بۆ شەهیدی بوێرسەردەشت عوسمان

Monday, 04/05/2020, 18:20

4657 بینراوە


شەهید سەردەشت قەڵەمبازێکی بوێروچاونەترس وشكێنەریی تەسلیمی سیستمی فێڕعونییەکانی سەردەمی رابوردووئێستاوداهاتووش.هەفاڵی هاوبیرم بۆیە من ئاست پیرۆزیت کڕنۆش دەبەم ودەڵێـم:گەوجن ئەوانەی بە مردووت دەزانن ودەنگی پڕ لە حەسرەتی ئازادی تۆ نابیسن. مەشغەڵی داگیرساوی دەستی تۆ نابینن کە چۆن بۆ رووناکیی دڵی مرۆڤایەتی داتگیرساند وبێباکانە وتت،لە دوادێڕی مندا با هاوڕێکانم خاڵێک دابنێن وسەرلە نوێ رستەیەکی تر دەست پێ بکەنەوە.ئێستا هەڤاڵانت سۆز دەدەن بە بەرزیی قەندیل وپیرۆزیی ئیمڕاڵی،بەو باوکە جگەرهەڵپروزاوانەی کە بۆ جارێکیش تەرمی رؤڵەکانیان نەدی! لەدوای تاعونی براکوژی.سۆز دەدەن بەو دایکانەی کە تاوەکو ئێستا چاولە ڕێگای هاتنەوەی رۆلەکانیانن لە دوای خەڵتان کردنیان بە خوێن.سۆز دەدەن بەو کچانە دەستگیران دارانەی کە لە بری دیداری خوشنودی خەونەخەیاڵیان بووبە تراویلکە.
سۆز دەدەن بەو کرێكارانەی رۆژانە بۆ پەیداکردنی نانێک روح وئارەقەی ناوچاوانیان تێکەڵاوی خاک ئەکەن.سۆز دەدەن بەو کوڕیژەوکیژۆڵە باوک کوژراوانەی کە بە ئاواتەوەن بۆ جانتایە کوچەندقەڵەم وکتێب ودەفتەر.کاتێک کە منداڵانی گەڕەک وەکۆڵانەکان دەبینن بە بەرگی قوتابخانەکان دێن ەدەچن.ئەوانیش لە بەر هەژاریی لەم مافە بێ بەشن وناتوانن هەروەک منداڵانی دیکە بڕۆن لە پۆلەکان دانیشن ودارادووداری دی بخوێنن!
سۆزدەدەن بە وخاک ووڵاتە وێڕان کراوەوسووتێنراوە،ئەوەی داگیرکار پێی نەکرد،ئەوان وەک گەلە گورگی برسی ئاسک راوکردوە.هەر بە زیندوویی پاڕچە پارچەیان کرد! لە ڕێگات لانەدەین تا ڕۆژێک یەکێک لە هاوڕێیەکانی ئێمەش دواخاڵی کۆتا دێڕی ژیانی ئێمەش دادەنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە