان چۆڵ بوون کاری تێدا وەستا، نزیکەی دەیان ملێۆن قوتانی چوونە ماڵەوە بە ڕیگای نێت وانە دەخوێنن، جگە لەکۆمەڵێک جێگای دیکە کە تووشی ئیفلیجی هات، نزیکەی ٣ ملێۆن مرۆڤ تووشی ئەم پەتایە هات، هەروەها گیانی لە ١٩١ هەزار مرۆڤ ستاند.
زۆر دەگووترێت لەسەر ئەم کارەساتە، سەرەتا ئەمەریکیەکانیان تاوانبار کرد، بەڵگە فلیمیش هاتنە پێشەوە کەلە٣٩ ساڵی ڕابردوەوە باس لەم کارە کراوە، دواتر ئێرانیشیان تێگلاند و دەیان گووت کەلە ئێران نرخی شەمشەکویرەیەک گەیشتۆتە ١٠٠ دۆلار، هەرە دواتریش دوکتۆر ڕەشید بۆتار، کە خۆی دوکتۆری پسپۆڕی ئەمەریکایە ولەناو سەربازەکانی ئەمەریکا کاردەکات، واتا لەخۆیەوە ژامرە لێنادات، ئەو "بیل گێت" تاوانبار دەکات.

دکتۆر ڕەشید بوتار کرۆنا دروستکراوی بیڵ گەیتسە

ئێستا ترامپ چین تاوانبار دەکات، بۆ دواجاریش ئەڵێن نەخێر سروشتیە و دەستی کەسی تێدا نیە.
بەڵام 'جۆن پیرکەنس" ئێدوارد سناودن" "سۆزان لیندارو" وەزیری تەندروستی فینلاند، جەنەڕاڵی خانە نشین "ویسڵی کلارک" لەگەڵ دەیان و سەدانی دیکە لە ناو دەسەڵاتدا پلەباڵایە (کلیکی ئەو لینکانەی خوارەوە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکان)
دەسەڵاتداراندان، جگە لە ئەرشیفە زەبەلاحەکەی "KGB" هەموو گەواهی دەدەن کە تەواوی شەڕو ماڵوێرانیەکان، ئیتر هەر لە تیرۆرکردنی "چ گیڤارا"وە دەستی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی تێدایە، ئەمانەش خۆیان بەدەنگ وڕەنگەوە بۆمان دەدوێن.

خوێنەری هێژا،
دەست پێت و ماچ دەکەم و تکا دەکەم کەبە ووردی گوێبگرە، ئەمانە هیچیان ناسیاوم نین و نەیانم بینیەوە و بۆ من نادوێن، بەڵکوو بۆ هەموومان دەدوێن کە بیر بکەینەوە و چارەیەک بدۆزینەوە، کە تاکەی بێدەنگ بین لەئاست چاوچنۆکی و ذرنندەی خوێنخۆرەکان، ئەوسا دەزانیت، کە سەرچاوەی ئەو دەرییای خوێنە سەراپای پیلانی "سی،ئای،ئەیە، کەسەکانی کە قسەدەکەن، کەسانی ئاسیی نین بەڵکوو کەسایەتی وەک "سیلی کلارک"ی تێدایە جەنەڕاڵێکی خانەنشینکراوی ئەمەریکایە، کە هێشتا لە ژیاندا ماوەو دەتوانێت کە خۆت پەیوەندی پێوە بکەیت، کە ئەڵێ وەزیری دیفاع ئەوکاتەی ئەمەریکا پێی ووتم خۆت ئامادە بکە کەبەم زووانە ٥ وولات دەڕوخێنن، جەنەڕاڵ ویسڵی کلارک لە ڕامسفێڵد دەپرسێت، بۆ، پەیوەندیان بە ١١ سێپتامبەرەوە هەیە؟
ڕامسفێڵد ئەڵێ نا پەیوەندی بە ١١ سێپتامبەرەوە نیە،نازانم، ئەوە فەرمانی لەسەرووی خۆمانەوەیە.
جەنەڕاڵ ویسلی کلارک ئەڵێ دوای هەفتەیەکیتر دیسان وەزیری بەرگری ڕامسفێڵدم بە ڕیکەوت بینیەوە و پرسیم، ئایا دەسەلاتدارانی پەنتاگۆن لە سەر بیروڕاکەی خۆیان ماوون؟
ویسڵی ئەڵی، ڕامسفێڵد ووتی خراپتریش، ئێستا بوو بە ٧ ووڵات.
واتا ١٩ ساڵ پێش ئەمڕۆ، کە بەهاری عەرەبی هێشتا تۆو بوو، نەچێدرابوو.
ئەو فلیمە ترسانکانە کۆتاییان هات، فلیمی ترسناکتر بەڕێوەیە، کە مەرگەساتی بەکۆمەڵە، لەبرسا مردنی بە کۆمەڵ ڕوو لەهەموو جیهان دەکات، بە پێی بەرپرسی نێونەوەتەوەی بەلای کەمەوە ٢٥٦ ملێۆن کەس لەبرسا دەمرن.
https://al-ain.com/article/coronavirus-united-nations-food-program
ڕۆژانە تێڤیەکان هەواڵی لەکار خستنی کۆمپانیای گەورە گەورە ڕادەگەیەندرێت، سوید ١٤ی ئەپریل ١٦٠٠٠ بێکاری ڕاگەیاند.
https://www.svd.se/rekordokningen-av-arbetslosa-fortsatter
ئەمە جارێ سەرەتایە، چوونکە ئەو ١٦ هەزارە دەیان ١٦ هەزاری دیکە بەدوای خۆیدا ڕادەکێشێت، بۆ نموونە ئێستا من هەمە، بۆیە دەتوانم لە ڕیسترانت نان بخۆم، لەباڕەکان بخۆمەوە، بەتاکسی هات وچۆ دەکەم........هتد، بەڵام کەنەبوو ناچمە ڕیستوڕانت و باڕ و سواری تاکسیش نابم، ئەو ١٦ هەزار بێکارە بێگوومان وەک ووتمان دەیان ١٦ هەزاری دیکە بەدوای خۆیدا ڕادەکێشێت، ئیتر ناچمە باڕ و ڕێستوڕانت، کەواتە ڕێستڕانت و باڕ و تاکسیش ووردە ووردە وەک منیان لێدێت، ئیتر پێویست بەبەرهەم هێنانی ترومبێل و سەرجەم ئامێرەکانی تریش ناتوانن وەک جاران بەرهەم بهێنن، کەواتە قەیرانێکی گەورەی هەڵوسان گەورە و گەورتر دەبێت، هەروەکوو چۆن کە پوولی دۆمینە بە وەستای لەتەنیشت یەک دابنێین، یەکێکیان بخەین، ئەوا ئەوانیتریش یەکتری دەخەن، واتا بۆ جیهانی سەرمایەداری قەیران لە دوای قەیران قوڵتر دەبێت، من پێم وایە کە هەرگیز ناتوانێت خۆی بگرێتەوە، هیوادارم کەوەک مارکس باسی دەکات سیهەم قەیران بێت، مارکس باس لەکۆتایی سەرمایەداری یان بەرپاکردنی ئیمپریالیەت، واتا بەسی قۆناخ تێدەپەڕێت، کە کۆتا قۆناغیان قۆناغی مەرگی سەرمایەدارە.
لێرەشدا نموونەیەکی پسپۆڕی ئابوریناس "تەڵال ئەبو غەزالە" کە باوەڕی وایە کە قەیرانێکی ئابووری ترسناک بەڕێوەیە، کەلە "ئاڕتی" بەشی عەرەبیەکەی نموونەیەکی جوانی تیدایە، ڕاستەخۆ بچۆرە ئاڕتی یان لە گۆگلە داوای طلال ابوغزاله بکە.
ئەم قەیرانە ئابووریە ترسناکە بەڕێوەیەو خەیاڵ نیە، هەر بۆیە دەبین کە سوید ١٢٥ ملیارد کرۆنی هاوکاری دەداتە "تەنها" کۆمپانیا بچکۆلەکانی بۆ نمونە کە چەند کرێکارێکیان هەیە.
https://www.svd.se/nytt-krispaket-till-foretagen-fran-regeringen
ئەمەریکا هەر لە ئێستاوە ئامادەی پیشاندا کە ٢٠٠٠ ملیارد دۆلار هاوکاری کۆمپانیاکان بکەن، کەدەکاتە لەسەدا١٠ سامانی گشتی ووڵات.
https://www.svd.se/usas-storsta-stodpaket-nagonsin--pa-tre-minuter
ئەم هاوکاریانە بۆ ئەویە کە کۆمپانیا زەبەلاحەکان هەرەس نەهێنن و بەردەوام بن لەبەرهەم هێنان، ئەگەر بەردەوام بن لەبەرهەم هێنان ئەوا دەوڵەت چاوەڕێی باج لێوەرگرتنیان لێدەکات و بەوشێوە دەتوانن ئابووری ووڵات ببوژێننەوە، بۆ زانیاریتان کۆمپانیا هەیە هێشتا خاوەن دەیان ترلێۆن دۆلارە، کەچی دەسەڵات بە گەڵابە پارەیان دەداتێ!
کوردی نەگەبەت ئەی کێ هاوکاری تۆ دەکات؟
خێڵی مچە بارزانی، یان بلەی ئەحەڕەش؟
ئەو جووت بنەماڵە کۆمەڵێک چەتەی شەلاتی و خوێڕی، شێخ جەعفەر شێخ ڤێگرا کە هەرە شەریفەکەیانە، کەهەموومان ئاگادارین سڵ لە مریشکیش ناکاتەوە، نا چاوەڕێی ئەمانە مەبن، هەرە شەریفەکەی ئەمانە مەنهۆڵ ، سەرەنوێلک لە چاویاندا دیتۆڵ ڤۆدکا ئەسڵەکەی ڕوسەکانە.
تەنها چارە بۆ ئەوەی کە مەرگی بە کۆەمەڵی کۆمەلگاکەمان نەبینن، پێوسیتە پەنا بەرین بۆ کەرتی ئاژەڵداری وکشتووکاڵ و پەرە بدەین بە بەرهەم هێنانی سەرچاوە ئاوییەکان.
بۆ بیر هێنانەوە، ووڵاتی زەبەلاحی وەک چین لە کشتوکاڵەوە دەستی پێکرد، سەنگافورە، ڤێتنام، کۆنگۆ.... هتد، بۆ بەرەو پێشبردنی ووڵات پەنایان برد بۆ فێرکاریەکی پوخت و رەسەن پاشان کشتووکاڵ، ئەمانە بەڵگەن، ئاخر هەتا سەردەمێکی نزیک ٢٠٠٤ بۆ ساڵی ٢٠١٥، ١،٦ ملێۆن کەس لە کۆنگۆ لە نیوان خێڵی" توتسی و هوتو" کوژرا، کەچی ئێستا ملا ملانێ لە گەڵ بەرزترین ئاستی ژیان دەکات.
هەروەها هەروەک هەموومان دەزانین کە "سەنگافورە" بە زەلکاو ناسرابوو، ئەندەنووسیا بە زۆرداری سنوری لێیان جیاکردەوە، پێیانیان ووتن ئێوە گەڵێکی پیس وپۆخڵن، ئێوە شایستەی ئەوەن مێشوولە بتانخوا. کەچی ئێستا باوەڕپێکراوترین سەنتەری جیهانی نیە، ملاملانێ لەگەڵ چین ژاپۆن دەکات.
کاتێکیش لە دامەزرێنەری سەنگافورە "لی کوان لی" پرسی تۆ ئەم ووڵاتەت چۆن گەیاندە ئاستی بەهێزترین ئابووری جیهان؟
لیکوا لی ووتی: خوێندنگایەکی دروست پڕ بەواتای خویندنگا، کشتوکاڵ، مامۆستای دڵسۆز، گوێبڕینی خێڵێ مچە بارزانی و بلەی ئەحەڕەش.

سنغافورة.. من دولة مستنقعات إلى أقوى اقتصادات العالم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە