تا ئێستا پارتی لە ھەر ھەموویان ڕاستگۆ تر بووە

Wednesday, 06/05/2020, 23:50

8401 بینراوە


بە درێژایی بیست و نۆ ساڵی ڕابردو لە دەمی خودی مەسعود بارزانی کەسی یەکەمی بێ ڕکابەری ناو پارتی. زۆر بە ڕاشکاوانە و بێ پەروا و بێ سڵەمینەوە، بە ئاشکرا دەیان جار وتویەتی :-
ھەر کەسێ دژی تورکیا بێت، ئێمە دژایەتی دەکەین. زیاتر ئەو پەیامەی بۆ پەکەکە بووە.
ھەتا سەر ئێسکیان دژایەتی یەکێتیان کردوە و ھیچیان پێ ڕەوا نەبینیون، تا ئەو پەڕی تەنازولەکانی جەلال تالەبانیشیان بە ئەرکی خۆی زانیوە. ھیچ منەتیان پێ نەبووە.
بە ئاشکرا مەسعود بارزانی بەو میللەتە خەوتوە دەڵێ (خەبەران دبێژن بۆ خۆ ھەڵدەپەڕن چ دکەن بکەن مە گویێ خۆتان لێ ناگرین).
نێچیرڤان بارزانی بێ شاردنەوە دەڵێ چەقۆ و دەمانچەتان دژ بەکار دێنین.
سیداد بارزانی و مەسرور بارزانی و مەنسور بارزانی و سیروان بارزانی و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی و فراکسیۆنی پارتی تا دەگاتە ناوچە و پاسەوانەکانی بەر دەرگای ڕێکخراوەکانیان. بێ شاردنەوە و بە بێ ھیچ دڵەڕاوکێیەک ھەرچی منەت و ناماقوڵی و قسەی نابەجێیە بەو خەڵکەی دەکەن و دەڵێن.
ھەر تەنیا بۆ ڕابواردن موچە بەناوی پاشەکەوتەوە دەبات و پێتان نادا، تا ئێستاش لە ھیچ باکی نەبوە و بۆی چۆە سەر.

کێی بوێ بە ئاشکرا یان دەری دەکا یان ئەیگرێ یان ئەیکوژێ

پارتی بە ئاشکرا داعش دێنێ و دەبا و باکی پێ نیە. کەچی ھەموو دەچنە سەنگەری پارتی شەڕی داعش دەکەن، ئەویش وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچێ و ئەوانیش بە پاشۆڵێک کوژراو و بریندار دەگەڕێنەوە.
ھەر کاتێ بیەوێ بە ھەوەس پشتی ملی ھەر وەزیرێک دەگرێ و لەسەر کورسیەکەی لای دەبا .
پەرلەمان لای وان شتێک نەبووە و نابێ .

( لە بەرامبەر ھەمو ئەوانە )

بە کۆی ھەموو حیزبەکان بە یەکێتیی و بەناو ئۆپۆزسیۆنیشەوە، بەناو خوێندەوار و ڕۆژنامە نووس و مامۆستای بەناو زانکۆ .
ئەوەی پارتی شەرعیەتی پێ نادا و تەنیا بۆ سوکایەتی کردنی بەرامبەرەکانی دایناوە وەک پەرلەمان و داواکاری گشتی و دادگا کە لە مەھزەلەیەک زیاتر نییە.
ھەموو ئەو لایەن و کەسانە دێن گرنگی پێ دەدەن و پێیدا ھەڵدەڵێن.
بۆ نمونە پارتی پێش بیست و چوار ساڵ پەرلەمانی کردە شوێن وەستانی دەبابەی بەعس و ھەر کاتێ بیەوێ دایدەخا و بەشی ھەرە زۆری لە ئەندامانی بە تەزویری بە ئاشکرا بە جێگر و سکرتێرەوە کە دەسەڵاتیان لە سەرۆکی بەناو پەرلەمان گەلێ زیاترە بە نمایشکەرە بڕنەو لەشانەکانی پەرلەمان و زێرەڤانیە پاسەوانەکانی بەر دەرگا ھەر ھەمووی بە ئاشکرا یان لە بنەوە پارتین.
ئەوەی قیمەتی نییە لای پارتی پەرلەمانە. کەچی بە ھەر ھەموو حیزب و موعارەزە و بەناو تێگەیشتو و ڕۆشنبیر و مامۆستا لە غەمی پارێزبەندی ئەندام پەرلەمانن.

بە کورتی :-

ھەمویان لە پارتی باشتر دەزانن، پارتی بە ئاشکرا پێیان ڕادەبوێرێ، کەچی خۆیان لە گێلی دەدەن و ئەوەی پارتی بەلایەوە گرنگ نییە و بێقیمەتی کردوە ئەوان حەلەولایتیان دەیانەوێ شەرعیەت و ڕەوایی پێ بدەن. ھەمووی لەبەر یەک ھۆ ئەویش ئەوەیە پارتی ھەمووی جوجکە ترسێن کردونە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە