مه‌ترسی زۆڕ جیددی كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور هه‌یه‌

Monday, 05.04.2020, 18:58

1095 بینراوە


ئه‌ی حیزب و لایه‌نه‌كانی كوردی، ئه‌ی ڕۆشنبیران و وڵاتپارێزان و چالاكوانان و هه‌ر كه‌سێك كه‌ مسقاڵێكی ویژدان و كرامه‌ت و شرافه‌تی هه‌بێت، وه‌رنه‌ ده‌نگ، با شاهدی قه‌تلعامێكی تری هاوشێوه‌ی شه‌نگاڵ نه‌بین
ده‌زگای هه‌والگیری میت پیلانی مه‌ترسیداری به‌ پارتی - داعش جێبه‌جێ ده‌كات..
ده‌بێت هه‌رگیز كورد له‌بیری نه‌كات كاتێك له‌ 3ی ئابی 2014 زیاتر له‌ 12 هه‌زار چه‌كداری پارتی شه‌نگالیان به‌رامبه‌ر كۆمه‌لێك چه‌ته‌ی داعش به‌بێ ته‌قاندنی یێك فیشه‌ك چۆڵ كرد، به‌ هه‌مان شێوه‌ش كاتێك دوای ماوه‌یه‌كی كورت به‌ هه‌مان پیلان میحوه‌ری مه‌خمور به‌رامبه‌ر كۆمه‌لێك چه‌ته‌ی داعش به ‌زیاتر له‌ 300 ئوتومبێلی سه‌ڕبازی پێشمه‌رگه‌ چۆل كرا و هه‌ر كه‌سێك ئه‌زانێت ئه‌مه‌ پیلانێكی دارێژراو بوو به‌ڵام نه‌گه‌یشته‌ ئه‌نجام و به‌ سه‌ری خودی پیلانداڕێژه‌راندا شكایه‌وه‌
له‌ شه‌نگال به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌ به‌رخودانی چه‌ند گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ كه‌ دۆشكه‌یه‌كی پارتی له‌ ڕێگه‌ی هه‌ندێك گه‌نجی ئیزدی كه‌ به‌ زۆڕ له‌ پێشمه‌رگه‌كان ساندبوون ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستیان به‌ 3 ڕۆژ و 3شه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌تانه‌ به‌رخودانێكی مێژویی ده‌كه‌ن و ڕێگری ده‌كه‌ن له‌ كۆمه‌ڵكوژی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل و په‌ریشانی شه‌نگال كه‌ په‌نایان به‌ر چیای شه‌نگال بردیوو.
به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌مه‌خموریش كۆمه‌ڵێك هه‌ڤاڵی هێزی پاراستنی گه‌ل دۆشكه‌یه‌كی 12ونیو له‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی كه‌ خه‌ریكی پاشه‌كشه‌كردن له‌ به‌ره‌ی به‌رخودان بون به‌ زۆڕ ده‌رده‌هێنن و به‌ كۆمه‌ڵێكی كه‌م له‌ نیشته‌جێیانی كه‌مپی مه‌خمور و هه‌ندێك چه‌كداری خۆبه‌خش به‌رخودانێكی گه‌وره‌ و مێژوویی تۆمار ده‌كه‌ن و كامپی مه‌خمور و هه‌لبه‌ت هه‌ولێریش ده‌پارێزن.
لێره‌دا ئه‌و مه‌ترسیانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تر خه‌ریكه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌ نزیكی یێك ساڵ دۆرپێچكردن و ئابلوقه‌ی سه‌خت به‌سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور و هه‌ر جوڕێ هات وچۆیه‌ك بۆ كه‌ هیچ هێز و توانایی و پشتگیریه‌كیان نه‌بێت خه‌ریكه‌ پیلانه‌كه‌ به‌تاكتیكێكی تر به‌هه‌مان شێوه‌ دووباره‌ بكرێت.
وه‌كو پێش چه‌ندێك هه‌والی فه‌زیحه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی هێزی چه‌كداری شاراوه‌ (كه‌ دوایێ ده‌توانن ناوی داعش له‌سه‌ر دابنن) بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌چۆغ به‌ هه‌ماهه‌نگی لۆجستی پارتی و ده‌زگای میتی تورك كه‌وته‌ به‌ر چاوی ڕای گشتی، دیار ده‌بێت كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ گرێدراوه‌ به‌ئابلۆقه‌ی له‌سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور و بابه‌تی زێنی وه‌رتێ كه‌ له‌ نیهایه‌ت به‌هێرش بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كه‌ و قه‌ندیل ده‌گاته‌ ئه‌نجام.
بۆیه‌ مه‌ترسی زۆڕ جیددی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌مپه‌ هه‌یه‌ و نزیكی یه‌ك ساڵ ئابلۆقه‌ی سه‌خت به‌سه‌ر ئه‌م كه‌مپه‌ پیلانێكی داڕێژراوه‌ هاوشێوه‌ی 2014 و هێرش بۆ شه‌نگال و مه‌خمور..
وه‌كۆ بانگێكی ویژدانی هاوار ده‌كه‌م كه‌ هه‌ر ده‌قیقه‌ ئیحتمالی هێرش و كۆمه‌لكوژی بۆ سه‌ر 12 هه‌زار خه‌ڵكی مه‌زڵومی ئه‌م كه‌مپه‌ هه‌یه، به‌ بیانوی هێرشی چه‌كدارانی داعش كه‌ زیاتر له‌ 30 باره‌گایان له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌چۆغ هه‌یه‌، و ڕۆژانه‌ له‌ ڕێكخستن و خۆبه‌هێزكردندان و سه‌رانه‌ و زه‌كات و باج و گمرگ له‌ خه‌لكی ناوچه‌كه‌ وه‌رده‌گرن و خه‌ڵك ته‌هدید به‌ بێده‌نگی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ له‌كاتێك دایه‌ هه‌موو ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ له‌به‌ر چاوی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی پارتی ده‌كرێن كه‌ له‌ موڵگه‌كانی یه‌كتر زۆڕ نزیكن، كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كه‌یان له‌م هه‌موو جوله‌یه‌ و هه‌ندێك هێرشی سه‌خته‌كارانه‌ی كت وبڕ بۆ سه‌ر هه‌ندێ موڵگی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی زیاتر نییه‌ و ئامانجی سه‌ره‌كه‌ كه‌مپی مه‌خموره‌.!
به‌ڵام ئه‌مانه‌ ته‌نیا به‌ناو داعشن، وه‌كو بینیمان و ئاشكرا بوو پارتی به‌ ستراتیژی و لۆجستی و ده‌رگا سنوریه‌كان كه‌وتووته‌ خزمه‌تی گواستنه‌وه‌ی هێز له‌ توركیا بۆ ئه‌م شوێنه‌..
كاتێك له‌ 2014 هێرش كرا سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور چه‌ند كادری هه‌په‌گه‌ بوون كه‌ دۆشكه‌یه‌كی 12و نیو له‌سه‌ر فۆردێكی پڕ له‌ فیشه‌ك له‌ده‌ستی چه‌ته‌كانی پارتی كه‌ خه‌ریكی راكردن بوون به‌ زۆڕ ده‌رده‌هێنن و ئه‌و شه‌ڕه‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌موو به‌ هاوكاری و تاكتیكی شاره‌زایانه‌ی ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ و ئه‌م دۆشكا‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و پیلانی داگیركردنی كه‌مپه‌كه‌ تێك ده‌شكێت و له‌هه‌مانكاتدا پارتی به‌راشكاوی و به‌رچاوی كامێراكان مه‌سعود بارزانی بۆ وه‌ك لاپۆشی له‌م پیلانه‌‌ و بێ تاوان ده‌رخستنی خۆیان ده‌نێریت بۆ هاودیتن له‌گه‌ڵ ئه‌م تێكۆشه‌ڕانه‌ بۆ سپاسی له‌ مه‌خمور و هه‌موو كه‌سی توشی شۆك ده‌كات و له‌ هه‌مانكاتدا هه‌ڵده‌خه‌له‌تێنێت، چونكه‌ ئه‌م هاودیتنه‌ به‌ ئاگاداری خودی میت كرابوو. ئه‌وكاته‌ باس باسی دروست كردنی هێزیكی هاوبه‌شی له‌شكری كوردی و یه‌كگرتنێكی به‌هێزی به‌ره‌ی به‌رخودانی كوردیبوو كه‌ هیوایه‌تی هه‌ر كوردێك بوو، بۆیه‌ هیچ كه‌س جورعه‌تی نه‌كرد له‌سه‌ر ئه‌م پیلانگێڕی و هه‌ماهه‌نگیه‌ نه‌ك قسه‌ بكات، نه‌یهشت هه‌ر كه‌س لێش تێ بگات.
ئێستا شێواز گۆڕاه‌ و ده‌زانن هیچ هێزێكی هه‌په‌گه له‌ كه‌مپه‌كه‌ نییه‌ و له‌ زێنی وه‌رتێش قورساییه‌كی زۆڕ له‌سه‌ر جوله‌ی گه‌ریلاكانی قه‌ندیل هه‌یه‌. ڕۆن و ئاشكرایه‌ ئاماده‌كاری بۆ داگیركردن و كۆمه‌ڵكوژی كه‌مپه‌كه‌ ده‌كرێت و له‌سه‌ر سه‌عه‌ت سفر ماوه‌ كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی پیلانه‌كه‌ به‌ بیانۆی هێرشی داعش بۆ سه‌ر كه‌مپ ده‌پێكێ و له‌هه‌مانكاتداش له‌ زێنی وه‌رتێ ڕێگری له‌هه‌ر جوله‌یه‌كی سه‌ربازی قه‌ندیل به‌كرێت و داگیركارییه‌كی به‌رفراوانی تورك به‌سه‌ر هه‌رێمی پاراستنی مه‌دیا له‌باشور به‌ڕێوه‌ بچێت...
ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌كو هه‌زاران جار به‌سه‌ر گه‌لی مه‌زلومی كورد پێكاوه‌ ته‌نیا ئه‌نجامه‌كه‌ی قه‌تلعامی هه‌زاران كوردی مه‌زڵومی كه‌مپی مه‌خموره‌ كه‌ سیمبولی شه‌ره‌ف و كرامه‌ت و ناسنامه‌ی به‌رخودانی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردن و هه‌زاران جار توشی كۆمه‌ڵكوژی و ده‌ربه‌ده‌ری و برسێتی و تێنوتی و گۆشاری سه‌ختی 26 ساڵ له‌لایه‌ن پارتی هاتوونه‌ و له‌م ڕێگایه‌ به‌هه‌زاران شه‌هیدیان هه‌یه‌ كه‌ وێنه‌كانیان له‌ مه‌خمور له‌ باره‌گای شه‌هیدان هه‌لواسراون، خۆی هه‌ر دڵۆپێكی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ ڕووبارێكی مێژووی بێ وژدانی و بێ كرامه‌تی بۆ هه‌ر لایه‌نێكی به‌رپرسیاری كوردی تومار ده‌كات، مه‌هێلن ئه‌م ڕووباره‌ له‌سه‌رتان ببێته‌ به‌ ده‌ریایه‌كی بێكرامه‌تی كه‌ هه‌رگیز لێی ڕزگار نه‌بن، بڕۆن ته‌ماشه‌ی مێژووی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور بكه‌ن بۆكه‌ بزانن مێژووی ئه‌وان، ئاوێنه‌ی شه‌رافه‌تی ته‌واوی مێژوی گه‌له‌كه‌مانه‌.
كازم شوكری – تاكۆر زه‌رده‌شتی