کۆڤید ١٩ و چارەنوسی ئیتالیا لە یەکێتی ئەوروپا

Monday, 04/05/2020, 23:05

5725 بینراوە


یەکەم ھەنگاوی بونیادنانی یەکێتی ئەوروپا بە یەکێتی گومرگی نێوان چەند ووڵاتێکی ئەوروپا دەستی پێکرد کە بە بازاڕی ھاوبەشی ئەوروپا ناسێنرا و ساڵی ١٩٥٧لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا ئیمزاکرا ، بۆیە ئیتالیا دەکرێت بوترێت کە بونیادنەر و بە کاریگەرترین ووڵاتی ئەوروپایە ، لە پاش زیاتر لە ٥٠ ساڵ ئەندامبونی ئنگلتەرا لە مساڵدا بەتەواوی لە یەکێتیەکە کشایەوئەروپیەکان پێیان وابوو کە ئنگلتەرا ڕەوشی تایبەتە وووڵاتێکی سەرەکی نیە لە یەکێتیەکەدا بۆیە ناچار نیە پابەند بێت بە سەرجەم بڕیارەکانەوە ، بەڵام ھەڵگەڕانەوەی ئیتالیا زۆر جیاواتر و بەکاریگەرتر دەبێت ، چونکە سێیەمین گەورە ووڵاتی ئابوری ناو یەکێتیەکەیە و کاریگەرترین ووڵاتە بۆپێشگرتن لە پەڕینەوەی پەنابەران لە ئاسیا و ئەفریقاوە
بە سەرھەڵدانی کۆڤید ١٩ ئیتالیەکان بێ دوودڵی لایان وابوو کە ئەوروپا دەچن بە ھانایانەوە بێ ھیچ گومان و پرسێک ، بە پێچەوانە ساردی ئەوروپا بەرامبەر بە ئیتالیا گەلی ئەو ووڵاتەی بێ ھیواکرد ، ھەریەک لە فەرەنسا و ئەڵمانیا ھەموو تواناکانیان لەناو خۆدا ھێشتەوە بۆ ناوخۆی خۆیان و بەرپرسی ئابوری ئەوروپاش بانگەشەی قەیرانی ئابوری یەکێتیەکەی ڕاگەیاند و ئامادە نەبون ھاوکاری ئابوری ئیتالیەکان بکەن و ئەوەش ئەو ووڵاتەی بریندار کرد و خۆشەویستی پێشوی شکاند
لە زۆربەی ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کرایەوە کە جۆزیبی کۆنتی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا رکێکی زۆری دەربڕیوە بەرامبەر ئەوروپا لە کاتێکدا لەو ووڵاتە ھەفتانە ھەزارن کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەمرن و ئابوری ئەو ووڵاتەش تا دێت ھەرەس دێنێ کەچی یەکێتی ئەوروپا لە چەند لێدوانێک زیاتر بترازێت ھیچ ھەنگاوێکی بۆ ھاوکاری ئەو ووڵاتە نەنا ، ھاوکات ووڵاتی چین بە ھاوکاری تەندروستی بەپەلەی بە ئیتالیا گەیاند و ڕوسیاش دەستپێشخەری ھاوکاری بۆ ئیتالیا دەستپێکرد ، بۆیە لە ئێستادا زۆرینەی ئیتالیەکان چین بە دۆست و ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا بە دوژمن لە قەڵەم دەدەن ، چونکە بەرپرسانی ئیتالیا پێیان وایە ئەڵمانیا لە کاتە قورس و دژوارەکاندا بێ ئومێدی کردون و پاشەکشەی کردووە و ھۆڵەنداش لەم کاتە ھەستیارەدا قەیرانی قەرزی یەکێتی ئەوروپای زیندوو کردەوە و خودی ئیتالیای بە بەرپرسیارناوبرد بەو کارەساتەی بەسەری ھاتووە و ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنساش ئەملێدوانانەی بە لێک ھەڵوەشانی یەکێتی ئەوروپا بە ناوکرد .
لەبەرامبەردا سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا ئۆرسولا فون دیرلین ھەفتەی ڕابردوو داوای لێبوردنی کرد کە یەکێتی ئەروپا ھاوکاری تەواوی ئیتالیای نەکردووە و ئامادە نەبووە بۆ ھاوکاریکردنی ئیتالیا .
لەناوخۆی خودی ئیتالیاشدا چەند پارتێکی سیاسی لە پاش ئەو قەیرانە ئابوریەی بەسەر ئەو ووڵاتە ھات لە ساڵی ٢٠١٥ دا باس لەجیابونەوە لە یەکێتیەکە دەکەن و قەیرانی کۆڕۆنا و بێ بەری بونی یەکێتی ئەوروپا لەو ووڵاتە ھێندەی تر زەمینە خۆش دەکات تا ھاوشێوەی ئنگلتەرا لە پاش قەیرانی کۆرۆنا پارت و لایەنەسیاسیەکانی ئەو ووڵاتە ناڕەزایی گەل بقۆزنەوەوبانگەشەی جیابونەوە بھێننە بەر باس .
لە ئێستادا ئیتالیەکان دەڵێن سەرەتا سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکەدا و پاشان بیرکردنەوە لە ئەوروپا .
لە ئێستادا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئایا ئەوروپا دەتوانێت سەرلەنوێ ئەو باوەڕیەبۆ گەلی ئیتالیا بگێڕێتەوە و گومانەکانی ئیتالیا بڕەوێنێتەوە لە یەکێتیەکەدا ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە