ستێر گروپ، ئیمپڕاتۆریەتی بازرگانی مەسرور بارزانی.

Monday, 04/05/2020, 15:23


ھەموو شت لەم ڕاپۆرتەدا

 مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی چون بەشێکی مەزن لەداهاتی هەرێم بۆ خۆیان دەبەن؟
جگە لە دزینی داهات بەشێوەیێکی ئاشکرا و بیرە نەوتەکان و داهاتی ناوخۆ، لەڕێگەیی (ستێر گڕوپەوە) بەسەرپەرشتی (سەروەر پێداوی) بەشێکی زۆری داهاتی هەرێم بۆ خویان دەبەن.
سەروەر پێداوی هاورێی زۆر نزیکی مەسرور بارزانی یە و کەسێکی سیقە پێکراوی ماڵی مەسعود بارزانی یە ، لە سەرەتایی ساڵی دوو هەزارەکان لە ئەوروپا گەڕاوەتە هەرێم و دەستی کردووە بە بسنس بۆ ماڵی مەسعود بارزانی، یەکەم هەنگاو لە ساڵی ۲۰۰۲ ( ستێر گروپ) دامەزراند. ستێر گڕوپ تەنیا ناوێک نیە بەلکو لەشێوەیی حکومەتێکدا بەنهێنی کار دەکات و لەئێستادا ستێر گروپ لەناو حکومەت دا کاردەکات بەشێوەیێک لەهەموو بوارێک دا بەشی خۆی هەیە و لەبەرامبەر هەر وەزارەتێک کومپانیایەک دروستکراوە داهاتی وەزارەتەکە بۆ خوی دەبات .
زۆربەی هەرە زۆری کومپانیاکانی ئەم ستێر گڕوپە ناوی وەهمین ئاشکرا نین لەناو بازاری بازرگانی و کومپانیاکان، بەشێک لە کومپانیا و بەشەکانی ستێر گڕۆپ:
/1 کومپانیایی ستێر پتڕوڵیوم: ئەم کومپانیایە تایبەتە بە کرین و فروشتنی نەوتی رۆژئاوایی کوردستان ، نەوتی رۆژئاوا دەکرێت و لەرێگەیی (مەعبەر وەلید) لەرۆژئاوایی کوردستان دەیهێنێتە سحێلا و دواتر لەڕێگەیی گومرکی ئیبراهیم خەلیلەوە دەیباتە تورکیا و لەوێ دەیفروشێت, هەروەها ئەم کومپانیایە تەواوی پێداویستی کومپانیە نەوتیەکان و ئامێرەکانی دەرهێنانی نەوت بۆ حکومەتی هەرێم دابین دەکات ، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێویستی بە هەر ئامێر و کەلوپەلێک ببێت لەم بوارەدا دەبێت لەم کومپانیایە بیکرێت بەشێوەیێک کە کومپانیا عەقد لەگەل حکومەت ئیمزا دەکات بێ مەزاد و رکابەر.
۲/ کومپانیایی سان ئویڵ: ئەم کومپانیە کاری گرێبەستە نەوتیەکانی حکومەتی هەرێمە ، لەناو هەر گرێبەستێک دا یان بەشی خویی هەیە یان شرینی وەردەگرێت یان بەهویی هێنانی کومپانیا بیانیەکان پارەیێک وەردەگرێت لەبەرامبەر هەرزانکردن و پێکهاتنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کومپانیا بیانیەکە.
۳/ کۆمپانیایی سپیک (spek) : ئەم کومپانیایە تایبەتە بە کرین و فروشتن و دەرهێنانی غاز.
٤/ کومپانیایی (MRF) ی بینا و تەلارسازی: ئەم کومپانیە کاری دروستکردنی بینا و تەلارەکان دەکات بۆ حکومەت و هەروەها لە کەرتی تایبەتیش دا کار دەکات.
/٥ زانکۆی ئەمریکی لەدهۆک: ئەم زانکویە سەربە ستێر گروپە تەنیا لە دانانی بەردی بناغەکەی دا بڕی (٥) ملیون دۆلار لەحکومەتی هەرێم وەرگرتبو.
٦/ بەشی دروستکردنی پڕۆژە گەشتیاریەکان: ئەم بەشە کاری دروستکردنی پڕۆژە گەشتیاریەکان دەکات ، یەکێک لە پڕۆژەکانی کە دروست کراون پڕۆژەی (تارینی گەشتیاری) لەسەر ڕێگایی مەسیف.
۷/ پرۆژەیی پاراستن و بەردەوام نۆژەنکردنەوەی سەدی موسل لەژێر سەرپەرشتی ستێر گروپ دایە ، ساڵانە بودجەیێکی زەبەڵاح لە حکومەتی عیراق وەردەگرێت بۆ ئەم پڕۆژەیە.
٨/ کومپانیایی بەرزەی سکوێرێتی: ئەم کومپانیە تایبەتە بە سکوێرێتی نادی و شوقەکان لە دهۆک .
۹/ کومپانیایی بلاک ڤایا: ئەم کومپانیە تایبەتە بە سکوێرێتی نادی و شوقەکان لە هەولێر.
۱۰/ کۆمپانیایی VIP ی سکوێرێتی: ئەم کومپانیە تایبەتە بە پاراستنی میوان و شاندەکانی حکومەت ، لە فرۆکخانەیی هەولێر تا بگاتە شوێنی حەوانەوە و تەواوی هاتوچو تا دووبارە بیانگەێننەوەبۆ فرۆکخانە کاری ئەم کومپانیایە و حکومەت لەبەرامبەر پاراستن و هێنان و بردنی میوانەکانی پارە دەداتە ئەم کومپانیە. هەروەها هەرچی کومپانیایی بیانی لە هەولێر و دهۆک هەیەتی پاراستنی کومپانیەکە لەئەستویی ئەم VIP یەدایە ، کەچی ئەم کارە بە پۆلیس یان ئاسایش یان پێشمەرگە دەکرێت بەڵام مەسرور کارمەندی حکومەت بەکارناهێنێت بە ستێر گروپی بنەماڵەیی خویی دەکات بۆ بەدەستهێنانی داهاتی هەرێم.
۱۱/ گواستنەوەیی پارە لە بەغدا بۆ هەولێر لەدەستی ستێر گروپ دایە ، پێشتر پارە لە فرۆکەخانەیی بەغدا بۆ فرۆکخانەیی هەولێر و دواتر بۆ بانکی کوردستان بوو ، دوایی دەست بەکاربونی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت پارە ناچێتە بانکی کوردستانی سەربە نێچیر بەلکو دەچێتە بانکی ئاڕ تی سەربە مەسرور بارزانی ، بۆ گواستنەوەیی ئەم پارەیە ستێر گروپ پارەیەکی زۆر وەردەگرێت.
۱۲/ بانکی ئاڕ تی (RT BANK): ئەم بانکە سەربە ستێر گڕۆپە دەکەوێتە سەر جادەیی گولان لە هەولێر ، لەساڵی ۲۰۰۲ دەمەزراوە ، لەئێستادا کاری وەرگرتن و ئاڵوگوری پارەی مووچەیی فەرمانبەران دەکات لە دۆلارەوە بۆ دینار ، بۆ هەر ۱۰۰ دۆلار بڕی (٢) دوو هەزار وەک عمولە وەردەگرێت ، جگە لە دوو هەزاری عمولە هەموو جارێک چەند سەنتێک کەمتر لەبازاری دۆلار ئاڵوگوری دۆلار بۆ دینار دەکات.
۱۳/ بەشی پێداویستیە سەربازیەکان: ئەم بەشە هەرچی جلوبەرگ و پێداویستیە سەربازیەکانە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابین دەکات ، وەزارەتی پێشمەرگە پێویستی بە هەر چی جلوبەرگ یان پێداویستیە سەربازیەکان هەبێت دەبێت لەڕێگەیی ستێر گروپەوە بێت بێ رکابەر و بەحەزی خویی نرخ دادەنێت و گرێبەست لەگەڵ حکومەت ئیمزا دەکات.
۱٤/ بەشی سەگی پۆلیسی: ستێر گروپ لەڕێگەیی ئەم بەشەوە سەگی پۆلیسی بەشێوەیی گرێبەست دەداتە حکومەتی هەرێم بۆ فرۆکەخانە و دەروازە سنوریەکان ، ستێر گروپ نزیکەیی (٤٠٠) سەگی پۆلیسی هەیە ، بەشێوەیی گرێبەست یاوێتی بە حکومەت مانگانە مووچەیەکی زەبەڵاح وەردەگرێت و کاری ڕاهێنانێ ئەم سەگانەش لەسەر ئەم بەشەی ستێر گڕۆپە لەبەرامبەردا بەردەوام پارە لەحکومەت وەردەگرێت.
۱٥/ کومپانیایی شانیک: ئەم کومپانیە وەک دەزگایێکی مین کاردەکات ، دەیان ئەو پێشمەرگانەیی شارەزایی مین و TNT ، بردونیەتە لایی خویان کاریان پێدەکات ، لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و پارەیێکی کەمیشیان جگە لە مووچەکەیان پێدەدەن و کاری هەڵگرتنی مین و TNT پێدەکەن ، دوای ئازادکردنی شنگال لەدەست داعش ئەم کومپانیە دەیان ملیون دۆلار لە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق وەرگرت لەبەرامبەر پاکردنی شنگال و دەشتی نەینەوا لە پاشماوە تەقەمەنیەکانی داعش ، ئەم کارەش بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و لەناو وەزارەت دا بەشی هەندەسی هەیە ،بەڵام لەجیاتی ئەوەی داهاتەکە بۆ حکومەت بێت لەحکومەتی هەرێم و عێراق و دەرەوەیی وەڵات بۆ ستێر گڕۆپی مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی دەچێت.
۱٦/بەشی ئای تی: ئەم بەشەی ستێر گروپ کاری ئای تی و کومبیوتەر و کامێرە چاودێریەکان دەکات ، زووربەیی هەرە زۆری کامێرە چاودێریەکانی شوێنە حکومیەکان ئەم بەشەی ستێر گروپ تەندەرەکەی وەرگرتووە ، هەروەها هەرچی زانکۆیەکانی هەرێمە هەر کاتێک داوایی کومبیوتەر یان ئامێرێکی تاقیگە یان هەر کەلوپەلێک بکەن لەحکومەت ، یەکسەر ستێر گروپ بۆیان دابین دەکات و لەبەرامبەردا بێ ئەوەی رکابەرێکی هەبێت بە حەزی خویان پارە لەحکومەت وەردەگرن ، پێشتر نێچیرڤان نەیدەتوانی ڕێگری لەمە بکات و ئێستاش مەسرور تەواوی ئاسانکاریەکان بۆ دەکات.
۱۷/ کۆمپانیایی ستێر تایک: ئەم کوپانیایە تایبەتە بەبازرگانی دەرمان و بواری تەندروستی.
۱٨/ کومپانیایی GIG : ئەم کومپانیایە تایبەتە بە دروستکردنی تابڵوی سەر جادەکان و تابلۆی هێماکانی هاتوچۆ. ، تەواوی گرێبەستەکانی حکومەت لەم بوارەدا لەگەڵ ئەم کومپانیایەیە.
۱۹/ کۆمپانیایی ڤایبەر ئۆپتیک: ئەم کومپانیە تایبەتە بە کاری کێبڵ و وایەرە کارەباییەکان و ڕاکێشانی کێبڵ بۆ شوێنە حکومیەکان ، جگە لە وەرگرتنی تەندەرە حکومیەکان کاری ئەهلیش دەکات.
۲۰/ دەزگایی خێرخوازی بارزانی: ئەم دەزگایەش لەژێر سەرپەرشتی ستێر گڕۆپ دایە ، پارەیێ ڕێکخراوە جیهانیەکان و پارەی خێرخوازی ئەوەیی لە دەرەوەی وەڵات دێت لەگەڵ بەشێک لەداهاتی هەرێم هەمووی بۆ ئەم دەزگایە دەچێت و لەسەر ئەم بودجەیە سەدان کوێلەیی حزبی لەسەر ئە دەزگایە دامەزراندون و تەخشان و پەخشان بەم بودجە زەبەڵاحە دەکەن. ۲۱/ ڕێکخراوی هاریکار: ئەم ڕێکخراوە تایبەتە بە ئاوەرەکان و لەناو هەموو کەمپەکانی هەولێر و دهۆک دایە ، تایبەتە بە کاری لوجستی. ۲۲/ کومپانیایی تارین نێت: ئەم کومپانیە کاری ئنترنێتی ماڵان دەکات ، لەدهۆک و هەولێر بەشێکی زووری ماڵان بۆ هێلی ئنترنێت ئەم هێلە بەکاردێنن و هەروەها زووربەیی بەرێوبەرایەتی و شوێنە حکومیەکانی دهۆک و هەولێر ئەم هێلە ڕاکێشاوە.
هەندرێن مامەند



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە