تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان رۆژی دەستپێکی شۆرشی بەرنگاری بوو.

Monday, 04/05/2020, 22:57

2283 بینراوە


ئەو رۆژەی هەواڵی تیرۆرکردنی سەردەش بڵاو بویەوە،هەولێر بێدەنگ ،خامۆش  و کپ بوو تەنانەت بە چپە باسی نامەکەی سەردەشتدەکرا،دوای دەوامی زانکۆ کە گەیشتمەوە داخیلی بە هاورێکانم گوت شتێکی وا هەیە گەنجێکیان رفاندووەو تیرۆریان کردووە!ئەوکاتفەیسبووک زۆر کەم و تازە بوو بە کۆرەک خەتمان کردبۆوە  لە کوردستان پۆست نامەکەی شەهید سەردەشتمان دۆزیەوە بە دەنگ بۆهاورێکانم خوێندەوە یەکێ هاواری کرد هێواش با دەنگ دەرنەچیت نەک جیرانەکانمان گوێیان لێ بیت و توشی کێشەمان بکەن،ئاخر ئێمە  شوقەیەکمان لە کورانی عەنکاوە گرتبوو کە زۆربی خەڵکی ئەو شوقانە پارتی بوون بۆیە چەند جارێکیش شکاتمان لێ دەکرا بە تۆمەتی گۆڕانو یەکیەتی بوون چنکە هەموومان لە رانیە دادەنیشتین،جار جارە ئاسایش دەهات و سۆراغێکی دەکردین.


ئەو رۆژەم لەیاد ناچێت کە یەکێ لە هاورێکانم بەدیار نامەکەوە گریاو لەبەر خۆیەوە هەزاران نەفرەتی لەو دەسەڵاتەکرد و گوتی ئەبێت تاکەیئێمە هەر ئاوا دیل و چەوساوە بین،؟ئاخر ئێمە رانەهاتبووین ئاوا بەترسەوە قسە بکەین بۆیە هاوارم کرد وتم مامۆستا گیان ئێمە بەرەو ئازادیدەرۆین ببینە ئەم گەنجە کەسمان نەمان دەناسی بەڵام ئەمڕۆ دوای تیرۆرکردنی بەپەلە لەزانکۆ گەراوینەتەوە نانمان نەخواردووە خۆماننەگۆڕیە تەنانەت نوێژیشمان نەکردووە هەموومان لەدەورەی لاپتۆپێک کۆبووینەوە بۆ ناسینی سەردەشت و خوێندەوەی وتارەکانی،ئەوە ئەورۆژەیە کە شۆرشی بەرنگاری دەست پێدەکات بۆیە سەردەشت  بەجەستە تیرۆر کرا بەڵام  روحی بەرنگاری سەردەشت ئەمرۆ لەدایك بوو.


رۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان رۆژی دەست پێکی شۆڕشی بەرنگاری بوو،ببینن ئازادی خوازانی گەلەکەمان چۆن لەدوایسەردەشت خاڵێکیان بۆ داناو لەسەر وەسێتی خۆی بە هەزاران دێری تازەیان دەستپێکرد!.


ئەم دەسەڵاتە فاشیلە نەیزانی کە سەردەشت دوای تیرۆرکردنی دەبێتە مۆتەکەی گیانیان و رەمزی ئازادی و بەرنگاری،ئەگەر تیرۆرکردنیسەردەشت ئەو دەنگدانەوەی نەبووایە و شۆرشێکی وا گەورەی بەپا نەکردبایە کە دەنگی ئازادی بباتە نێو ناوەندە جیهانیەکان،گومانم نییە کەئێستا بە سەدان سەردەشتی تر لە زانکۆکان ڕفێنرابوون و تیرۆر کرابوون،بەڵام  تیرۆرکەرانی سەردەشت ئەوەیان بۆ نەچووە سەر کەدەنگدانەوەی سەردەشت تەنها لە زانکۆ و ماڵەکەی خۆی بیت و بەس بەڵکو ئەوەتا دوای دە ساڵ لە تیرۆرکردنی لەناو ئەو هەموو قەیران وکێشە دروستکراوانەدا سەردەشت لە دەرگای هەموو ئازادی خوازێک دەدات و گڕو تینمان پێ دەبەخشێت کە بە هەمان نەفەس بانگی ئازادیبدەین،ئەوەیە کە ئێستا دەسەڵات هێندەی سوپایەک لێی دەترسێت.


سەردەشت ئەگەر خۆی لەژیان با هێندەی ئێستا نە خوێنەری دەبوو نە دروشمەکانی بۆ ئازادی دەگوترانەوە،بۆیە ئێمە دەڵێین سەردەشتزیندووە و هێزی بەرنگاری لەدڵی هەموو ئازدیخوازێك دەڕوێنێت،وە تیرۆرکەرانی سەردەشتی ئازادی لەم هێزە دەترسن کە رۆژێك بەسەریاندازاڵ بیت و بیانخاتە بەر دادگای گەل،من دڵنیام ئەو رۆژە هەر دێت زوو یان درەنگ تەنها لەسەر کات وەستاوە.


لە ساڵیادی تیرۆرکردنی جەستەی سەردەشت عوسمان درودو سڵاو بۆ روحی سەردەشت و هەموو شەهیدانی ئازادی دەنێرم،روو رەشی بۆتیرۆرستانی ئازادی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە